تەندروستی

لە بڕگەی لە رەمەزاندا هەر رۆژە و بابەتێک پەیوەست بە مانگی رەمەزان و رۆژوو باسدەکەین، ئەمڕۆش باس لەوەدەکەین باشترین خواردنەکان بۆ رۆژوو شکاندن چین.

بچۆ سەر بەشی تەندروستیی سایتی کوردسات نیوز بۆ بینینی سەرجەم بڕگەکانی "لە رەمەزاندا"

پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە بە رۆژوو دەبن، هەرگیز رۆژووەکانیان بە خواردنی قورس و چەور و شیرینی دەستکرد نەشکێنن.

بەپێی ئامۆژگاریی پزیشکەکان، باشترین رێگا بۆ شکاندنی رۆژوو بۆ ئەو کەسانەی تەندروستیان باشە و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیان نییە، خواردنی دەنکێک خورمایە.

بەهۆی ئەوەی شەکری ناو خورما شەکرێکی تەندروستە و دەستکرد نییە، دەکرێت لەدوای ئەو کاتە زۆرەی گەدەت بەتاڵ بووە، بە خورما رۆژووەکەت بشکێنیت، بەڵام نابێت لەوەشدا زۆرخۆری بکرێت و یەک دەنگ خورما گونجاوترین بژاردەیە.

لەبارەی شلەمەنییەکانیشەوە، نیو پەرداخ یان یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن، یانیش شەربەتێکی فرێش کە لە ماڵەوە دروست کرابێت، بەڵام ئەویش سارد نەبێت و شلەتێن بێت، چونکە ئەگەر ئاو یان شەربەت سارد بێت، توشی ئازاری گەدە و تێکچوونی کرداری هەرست دەکات.

لەدوای خواردنی خورما و ئاو، خواردنی شۆربایەک باشترین بژاردەیە، کە لە ماڵەوە دروستکرابێت و شۆربای ئامادەکراو نەبێت، لەدوای ئەوەش پێویستە رۆژووەوانان نوێژەکانیان بکەن و لانیکەم 15 خولەک چاوەڕێ بکەن، پاشان دەست بکەن بە خواردنی ژەمی سەرەکی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بڕگەی لە رەمەزاندا هەر رۆژە و بابەتێک پەیوەست بە مانگی رەمەزان و رۆژوو باسدەکەین، ئەمڕۆ باس لەوەدەکەین یەکەم پارشێو چۆن دەست پێ بکرێت و ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن چی بخۆن.

بچۆ سەر بەشی تەندروستیی سایتی کوردسات نیوز بۆ بینینی سەرجەم بڕگەکانی "لە رەمەزاندا"

ژەمی پارشێو لە مانگی رەمەزاندا گرنگترین ژەمە کە دەکرێت وا لە جەستە بکات تەندروست بێت یان نا.

پارشێو؛ ئەو ژەمە ئاڵتونییەیە کە ئەگەر فەرامۆشی بکەیت رەنگە روبەڕوی گرفتی تەندروستی زۆر ببیتەوە بە درێژایی ئەو مانگەی تێیدا بەرۆژوو دەبیت.

پزیشکەکان باس لەوەدەکەن، پارشێونەکردن لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن و شەکەتی و بێهێزی بەدرێژایی رۆژ، هەروەها دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و زۆرتر هەستکردن بە تینوێتی و قەبزی و تێکچوونی ئاستی کانزاکان.

نەخواردنی ژەمی پارشێو دەبێتە هۆی دروستبوونی سەرئێشە و کەمبوونەوەی بەرگری جەستە، ئەوە جگە لەوەی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا کێشی جەستەیان داببەزێنن، زۆر بەسودە.

پزیشکانی پسپۆڕی خۆراک دەڵێن، ئەگەر تۆ کەسێکیت دەتەوێت هاوشانی ئەرکە ئاینییەکەت لە مانگی رەمەزاندا کێشی جەستەشت داببەزێنیت، ئەوا پێویستە ئەو ژەمە فەرامۆش نەکەیت، چونکە نەک تەنها کێشت پێی دانابەزێت، بەڵکو کاریگەریی نەرێنی لەسەر میکانیزمی دابەزاندنی کێش دەبێت، بەهۆی نزمبوونەوەی رێژەی سوتانی چەوری و زیندەچالاکی لە جەستەدا، هەروەها زیادبوونی هەستی برسێتی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زۆرخۆری لە کاتی بەربانگدا.

