جیهان

مەھدی موحیبی سەرۆکی سەندیکای ئامێرەکانی پەیوەندی لە تاران رایگەیاند، ٨٠٠ ئامێری دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینەرنێت لە مانگی دەستکردی ستارلینک گەیشتوونەتە ئێران و لە داھاتوودا بەکارھێنانی ئامێرەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

لەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان سنوردار کرد و سانسۆریان خستە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەبەرامبەردا ئیلۆن ماسک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەڵێنی دا لە رێگەی مانگی دەستکردی ستارلینک خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ناوخۆی ئێران دابین بکات، ھەفتەی رابردووش ماسک رایگەیاند، ١٠٠ ئامێری وەرگرتنی ئینتەرنێت لە گەیشتونەتە ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢زیاتر لە ٤٥ ھەزار کۆچبەری نایاسایی بە ناشەرعی و بە بەلەمی قاچاغ گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.

ئاماژەی بەوەش کردوە،  ژمارەی کۆچبەران لە مانگی ئاب ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردوە رۆژانە ١٢٩٥ کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، گەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە کەناراوەکانی وڵاتەکەی بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ دوو ھێندە زیادی کردوە  کە لەو ساڵەدا ژمارەیان ٢٨ ھەزار کۆچبەر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە باڵیۆزخانەی ئێران رێکیخستبوو رایگەیاند، ئەو ھەڵەیەی ئەمریکا کردی بە کوشتنی سلێمانی و موھەندیس، تاوانێکە بەرامبەر عێراقییەکان کە ھەرگیز لێخۆشبوونی نییە.

وتیشی، قاسم سلێمانی و ئەبومەھدی موھەندیس دوو فەرماندەی سەربازیی زۆر دیاری شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بوون و رۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە رزگارکردنەوەی سەرجەم ئەو شار و ناوچانەی لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە لە عێراق داگیرکرابوون، پێویست گەورەترین خەڵات بکرێن نەک بەو شێوە دڕندانەیە بکوژرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی بڵاویکردەوە، بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە  کێلگەی نەوتی (عومەر) لە ریفی دێرەزووری رۆژھەڵات لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ھێرشێکی مووشەکی فراوانی کراوەتە سەر .

بەوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دوای ھێرشەکە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا بیستراوەو دواتریش فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا گەڕانیان دەستپێکردووە.

ھەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا ھیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ھێرشەکە فراوانترین ھێرش بووە لە چەند مانگی رابردوودا لەبەرئەوە کەوتنەوەی قوربانی لەناو ھێزەکانی ئەمریکا بەدوور نازانن.

باسیان لەوەشکردوە، دوای ھێرشەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری چوونەتە ناو بنکە سەربازییەکە و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش سەرجەم رێگاکانی چوون بۆ بنکەکەیان داخستوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وەتەنی سوری لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و عیماد عەلی وەزیری بەرگری سوریا لە مۆسکۆ بە چاودێری سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا کۆبوونەتەوە و لێپرسراوانی ھەواڵگری ھەردوولاش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە زیاتر دانیشتنێکی تایبەت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان بووە و نزیکبوونەوەی تەواویش لەنێوان ھەردوولادا ھەبووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا رێککەوتنێکی چەند خاڵییان ئیمزا کردووە کە دیارترینیان رەزامەندی تورکیایە بۆ کشاندنەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە خاکی سوریا، لەگەڵ کاراکردنەوەی سەرجەم رێککەوتنەکانی پێشوویان بەتایبەتی کردنەوەی رێگەی ئێم فۆڕ.

بەپێی رۆژنامەکە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکھێنراوە بۆئەوەی چاودێری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا غولام رەشید فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر ھەڕەشەکردن لە کردنە ئامانجی بەرژوەندییەکانی ئێران لەناوچەکە بە پشتیوان و پاڵپشتی سەرەکیی ئەمریکا.

وتیشی بەڵام پێویستە ئیسرائیل پەند لە ھەڵەی ئەو وڵاتانە وەربگرێت کە نەیاری ئێران بوون، چونکە وەڵامی تاران بۆ نەیارەکانی ھەمیشە زۆر ورد و وێرانکەر بووە.

