عێراق

میدیاکانی عێراق و سوریا بڵاویانکردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و مەھدی رەِشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە دیمەشق کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فوڕات کە بەھەردوو وڵاتدا تێپەڕدەبێت.

ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەتبووە بە تاوتوێکردنی کێشەی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری فوڕات لە تورکیاوە و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پارێزگاریکردن لە بەشە ئاوی ھەردوو وڵات، بەتایبەت کە لەم وەرزەدا ئاستی ئاوی ڕووبارەکە بەتەواوەتی کەمبووەتەوە.

ھەردوو لایەنی سوری و عێراقی جەختیانکردووەتەوە لە ھەماھەنگی ھاوبەش و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕاھێنان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەبواری ئاودێری و چۆنێتی بەفیرۆنەدانی ئاو لەھەردوو وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەکی باڵا لە رەوتی سەدر بە عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف کۆبکاتەوە. 

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر کە ناوەکەی ئاشکرانەکردووە دەشڵێت، پەیوەندی بەردەوام ھەیە لەپێناو رێکخستن و ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوە پێنج قۆڵییە، ھەوڵیش دەدرێت سەدر رازی بکەن نەھێڵێت لایەنگرانی بچنەوە سەر شەقام، بەڵام تا ئەم ساتە سەدر ھەموو جۆرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان رەتدەکاتەوە، بەڵام رەنگە فشارەکان کاریگەرییان ھەبێت. 

ھاوکات عەلی فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح بە عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، دوای چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەیەک لە حەنانە لە نێوان سەدر و چەند سەرکردەیەکی سیاسی ئەنجام دەدرێت، بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی کاری تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، کە بە (یونیتاد) ناسراوە، تا ١٧ی ئەیلولی ساڵی داھاتوو درێژکراوەتەوە، تیمەکە لە ساڵی ٢٠١٧ وە  لەسەر داوای حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش پێکھێندراوە.

(کریستیان ریچەر) سەرۆکی یونیتاد ، پێشوازی لە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی تیمەکەی کرد و رایگەیاند/  ئەو درێژکردنەوەیە ئاماژەیە بۆ پابەندیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە کارەکانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، وتیشی/ تیمەکەیان بە ھەماھەنگی حکومەتی عێراق و ئەندامانی تری ئەنجومەنی ئاسایش، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و رزگاربوان لە تاوانەکانی داعش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کازمی گەیشتووەتە کەربەلا و لەنزیکەوە چاودێری پلانی ئەمنی و رێوڕەسمەکانی بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن دەکات، بڕیاریشە کازمی لەگەڵ بەرپرسانی کەربەلا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات. 

لە شارەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە، زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن روو لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا دەکەن، حکومەت و ھێزە ئەمنییەکانیش پلانی ئەمنی پاراستنی زیارەتکارانیان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چاوەڕێشدەکرێت تا رۆژی ١٧ی مانگ کە رۆژی چلە چەندین ملیۆن زیارەتکار روو لە ھەردوو پارێزگاکە بکەن.

بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردوو، ١٧ ملیۆن زیارەتکاری ناوخۆیی و بیانی بەشداری چلەیان کرد و پێشبینیشدەکرێت ئەمساڵیش ھەمان رێژەی زیارەتکار بەشداری رێورەسمەکە بکەن کە یەکێکە لە گەورەترین رێورەسمی شیعەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئایات موزەفەر) وتەبێژی ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، لیژنەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان کورد و سونە و چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھێنراوە و دوای راگەیاندنی لیژنەکە بە رەسمی ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەشدەکرێت.

وتیشی، قۆناغی ئێستا بەرگەی کەسایەتییەکی جێی مشتومڕ ناگرێت و محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی ھەماھەنگی کەسایەتییەکە توانای ئیدارەدانی ھەیە.

وتەبێژی ھاوپەیمانی نەسر جەختیشیکردەوە، قەیرانە سیاسییەکە بە پێکھێنانی حکومەت کۆتایی نایەت و قۆناغەکە پێویستی بە کەسایەتیەکی خاوەن دەسەڵاتی سیاسییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود حەیانی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لایەنانەی ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەدەن، پێویستە کاربکەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێ تاوەکو ئامادەکاری بکات بۆ ھەڵبژاردن.

روونیشیکردەوە، بە راسپاردنەوەی حکومەتی ئێستا یاخود پێکھێنانی حکومەتی نوێ، دەتوانرێت ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام لە ھەموو بارێکدا ھەڵبژاردنی داھاتوو بەبێ حکومەتێکی خاوەن دەسەڵات بەڕێوەناچێت.

بە وتەی پەرلەمانتارەکەی ھاوپەیمانی فەتح، چارەسەری قەیرانەکانی ئێستا تەنھا بە رێگەی دەستوری دەکرێت کە جەختدەکاتەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێ و دواتر پەنابردن بۆ بژاردەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی مەنار بڵاویکردەوە، "قائانی" کاروانی "بانگەوازی ئەقسا"ی لە رێگەی نێوان نەجەف و کەربەلا لە عێراق بەسەرکردەوە، ئەوەش چەند رۆژێک پێش بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن. 
ئەو کاروانە لە زانایانی ئاینی و ھاووڵاتیانی فەڵەستینی پێکھاتوون و بەشداری لە چلەی ئیمام حسێندا دەکەن.