پێویستە هەموو کەسێک پارشێوان دڵنیا بیتەوە لەوەی ئەو خواردنانە بخوات کە جەستە بە شێداری و پڕ وزەیی دەهێڵنەوە بەبێ ئەوەی زیاخۆرییان تێدا بکات.

ئەو خواردنانەی بەسودن بۆ پارشێو و هێشتنەوەی جەستە بە تەندروستی پێویستە دەوڵەمەند بن بە پرۆتین و پۆتاسیۆم و کالۆرییان کەم بێت، وەک هێلکەی کوڵاو و پەنیری کەمچەوری و پاقلە و نیسک.

هەروەها، باشترین خواردنەکان شیرەمەنییەکان و پاقلمەنییەکانن، لەگەڵ ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان.

ماست باشترین ژەمە بۆ پارشێو، چونکە کالسیۆم و پڕۆتین و ڤیتامینەکانی تێدایە و وادەکات زوو تینوت نەبێت، هاوکات، بەهۆی هەبوونی بەکتریای سودبەخش تیایدا، هاوکاری کرداری هەرس دەکات. 

جگە لەوەش هەریەک لە گوێز و هەنگوین، لۆبیا و نۆکاو، هەروەها شۆفان و شیر و چەرەساتەکان کە ئەگەر نەبرژابن باشترە، راشی و کونجی و خورما ژەمە سودبەخشەکانن، ئەگەر کەسێکیش ئیشوکاری رۆژانەی قورس بێت دەتوانێت برنج و مەعکەرۆنی بۆ خواردنەکانی زیاد بکات، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە چەور نەبن.

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، خواردنە چەورەکان و خواردنی خێرا، هەروەها خواردنی ترش و تیژ و سوێر لەگەڵ شیرینییەکان و خواردنەوە گازییەکان ئەو ژەمەخۆراکانەن کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بۆ پارشێو هەڵیانبژێریت، چونکە وادەکەن جەستە ماندوو ببێت بە هەرسکردنیانەوە و زیاتر هەست بە تینوێتی بکەیت.

دەشڵێن، گرنگە پارشێوان چا نەخورێتەوە، ئەگەر خواردیشتانەوە با رەنگی کاڵ بێت و دارچینی تێبکەن بۆئەوەی توشی سەرئێشە نەبن لە رۆژدا، خۆ باشترە ئەگەر لەبری چا ئاو بخۆنەوە، بەڵام هێشتا نابێت زیاڕۆیی لە خواردنیدا بکەن.

لەبارەی سەوزە و میوەکانیشەوە ئەو میوانەی بەسودن بۆ پارشێوان بریتین لە: تەماتە و خەیار، سپێناخ و کاهوو و زەیتوون، هەروەها شووتی و کاڵەک، مۆز و شیلک و لە سەوزە و میوە بەهارەییەکانیش وەک چوالە، هەڵوژە و رێواس.

جگە لەوانەش پزیشکەکان ئامۆژگاریی رۆژووەوانان دەکەن، کە ژەمی پارشێویان خوارد تاوەکو نیو کاتژمێر دوای نان خواردن پاڵنەکەون و نەخەونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەڵوەرینی قژ یەکێکە لەو گرفتانەی کە بەشێکی زۆری خەڵک پێوەی دەناڵێنن کە زۆر هۆکاری جیاواز هەن دەبنە هۆی قژهەڵوەرین.

کەمی ڤیتامینەکان، توشبوون بە پەتای قورس، پیسی ژینگە و کەشوهەوا، بەکارهێنانی جۆری نەگونجاوی شامپۆ، هەندێک جۆری دەرمان، سترێس و ماندوویی و کەمخەوی، جۆری بەرگی سەرین و چەندین هۆکاری دیکە هەن دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ.