فەرماندەی باڵاکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر وڵاتێک پشتیوانی ئیسرائیل بکات بۆ ھەڕەشەکردن لە ئارامی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەھەمان شێوەی ئیسرائیل تەماشای دەکەن و لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی روسیا رایگەیاند، ھەنگاوەکانی ئەوروپا لە دژی روسیا و سەپاندنی چەندین جۆری سزا، ھیچ رێگەیەکی نەھێشتووەتەوە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان و پابەندبوون بەو رێککەوتنانەی لەنێوانیاندا ھەیە، بۆیە بڕیارێکی رەسمییان دەرکردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرێبەست و رێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە ئامادەکراوە بۆئەوەی ئاراستەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکرێت بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی دۆما دەکرێت کە پەرلەمانی روسیایە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جەیمز کلێڤەرلی) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای مەرگی ژینا ئەمینی سزایان بەسەر ٤٧ لێپرسراوی باڵای ئێراندا سەپاندووە و ئەو وڵاتەشیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکرد، ھەروەک بەردەوامن لە سەپاندی سزا و گەمارۆ بە سەر سوپای پاسداراندا.

 دەشڵێت، پێویستە بە کردار رووبەڕووی ئێران ببنەوە و سزاکانیان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی تاران بەرپرسیارێتی سەرکوتی خوپیشاندانەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەستۆ دەگرێت و وەڵامێکی گونجاوی لەوبارەیەوە دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دیدارەکەی دوێنێی نێوان سەرۆکانی چین و روسیا خستەروو رایگەیاند، نزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە مایەی نیگەرانی وڵاتەکەیەتی، لە رابردووشدا داوایان لە چین کردووە بێلایەن بێت. بەڵام رەفتارەکانی بە روونی دەریدەخەن گرنگی بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا دەدات.

جەختیشی کردەوە، واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی چین دەکات. 

ھەروەھا ئەلکسەندەر جابوڤ توێژەر لە پەیوەندییەکانی روسیاو چین لە وتارێکدا لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیویەتی، چین لاوازی روسیا دەقۆزێتەوە بەڵام پوتن پێی وایە ھاوبەشییەکە ئەگەر لە دوورمەوداشدا زیانی پێی بگەیەنێت ناچارە وەک باجێک سەیری بکات کە پێویستە بیدات لە پێناو بەردەوامبوونی لە جەنگی ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو سوپای روسیا بە ١٦ درۆنی دروستکراوی ئێران کیێڤی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئۆکراینی بە ئامانج گرتووە، بەڵام ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

 (ڤیتالی کلیچکۆ) سەرۆکی شارەوانی کیێڤ رایگەیاند، بەرگری ئاسمانیی کیێڤ حەوت لە درۆنەکانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە و ھێرشەکە جگە لە زیانی ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئۆکراین، یەکێک لە درۆنەکان بەر بینایەکی حکومی کیێڤ کەوتووە و بەھۆیەوە ئاگر لە بیناکە کەوتووەتەوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوە تایبەتمەندەکانی  بواری رۆژنامەگەری ئاشکرایانکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ پێشێلکاری ئاشکرا دژ بە رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە کە زیاتر سروشتێکی توندوتیژی وەرگرتوە، وەک  تیرۆری رۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی  ژمارەیەکی زۆریان، جگەلە ھەڕەشە و ترساندن کە بۆتە مامەڵەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو نەک حاڵەتی کەسی .

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رۆژھەڵاتی ناوەراست گۆڕەپانێکی فراوان بووە بۆ پەیڕەوکردنی پێشێلکارییەکان دژ بە  رۆژنامەنوسان بەدیاریکراویش وڵاتانی عەرەبی کە خوارەوەی ریزبەندییەکەیان گرتووە لە  پێوەرەکانی پەیوەست بە ئازادی رۆژنامەگەری.

