ھێرشی مووشەکی کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کێلگەی نەوتی عومەر
ڕێبوار
٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٣٤
ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی بڵاویکردەوە، بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە کێلگەی نەوتی (عومەر) لە ریفی دێرەزووری رۆژھەڵات لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ھێرشێکی مووشەکی فراوانی کراوەتە سەر .
بەوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، دوای ھێرشەکە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا بیستراوەو دواتریش فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا گەڕانیان دەستپێکردووە.
ھەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا ھیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ھێرشەکە فراوانترین ھێرش بووە لە چەند مانگی رابردوودا لەبەرئەوە کەوتنەوەی قوربانی لەناو ھێزەکانی ئەمریکا بەدوور نازانن.
باسیان لەوەشکردوە، دوای ھێرشەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری چوونەتە ناو بنکە سەربازییەکە و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش سەرجەم رێگاکانی چوون بۆ بنکەکەیان داخستوە.