قائانی راشیگەیاندووە، پەیوەندییەکی مرۆیی دۆسیەی فەڵەستین و شۆڕشی ئیمام حسێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ستایشی کاروانەکە و ھەوڵەکانیشی کرد بۆ بەشداریکردن لەو چلەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سادق حسێنی لێپرسراوی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، ١١ ھەزار زیارتکاری ئێرانی بەھۆی ماندوبوونی رێگەوە لەکاتی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە عێراق رەوشی تەندروستییان تێکچووە و لەو رێژەیەش مردن ٤٨ زیارەتکاریان پشتڕاستکردووەتەوە کە ١١ کەسیان بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەنێوان پاسێک و تەنکەرێکی سووتەمەنی گیانیان لەدەستداوە.

ساڵانە بۆ بەشداریکردنی لە چلەی ئیمان حسێن لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا، ملیۆنان زیارەتکاری شیعە لە ئێران و وڵاتانی دیکە ناوچەکە روودەکەن عێراق، ئەمساڵیش پێشبینی ھاتنی نزیکەی ٢٠ ملیۆن زیارەتکار دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سائیر مەخیف پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، زیاتر لە ١٩٠ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، داواکارییەکی رەسمییان پێشکەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و داوادەکەن دوای کۆتاییھاتنی مەڕاسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکاتەوە.

راشیگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە پەیڕەوی ناوخۆیی ئەنجومەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەش بەپێی ئەو نوسراوەی کە پێشکەشیان کردووە، چونکە ھیچ پاساوێک نییە بۆ بەردەوامیدان بە پەکخستنی کاری ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەھۆی ناکۆکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پەکیکەوتووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماری چالاکییەکانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ٦٥ ھەڵمەتی کۆنترۆڵکردن ئەنجامدراوە و ٣٠ تۆمەتبار لەسەر تاوانی ئاشکرا دەستگیرکراون، ھەر لەو ماوەیەشدا ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ بەرپرسانی پلەباڵا دەرچووە.

ھەر لە مانگی رابردوودا ١٠٦ بڕیاری داوەری تۆمەتبارکردن و ١٤٣ سزای دادوەری دەرچووە و ٦٨ دۆسیەی رادەستکردنی ھەڵھاتووان و پارەی براو ئامادەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبادی" لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بەرژەوەندی گەل و سەقامگیری وڵات گرنگترە لە بەرژەوەندی حزبی و تاکە کەسی، داواشی کرد رێککەوتنێکی سیاسی بکرێت و ئەم قۆناغەی ئێستا بە ڕاگوزەر ئەژمار بکرێت، کە بە پێکھێنانی حکومەت دەستپێبکات و بە ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە کۆتایی بێت.

تویتەکەی عەبادی دوای ڕاگەیەندراوێکی نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دێت کە ڕایگەیاندبوو، ھەڵبژاردنی پێشوەختە تەنھا لە دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنان حکومەتی نوێ دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر زیاتری زیارەتکاری بیانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن ھاتوونەتە عێراق و بۆ ئەمساڵیش تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری بیانی ھاتوونەتە عێراق کە زۆربەیان لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی حکومەتی عێراقەوە ھاتوون و نزیکەی ٢٠ ھەزاریش لە رێگەی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەروازەی زەرباتیە لە پارێزگای واست زۆرترین فشاری لەسەر بووە و تەنھا لەو دەروازەیەوە ٧٠٪ی زیارەتکارانی بیانی ھاتوونەتە عێراق و دوای ئەویش دەروازەی شەلامچە بە پلەی دووەم دێت کە فشارێکی زۆری لەسەرە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فەتلاوی" رایگەیاند، سەرجەم سەرکردە و ھێزە سیاسییەکانی عێراق درکیان بەوە کردووە کە چیتر وڵاتەکە بەرگەی کێشە و ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت، بۆیە پێویستە لەڕێی دانووستانەوە لێکتێگەیشتن بکرێت و ھەنگاو بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت بنرێت.  

"فەتلاوی" ئاماژەی بەوەشکرد، کورد و سوننە و شیعە دەزانن کە وڵات نابێت لەڕێی بڵاوکردنەوەی پەیام لە تویتەر بەڕێوەببرێت کە ھەندێک جار خودی موقتەدا سەدر و ھەندێک جاریش لە زاری ئەوەوە بڵاودەکرێتەوە، وتیشی چارەسەری کێشەکان بە دانووستانی راستەوخۆ دەبێت نەک بڵاوکردنەوە تویت و ھەر کەسێک دانووستانی دەوێت پێویستە لەسەر یەک مێز دانیشن و رێککەوتن بکەن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەیان کلدانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسرا، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جەنگاوەرێکی ئازا دەناسێنێت و دەشڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندی برایە لەگەڵ برا.

کلدانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەنگاوەرێکی ئازایە و بەھۆی ئەو حیکمەت و شارەزایەی کە ھەیەتی، پێویستە ھەرێمی کوردستان و عێراق شانازی پێوە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخواردوو و حکومەتێکی لاوازدا، ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ھۆکاری بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیان وایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوو نادات و ھەمان دەمووچاو لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخوارد و حکومەتێکی لاوازدا ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، ھۆکاری بەشدارینەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیانوایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و ھەمان دەموچاو لەدەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی دیکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...192193194195196...339