تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای ساڵی نەوەدەکانەوە وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی عێراق، ھەڵمەتی ڕشاندن و شۆردنی ئاژەڵی پەیڕەوکردووە، بەو ھۆیەشەوە ساڵانە ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە ١٠ کەس تێپەڕی نەکردووە.

ڕێکخراوەکە پێشبینی ئەوەی کردووە، لە رٍۆژانی جەژنی قورباندا بەھۆی کەمتەرخەمی و سەربڕینی ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاتر تۆمار بکرێت.

نوێنەرایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق ڕایگەیاندووە، بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی، بە چڕوپڕی کار دەکەن، بۆ ھۆشیارکردنەوەی زیاتری ھاوڵاتیان لە مەترسی نەخۆشییەکە و ڕێگەکانی خۆپارێزی لێی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تووشبووەکە سەربازێکی سوپای ئەمریکایە لە بنکەی سەربازیی شتوتگارت لە ئەڵمانیا.

تۆڕی ھەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا لە زاری وتەبێژی سوپای ئەمریکاوە لە ئەوروپا بڵاویکردەوە، دوای پشکنینی پێویست دەرکەوتووە ئەو سەربازەی ھێزەکانیان تووشی ئاوڵەی مەیمون بووە.

ئاماژەی بەوەشکردوو، دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە، یەکەی تەندروستی سوپای ئەمریکا لە شتوتگارت، سەربازەکەی جیاکردووەتەوە و لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکە چارەسەر وەردەگرێت.

باسی لەوەشکردووە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە و ھێزەکانی دیکە، ھەموو ئەو کەسانە لە یەکەیەکی تایبەت جیاکراونەتەوە، کە مامەڵە و تێکەڵاویان لەگەڵ ئەو سەربازە تووشبووەدا ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاند، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی وڵاتانی ئەفریقا ڕاستەقینەیە و نابێت ئەو مەترسیە پشتگوێ بخرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تا ئێستا زیاتر لە ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە ٢٩ وڵاتی دەرەوەی ئەفریقا تۆمار کراوە بەڵام ھیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لەو وڵاتانە تۆمار نەکراوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕاشیگەیاندووە، نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون زیاتر مەترسی لەسەر منداڵان و ژنانی دوو گیان دروست دەکات، بۆیە بە پێویستی دەزانێت چاودێرییەکی زیاتری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بکرێت و ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی بگیرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە کیشوەری ئەوروپا لە تەشەنەکردندایەو  وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا رایانگەیاند، ٦٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمونیان تۆمارکردووە و کۆی گشتی توشبووان گەیشتۆتە ٢٢٥ حاڵەت، تەندروستی ئیسپانیا ھۆشداریشیدا لە بەرزبوونەوەی زیاتری توشبووان. 

ئاوڵەی مەیمون بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگۆی دیموکرات سەریھەڵدا، لە ھەردوو کیشوەری ئەفریقا و ئەوروپا لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە ئەوروپا تۆمارنەکراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەریتانیا بووەتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا و زۆرینەی ئەو تووشبووانیش لە نێو پیاوانی ھاوڕەگەزخوازان و دوو ڕەگەزیدایە.

بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا داوایان لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەیان کردووە و خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٢٠ وڵاتی جیھان کە پێشتر ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونیان تێدا نەبووە، ٧٨٠ حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستا لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا ھیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕوبا فەلاح" لە تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا جێگیرە و لە ھەندێک ڕۆژدا ھیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان تۆمار ناکرێت و ڕێژەی چاکبوونەوەش زۆر بەرزە، بەڵام ھێشتا مەترسی سەرھەڵدانی شەپۆلی پێنجەم ھەیە ئەگەر ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان نەبن.

