وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ١٣٨ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، مۆڵەتیان داوەتە دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی بکات،رەنگە سەردانەکەیان شەممە یاخود یەک شەممە بێت
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند مۆڵەتمان داوە بە دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان بکەن لەدورگەی ئیمراڵی ، هەروەها مۆڵەت بە هەریەک لە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتارانی دەم پارتی دراوە و سەردانەکەیان رەنگە سبەی شەممە یان یەکشەممە بێت، بەپێی گونجاویی کەشوهەوا.
شەممە یان یەک شەممە سەردانی ئیمراڵی دەکەن
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە کینیا دەستگیرکرا و گەڕێندرایەوە تورکیا.
لەساڵی ١٩٩٩ لەئۆپراسیۆنێکدا میت عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستگیرکرد
ئۆجەلان دەیان ساڵە لە زیندانێکی دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە.
هاووڵاتییەك لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی كوژرا، وتەبێژی پۆلیسیش رایگەیاند، تیمەكانی بەڵگەی تاوان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی، تەقە لە هاووڵاتیەكی تەمەن ٧٠ ساڵ كراوە و كوژراوە.
وتیشی، تیمەكانی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە روداوەكە.
فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، هۆشداری ده‌ده‌ن له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات، ئاماژە بەوەشدەکات، پێیانوایه سوریا ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی نا ناوه‌ندیی فره‌یی دیموكراتی هەبێت.
"مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) رایگەیاند، "له رۆژی دووه‌می ئۆپەراسیۆنی (ردع العدوان)وه، هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له سوریا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ دانوستانێكی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام نییه".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له رۆژی دووه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام دروستبووه، بۆ خۆبه‌دوورگرتن بووه له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانمان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كامپه‌كانی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیاوه ڕووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه، تائێستاش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه".
ئەوەشی خستەڕوو، "هۆشداری ده‌ده‌ین له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن توركیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشنیازمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌كی له‌چه‌ك داماڵراو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه".
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.