ئەگەر کەسێک بیەوێت هەڵوەرینی قژی رابگرێت، سەرەتا پێویستە دڵنیابێتەوە لەوەی گرفتی کەمی ڤیتامینەکانی نییە یان لەژێر کاریگەریی هیچ دەرمانێکدا نییە، هەروەها پێویستە زوو زوو بەرگی سەرینەکەی بشوات و دڵنیاببێتەوە لەوەی بەرگەکەی هیچ ماددەیەکی نایلۆنی تێدا نەبێت.

دەتوانێت چەند ماسکێک بۆ قژت بەکاربهێنێت بۆ راگرتنی هەڵوەرین و دووبارە بەهێزبوونەوەی:

1.دوای سەرشووشتن، یەک کەوچکی چا تۆوی کەتان بکەرە کوپێک ئاوەوە و کەمێک لەسەر ئاگر دایبنێ بەر لەوەی بکوڵێت ئاوەکەی جیا بکەرەوە و کە سارد بووەوە بیدە لە قژت، دواتر قژت وشک بکەرەوە، ئەوەش رێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت.

2.بۆ راگرتنی هەڵوەرین و دووبارە پڕبوونەوەی قژ و زوو درێژبوونەوە، ئالۆڤێرا و زەیتی گەرچەک تێکەڵاو بکە و بۆماوەی یەک تاوەکو دوو کاتژمێر بیدە لە بێخی سەر، دواتر سەرت بشۆ.

3.ئاوی پیاز و زەیتی گەرچەک و ئالۆڤێرا تێکەڵاو بکە و ماوەی 20 خولەک بیدە لە بێخی سەر و دواتر سەرت بشۆ، بەهەمان شێوە بەسوودە بۆ دووبارە هاتنەوەی تاڵە هەڵوەریوەکان و زوو درێژبوونەوەی قژ.

4.زەیتی گوێزی هیندی و گەرچەک تێکەڵاو بکە و بۆماوەی یەک یان دوو کاتژمێر بیدە لە بێخی سەر و تاڵەکانی قژ، پتەوتر دەبن و زوو درێژ دەبنەوە، دەشبێتە هۆکارێک بۆ وەستاندنی هەڵوەرینی تاڵەکان و دووبارە گەشەکردنەوەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان باس لەو هۆکارانە دەکات کە وادەکەن، ئازارشکێنەکان ئازار نەشکێنن و یەکەم هۆکاریشی بۆ هەڵبژاردنی هەڵەی ئازارشکێنەکە دەگەڕێنێتەوە.

ئەولگا چیستیک پزیشکی پۆسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان ئەوەی خستووەتە روو، هەڵبژاردنی هەڵەی دەرمانی ئازارشكێن، وادەکات ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت ئازاری بەو دەرمانە نەشکێت. پێویستە بەپێی جۆری ئازارەکە و هۆکارەکەی ئەو دەرمانە ئازارشكێنە بدرێتە نەخۆش کە پوێویستییەتی و تایبەتە بە حاڵەتەکەی ئەو نەخۆشە.

ئەو پزیشکە جۆری دەرمانەکانی بەم جۆرە باسکردووە و دەڵێت، بۆ ئەو ئازارانەی لە ماسولکەکاندا دروست دەبن یان بۆ هەوکردنی ماسولکەکان ئەو ئازارشکێنانە گونجاون کە ماددەی نیمیسۆلیدیان تێدایە، بەڵام ئازارشکێنێکی وەک ئیبۆپڕۆفین، بۆ ئازاری جومگەکان و ژانەسەر و ئازاری سوڕی مانگانە بەسودە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو دەرمانە ئازارشکێنانەی میتامیزۆڵ سۆدیۆمیان تێدایە، دەکرێت بەکاربهێنرێن بۆ ئازاری ددان و ماسولکەکان، ئەوانەشی کیتۆرۆلاک ترۆمیتامۆڵیان تێدایە بۆ هەبوونی تا و ئازاری دوای نەشتەرگەریی و ئازاری نەخۆشانی شێرپەنجە کاریگەرن.