"ڕوبا فەلاح" نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی ئاستی وەرگرتنی ڤاکسین لە کەمبوونەوەدایە و تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، ٣٥٪یان دۆزی یەکەم و ٢٥٪یاشیان ھەردوو دۆزەکەیان وەرگرتووە، لە ئێستاشدا دۆزی سێیەمیش بەردەستە و ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ١٢ ساڵەوەیە دەتوانن وەریبگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.سەیف بەدر راشیگەیاند، ئەگەر نەخۆشییەکە لەسەرەتای دەرکەوتنی نیشانەکان دەستنیشان بکرێت، ئەگەری چاکبوونەوەی ھەیە، بەڵام ئەگەر دوابکەویت ئەوا رێژەی مردن بۆ نزیکەی ١٠٠% بەرز دەبێت، وتیشی ئێستا لە پارێزگای زیقار زۆرترین حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، تائێستا ھەڕەشەیەکی ڕاستەقینە ھەیە بۆ دەرکەوتنی جۆرێک لە ڤایرۆسی نوێ، کە مەترسیدارتر بێت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ھیچ کام لەو ڤاکسینانەی کە ئێستا لەبەردەستدان  نەتوانێت کاریگەری لەسەری ھەبێت.

وتیشی، لە ئێستادا قورسە پێشبینی بکرێت لەبارەی چۆنێتی گەشەکردنی ڤایرۆسەکە و مەترسییەکانی، بەڵام تەواو دڵنیان لەوەی تەشەنەکردنی زۆر لە ڤایرۆسەکانی ئێستا خێراتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پێنج وڵاتی ئەفریقیشدا ڤایرۆسەکە بە خێرایی تەشەنە دەکات و تائێستا لەو پێنج وڵاتەدا ھەزار و ٣٦٥ حاڵەت تۆمارکراوە کە ٦٩یان گیانیان لە دەستداوە، کۆی ئەو حاڵەتانەش لە ماوەی ٥ مانگدا تۆمار کراون.

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بەخێرایی تەشەنە دەکات و چەندین نیشانەش لەسەر جەستەی توشبوەکە دەردەکەوێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جان ئیڤ دوکلوس وەزیری تەندروستی کەنەداش پێشبینی کردووە کە لە چەند رۆژی داھاتوودا ژمارەی توشبووان زیاتر بەرز ببنەوە،

وتیشی دەرمان و پێداویستی تەندروستیان ئامادە کردووە بۆ چارەسەرکردنی توشبووان. 

ئاوڵەی مەیمون چەند ھەفتەیەکە لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور بڵاوبۆتەوە  و نەخۆشییەکی دەگمەنە و لە ئەفریقا سەریھەڵداوە، ھەفتەی رابردووش یەکەم دوو حاڵەتی توشبوون لە کەنەدا تۆمارکرا. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چەند وڵاتێکی جیھان حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی کۆکەمەیمونە تۆمارکراوە، لەو چوارچێوەیەدا دەزگای تەندروستی گشتی کەنەدا رایگەیاند، لە پارێزگای کیوبیک ئەنجامی پشکنینی کۆکە مەیموونە، دوو حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، ھەروەھا لە فەرەنسا و ئەمریکا و ئوسترالیا و ئیسپانیا چەند حاڵەتێکی توشبوون بە کۆکە مەیمونە تۆمار کراوە، حکومەتی ئوسترالیاش رایگەیاندوە، نیشانەکانی کۆکە مەیموونەکان لە گەشتیارێکدا دەرکەوتووە کە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە.

کۆکە مەیموونە ڤایرۆسێکی دەگمەنە بۆ یەکەمجار لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات دۆزراوەتەوە، لە دەیەی ڕابردوودا حاڵەتەکانی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا زیادی کردووە، نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکەکان و ئاوسانی ڕژێنە لیمفاوییەکان و پەڵە لەسەر دەست ودەم وچاو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ٢١ توشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باکور گیانیان لە دەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٢٧ کەس، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٧٤ ھەزار و ٤٤٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و تائێستاش ٥٢٤ ھەزار و ٤٤٠ کەس لە کۆریای باکور تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتەکەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و رێکارە خۆپارێزییەکان کۆبووەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی بە "کارەساتێکی گەورە و مێژوویی" ناوبرد و داوای لە ھاووڵاتیان و حکوومەت کرد، یەکگرتووبن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لە زووترین کاتدا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆریای باکور بۆیەکەمجار دانی بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادانا و قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لەو وڵاتە راگەیاندرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەمید نایف" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون زنجیرەیەک ڕێوشوێنی پەیوەندیدار بە ئاژەڵان گیراوەتەبەر، لەوانە ھەڵمەتی کوتان و پاککردنەوە و ھەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی گەنە کە بە ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشییەکە دادەنرێت.

