ماوەی کارکردنی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق درێژ کرایەوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٦٤٠
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی کاری تیمی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، کە بە (یونیتاد) ناسراوە، تا ١٧ی ئەیلولی ساڵی داھاتوو درێژکراوەتەوە، تیمەکە لە ساڵی ٢٠١٧ وە لەسەر داوای حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش پێکھێندراوە.
(کریستیان ریچەر) سەرۆکی یونیتاد ، پێشوازی لە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی تیمەکەی کرد و رایگەیاند/ ئەو درێژکردنەوەیە ئاماژەیە بۆ پابەندیی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە کارەکانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق، وتیشی/ تیمەکەیان بە ھەماھەنگی حکومەتی عێراق و ئەندامانی تری ئەنجومەنی ئاسایش، بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و رزگاربوان لە تاوانەکانی داعش.