باسی لە هەریەک لە ماددەکانی هایدرۆکلۆرید لیدۆکایین و ئەرتیکاین و ئەدریناڵین و ئۆکسیبۆپڕۆکائین کردووە و دەڵێت هەریەکەیان بۆ ئازارێکی جیاواز بەکاردەهێنرێن.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرگرتنی ژەمی هەڵە لە دەرمانی ئازارشکێن، یان نەخۆش لەکاتی گونجاودا دەرمانەکە وەرنەگرێت، بە هەمان شێوە وادەکات دەرمانەکە کاریگەر نەبێت.

دەشڵێت، هەندێک جار هەندێک جۆری دەرمان بۆ ئەو کەسانە کاریگەر نابن کە جگەرەکێشن یان خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە، بۆیە پێویستە ئەو جۆرە گونجاوەی ئازارشکێن وەربگرن کە لەگەڵ ئەو دۆخەی ئەواندا بگونجێت و کاریگەر بێت.

لە کۆتاییشدا چیستیک ئەوەی روونکردووەتەوە، دەبێت ئازارشکێنەکان بەتایبەت ئەوانەی بۆ ئازاری زۆر و شوێنێکی تایبەتی جەستە بەکاردێن، لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بدرێت بە نەخۆش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پەتایەکی وەرزیی بەهێز وڵاقتەکەی گرتووەتەوە، کە لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا، پەتای لەو جۆرە تۆمار نەکراوە. باس لەوەشدەکەن، تەنها لەم وەرزی پەتایەدا 24 ملیۆن کەس توشی پەتا بوون.

بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکان باس لەوەدەکەن، ئەو پەتا وەرزییە نیشانەکانی لە هەندێک کەسدا توندن و بەهێزترین پەتایە، کە لە زستانی ساڵی 2010وە وڵاتەکەی گرتبێتەوە.

بەهۆی پەتاکەوە لە بەشێکی ویلایەتەکان خوێندنگەکان داخراون، بە جۆرێک تەنها لە یەک قوتابخانەی ویلایەتی تەکساس، هەفتەی رابردوو 650 خوێندکار و 60 مامۆستا و تیمی قوتابخانەکە توشی پەتاکە بوون.

لەوبارەیە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان باسی لەوەکردووە، تاوەکو ئێستا لانیکەم 24 ملیۆن کەس لەم وەرزی پەتایەدا توشی پەتاکە بوون و 310 هەزار کەسیان لە نەخۆشخانە داخڵ کراون، هەر بەهۆی پەتای وەرزییەوە 13 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 57یان منداڵن.

پزیشکەکان باس لەوە دەکەن، ئێستا لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، تاڕادەیەک نیشانەکانی هەندێک لە پەتا وەرزییەکان توندتر بوون و هەندێک جار کەسانی توشبوو ئازار دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی زیادبوونی ئەم نەخۆشیە لە جیهاندا و مەترسیەکانی، رۆژی چواری شوباتی هەموو ساڵێک تایبەت کراوە بە رۆژی جیهانی شێرپەنجە و لەم رۆژەدا ناوەندە پزیشکییەکان لە سەرجەم وڵاتان، چەندین چالاکی جۆراوجۆر دەربارەی ئەم نەخۆشیە ئەنجامدەدەن.

شێرپەنجە چییە؟

شێرپەنجە لەرووی پزیشیکەوە بە (cancer) ناسراوە، بەهۆی گەشەی خانەکانەوە بەشێوەیەکی خێرا و نائاسایی بڵاودەبێتەوە، کە پێی دەڵێن (malignant cancer) و خانەکانی چواردەوری تێکدەشکێنێت و لە لەشدا تەشەنەدەکات.

لە جیهاندا زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە دیاریکراون، کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن.

خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەگەلی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە.