وتیشی، بە پێی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، لە ڕۆژانی داھاتوودا بە تەواوەتی نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیانیش لە شوێنی گونجاو گۆشتی سوور بکڕن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

کوشتارگەی نوێی سلێمانیش لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە ھاووڵاتیان دەکات گۆشت لەسەر شەقامەکان نەکڕن، چونکە پشکنینیان بۆ نەکراوە و نازانرێت ئەو گۆشتە شیاوە بۆ خواردن یان نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون چەند ئاژەڵیک بەھۆی بوونی گەنە لەلایەن ستافی پزیشکییەوە ڕەتکراونەتەوە سەر ببڕدرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر تۆمار کراوە و توشبووکە  گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. 

پاش تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی بابل و زیقار و کەرکوک، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری ھەولێر تۆمار کرا. ئەوەش دوای ٥ ڕۆژ دێت کە یەکەم نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک گیانی لە دەستدا.

تای خوێنبەر بوون بە تای کۆنگۆ یاخود کرایمیا ناسراوە  و نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندی کردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکە، سەر ئێشە، ڕشانەوە، سکچون و خوێناوی بوونی پێست. نیشانەکان لە ماوەی دوو ھەفتەدا دەردەکەون و ئەوانەی کە ڕزگاریان دەبێت دوو ھەفتە پاش توش بوون چاک دەبنەوە. 

ناوچەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ڕوسیا، ناوچە بالکان، و ئاسیایە. 

ڕێژەی مردن لەم نەخۆشیەدا لە نێوان لە سەدا ٤٠ بۆ ٨٠، ئەمە لە کاتێکدا رێژەی مردن بە کۆرۆنا لە لەسەدا یەک کەمترە. 

ڕێخراوی تەندروستی جیھانی ھەمیشە چاودێری ئەم نەخۆشیە دەکات و وەک مەترسیەکی گەورەی دەبینێت بۆ ئاسایشی نیشتیمانی و تەندروستی گشتی.

لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی پێشوەوە چەند ڤاکسینێک پەرەیان پێدراوە بەڵام بەھۆی ژەھراویبوون و ناگاونجاوییەوە ڤاکسینەکان ڕەتکراونەتەوە و تا ئێستا ھیچ ڤاکسینێک بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردوو ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی تووشبوون بە دڕکەمێکوتە لە جیھاندا بە ڕێژەی ٧٩٪ زیادی کردووە و ترسیان ھەیە بڵاوبوونەوەی دڕکەومێکوتە ببێتە پەتا و ملیۆنان منداڵ لەمساڵدا تووش ببن.

لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ ھەزار و ٣٣٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە لە کاتێکدا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٩٦٦٥ حاڵەت ھەبووە، دڕکەمێکوتە پەتایەکی ڤایرۆسییە و لە حاڵەتی تەشەنەکردنی مەترسی لەسەر تووشبوو دروست دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەیسەم عوبەیدی" بەڕێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، لەماوەی رابردوودا ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردۆتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ سەرھەڵدانی شەپۆلی پێنجەمی ڤایرۆسەکە، بەڵام کاتی سەرھەڵدانی نازانرێت.

وتیشی، بەھۆی پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەکان و کەمی رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین، تا ئێستا مەترسییەکانی کۆرۆنا لە عێراقدا ماوە و لە ئەگەری ھاتنی شەپۆلی پێنجەمیشدا، ئەمجارە ڤایرۆسەکە مەترسیدارتر دەبێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1234567