بە پێی دواین راپۆرتی  لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنوسان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣٦٣ رۆژنامەنوس لە جیھاندا دەستگیرکراون، کە بەرزترین رێژەیە بەدرێژایی ٣٠ ساڵی رابردوو، ئەوەش ئاماژەیەکی روونە بۆ رادەی پەنابردنی حکومەتەکانی جیھان بۆ کپکردنی روماڵی رۆژنامەوانی و راپێچکردنیان بۆ لێپرسینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی  بە ئامانجی وەرگرتنی زانیاری زیاتر  سەبارەت بە ھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەو  جارێکی تر داوایانکرد بە شێوەیەکی رێکخراو بەشدارییان پێبکەن لە داتاکانی پەیوەست بە رەوشی کۆرۆنا.

ھەروەھا لێپرسراوانی تەندروستی جیھانی داوایان لە لێپرسراوانی چین کرد زانیارییان پێبدەن لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵمەتەکانی کوتان بەتایبەت ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرەو تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممەی رابردوو پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە دانیشتنی گشتی ھەفتانە داوای لە ئامادەبوان کرد نوێژی تایبەت بۆ پاپا بندیکتۆس بکەن لەبەرئەوەی گیرۆدەی نەخۆشییەکی سەخت بووە.

پاپا بندیکتۆس لە ساڵی ١٩٢٧ لە ئەڵمانیا لەدایکبوەو لە ١٩ی نیسانی ٢٠٠٥ دوای دوو رۆژ لە کۆچی دوایی پاپا یوحەنا پۆلس بە پێی پێوەرەکانی ڤاتیکان وەک بەتەمەنترین قەشە بووە پاپای ڤاتیکان، لە ساڵی ٢٠١٣ بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی دەستی لەکارکێشایەوە و پاپا فرانسیش شوێنی گرتۆتەوە,

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاسرین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پەیوەندێکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و رایگەیاند، رێوشوێن و رێکاری زیاتر گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئەمنییەتی رەوەندی کوردی کە لە فەڕەنسا دەژین. 

جەحتیشیکردەوە لە پاراستنی بارەگا دیبلۆماسییەکانی تورکیا لە سەرانسەری فەڕەنسا.

ئەو لێدوانەی  وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا  لە دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و چالاکوان لە نامەیەکدا کە لە رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوکراوەتەوە رایانگەیاند، بەبێ دەستەبەرکردنی دادپەروەری راستەقینە و ئازادی، رەوەندی کوردی لە فەرەنسا و ئەوروپا ھەرگیز ھەست بە دڵنیایی ناکات. 

دووپاتیشیانکردووەتەوە، گەلی کورد گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتە لە جیھاندا کە ژمارەیان ٤٠ ملیۆن کەسە لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانییەوە خاکەکەیان داگیرکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانەوە بۆ سەر وڵاتەکەی، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی روسیا کەرتی وزە و کارەبای ئۆکراین بووە و لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆردومانەکانەوە نزیکەی تەواوی سەرچاوەکانی وزە و کارەبای ئۆکراینی کردووەتە ئامانج و زۆربەیان بە تەواوی لەناوچوون و بەھۆیانەوە لەئێستادا زۆربەی شار و ناوچەکانی ئۆکراین بێکارەبان.


وتیشی، ٣ ھەزار و ٣٩٢ سەربازی ئۆکراینی کە لەلایەن سوپای روسیاوە دەستگیرکراون لەگەڵ ١٥ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی لەو ناوچانەی لەلایەن روسیاوە داگیرکراون تائێستا بێسەروشوێنن و ھیچ زانیارییەک لەسەریان نییە و چارەنووسیان نادیارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، پەلامارەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدراوە بە بۆمبی چێندراو، کە سێ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کرێکارانی لە کێڵگەی نەوتی تەییم لە پارێزگای دێرەزوور لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج، ھەروەھا بە چەکی سوک و مامناوەند تەقەیان بە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکان کردووە. 

وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی سوریاش پەلامارە تیرۆریستییەکەی پشتراست کردەوە و رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کراونەتە ئامانج سەر بە کۆمپانیای فوراتن بۆ نەوت. 

بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە پەلامارەکەدا ١٢ کرێکار کوژراون و دووانی تریش برینداربوون، لە کاتێکیشدایە کە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر چەندین ناوچەی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا زیادیکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...186187188189190...417