جۆرەکانی شێرپەنجە

شێرپەنجە بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دروستدەبێت، ناودەنرێت و چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و لە خانمان و پیاواندا جۆرە باوەکانی شێرپەنجە جیاوازن.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە خانماندا:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە پیاوان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە:

1- جگەرە

جگەرەکێشان گەورەترین هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەیە، بەوەی حه‌وت هه‌زار مادده‌ی كیمیایی له‌ جگه‌ره‌داهه‌ن، كه‌ 70 یان رێگە بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه خۆشدەکەن‌.

2- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

ڤایرۆسەکانی وەک HPV کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر HBV  وHCV  کە تووشی جگەر دەبن، دەبنە هۆی بەشەمێبوون و شێرپەنجەی جگەر.

3- قەڵەوی و شێوازی ژیان

كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت 33%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست، ناچالاكی جه‌سته‌یی و قه‌ڵه‌وین.

ئاژانسی شێرپەنجەی سەر بە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینیی کردووە، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەرزببێتەوە بۆ 33 ملیۆن تووشبوو. لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 ژمارەی تووشبووان گەیشتبووە 20 ملیۆن کەس.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی رابردوودا تەنیا لە پارێزگای سلێمانی، سێ هەزار و 310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەشدا 201 یان منداڵ.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا باسیان لەو کاریگەرییە لاوەکییانە کردووە کە ئازارشکێنەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێی دە‌هێڵن و لە ناو ئەوانیشدا باس لە پاراسیتامۆڵ دەکەن، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە جێدە‌ێڵێت.

توێژینەوەکە زانایانی بەریتانیا ئەنجامیان داوە و باس لەوە دەکەن، ئازارشكێنەکان سەرەڕای ئەوەی دەبنە هۆی نەهێشتی ئازار، کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیش لەدوای خۆیان جێدەهێڵن.

باس لەوەشدەکەن، بەشێکی ئازارشێکنەکان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەوکردن، ژانەسەر، ئازاری ددان، پشتئێشە، نیشانەکانی سەرمابوون، دابەزاندنی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، هەستیاریی و رەبۆ جێدەهێڵن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەسپرین و کۆدایین و دیکللۆفیناک کە بە ڤۆڵتارینیش دەناسرێت، هێشتا کاریگەرییەکانیان ئەرێنین، بەڵام پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دروست دەکات.

ئەو توێژەرانە دەشڵێن، پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر یادگەی مرۆڤ و وادەکات بە تێپەڕینی کات یادگەی لاواز ببێت، یان کار لە هەوڵسوکەوتی ئاسایی دەکات وەک درک پێکردن و ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە. 

دەشڵێت، بەردەوام بوون و زۆر خواردنی ئازارشکێنەکان و بەتایبەت پاراسیتامۆڵ، بە درێژایی کات کاریگەریی لەسەر گورچیلەکان و دڵ دروست دەکات.

ئامۆگاری نەخۆشەکانیش دەکات، تاوەکو بتوانن خۆیان لە خورادنی ئازارشكێن بەدوور بگرن، هەندێک جار بەرگەگرتنی ئازارەکە و گرتنەبەری رێکاری دیکە بۆ شکاندنی ئازار باشترین بژاردەیە.

 

 

 

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پسپۆڕێكی ئەڵمانی دەڵێت: جگە لە سوودە زانراوەكانی وەرزش و چالاكی جەستەیی، پیادەڕەوی لە وەرزە فێنك و ساردەكانی پایز و زستاندا گرنگی دیكەشی هەیە، ئۆشی موریاپادی، پسپۆڕی خۆپارێزی تەندروستی لە ئەڵمانیا، دەڵێت گرنگە لە هەردوو وەرزی پایز و زستاندا لە هەوای كراوەدا پیادەڕەوی و راكردن ئەنجامبدەن بۆ جەستەیەكی بەهێز و چالاك.

ئەو پسپۆرە، پیادەڕەوی وەک یەکێک لە وەرزشە کاریگەرەکان بۆ ئەو کەسانە یپێشنیار دەکات کە ناتوانن بە شێوەیەکی رێکخراو وەرزشبکەن، .

چەند سودێکی گرنگی ئەو وەرزشە-:

سووتاندنی کالۆری:  بە پێ ڕۆیشتن یارمەتیت دەدات لە سووتاندن کالۆری و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و ڕاهێنەرانی وەرزشیش ئاماژە بەوە دەدەن:

سووتانی ڕاستەقینەی کالۆریەکانت بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە:

  • خێرایی ڕۆیشتن

  • مەودای ڕۆیشتن

  • ئاڕاستەی رۆیشتن (لە کاتی ڕۆیشتن بەرەو سەرەوە کالۆری زیاتر دەسووتێت لەوەی کە لەسەر روویەکی تەخت دەسووتێت)

بەهێزکردنی دڵ: بە پێ ڕۆیشتن لایەنی کەم 30 خولەک لە ڕۆژێکدا و پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەتوانێت مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی %19 کەم بکاتەوە. هەروەها رەنگە مەترسییەکانت زیاتر کەم ببێتەوە کاتێک ماوەی یان مەودای ڕۆیشتنەکەت لە رۆژێکدا زیاد دەکەیت.

شەکری خوێن دادەبەزێنێت: پسپۆڕان رێنمایی دەدەن کە لە پاش خواردنی ژەمەکان پیادەرەوی و رۆشتنێکی کورت، رەنگە ببێتە هۆی دابەزاندن، یان پاراستنی شەکری خوێن لە ئاستێکی تەندروستدا.

لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە، کە 15 خولەک پیاسەکردن سێ جار لە ڕۆژێکدا پاش ژەمەکان، ئاستی شەکری خوێن باشتر دەکات بە بەراورد بە  45 خولەک پیاسەکردن لە رۆژێکدا. 

ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە: رۆیشتن بەپێ دەتوانێت یارمەتی پاراستنی جومگەکان بدات، لەوانەش ئەژنۆ و جومگەی ران). 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەریتانیا ڤایرۆسێكی نوێ بڵاوبوەتەوە و كاریگەری زۆری لەسەر منداڵان و كەسانی بە تەمەن دروستكردوە.

بەپێی وێزگەی "جی بی نیوز"ی بەریتانی ، ڤایرۆسەكە هەمان ڤایرۆسە كە مانگی رابردوو لە چین بڵاوبوەوە و بە "ئێچ ئێم پی ڤی" ناسراوە ، لە ئێستاشدا رێژەی توشبون لە بەریتانیا گەیشتوەتە لە 4.9%، سەرەتا ڤایرۆسەكە لە ناوچە كەناراوەكانی بەریتانیا بڵاوبوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرتاسەری بەریتانیای گرتوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە توشبووان لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر وەردەگرن . 

ئەو ڤایرۆسە راستەوخۆ كاریگەری لە كۆئەندامی هەناسە دەكات و زۆرینەی نیشانەكانی هاوشێوەی نیشانەكانی كۆرۆنان ، زۆرترین كاریگەرییەكانیشی لەسەر منداڵان و كەسانی بە تەمەنە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لیژنە هاوبەشەکانیان بەردەوامن لە سەردانکردن و لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا لیژنەی تەندروستی 523 دەرمانخانە و نۆرینگەی داخستووە.

كاردۆ وه‌هبی پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ساڵی 2018 تاوەکو کۆتایی 2024، لیژنەی تەندروستیی قائیمقامییەت پێنج هەزار و 50 سەردانیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 944 پسوڵەی سەرپێچییان کردووە و خاوەنکارەکانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماوەیەدا 455 شوێن ئاگادارکراونەتەوە و 523 دەرمانخانە، نۆرینگە، تاقیگە و دوکانی گیاندەرمانی سروشتی داخراون.

کاردۆ وەهبی وتیشی، لە رابردوودا ده‌رمانی قاچاغ لە دەرمانخانەکاندا ده‌فرۆشرا، به‌ڵام ئێستا هێنانی ده‌رمانی قاچاغ و فرۆشتنی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه‌.

وتیشی، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 18 جۆر ده‌رمان بۆ نۆینگه‌كان دیاریكراوه‌، بۆیه‌ ‌ده‌بێت نۆرینگه‌كان پابه‌ندبن و ته‌نها ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ی كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌ بده‌ن به‌چاره‌خوازان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانایانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی خواردنی گوێز باشترین بژاردەیە. 

لە هەرێمی کوردستاندا گوێزی هەورامان یەکێکە لەو جۆرانەی گوێز کە زۆرترین خواستی لەسەرە، هەم لە رووی تامەوە هەم لەرووی ناسکییەکەی، کە وەک دەڵێن: گوێزی هەورامان بە دەست دەشكێت.

نزیکایەتی خەڵکی کوردستان لە سروشتەوە، بەشێوەیەکی گشتی گوێز بەشێکە لە خواردنی سەر سفرەکان و بەدەر لە خواردنی لە ژەمی بەیانیاندا، لە ژەم و کاتەکانی دیکەشدا تێکەڵ بە چێشت و شیرینی دەکرێت.

سودە تەندروستییەکانی گوێز لەمێژە باسدەکرێن و لەناو کوردستانیشدا وەک ئیدیۆمێکی گاڵتەوگەپ بەیەکتر دەڵێن: "ئەوە گوێزی هەورامان دەخۆیت ئەوەندە زیرەکیت".

لە نوێترین توێژەوەدا زانایان وەک خۆراکێکی دژە پیریی ناوی دەبەن و باس لەوەدەکەن، ژەمێکی سوک و دەوڵەمەندە، کە بەهای خۆراکی بەرزە و دەتوانێت بەرەنگاری نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە ببێتەوە و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێش دابگرن.

زانایان ئەوەیان خستووەتە روو، خواردنی گوێز بەجۆرێک بەسوودە، رێگە دەگرێت لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی و سەرچاوەیەکی باشی چەوریی تەندروستە بۆ جەستە.

میلیسیا گایگر پسپۆڕی تایبەتی بواریی خۆراک باسی لەوەکردووە، سەرجەم ئەو خۆراکانەی دەکرێت وەک چەرەس بخورێن دەوڵەمەندن بە چەوریی بەسوود، بەڵام چەورییە سوودبەخشەکانی گوێز جیاوازە و رێژەیان لەناو گوێزدا بەرزترە، بەتایبەت بەرزی رێژەی ئۆمیگا-3 و ترشی ئەلفا لینولینیک.

ئەو پسپۆڕە روونیشیکردووەتەوە، خواردنی رۆژانەی گوێز بە بڕێکی گونجا وادەکات رێژەی هەوکردن لە جەستەدا داببەزێت، چونکە گوێز بەرەنگاری گرفتەکانی ناوەوە و دەرەوەی جەستەش دەبێتەوە.

دەشڵێت، بەدەر لەوانە گوێز بە ڤیتامینەکانیش دەوڵەمەندە، ئەو بەرزی بەها خۆراکییەشی هاوکارە لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، خەمۆکی، شەکرە، بەهێزکردنی مێشک و توانای سەرنجدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای زیاتر لە پێنج ساڵ، جارێکی دیکە دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی رایگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەدا گەشەی پێدراوە و لەخۆوە و لە سروشتەوە بڵاونەبووەتەوە.

جۆن راتکلیف بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەوان بەشێوەیەکی تەواوەتی گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەدا گەشەی پێدراوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ میدیاکان ئەوەی خستووەتە روو، ویلیام بیرنزی بەڕێوەبەری پێشووی دەزگاکە، لە ماوەی کۆتایی ئیدارەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکدا، داوای لە شیکارکاران و زانایانی دەزگاکە کردووە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ڤایرۆسەکەوە بدەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، هێشتا پرسەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و باس لە هەردوو ئەگەرەکە دەکرێت.

لە مانگی 12ی رابردوو و لەدوای پێنج ساڵ لە بە فەرمی راگەیاندنی یەکەم کەیسی توشبووی ڤایرۆسەکە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی باسی لەوەکرد، هێشتا چاوەڕوانی ئەوەن لەگەڵ چیندا هەماهەنگی بکەن و چین زانیاریی تەواویان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و وردەکاریی ئامارەکان بداتێ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیر لە رووی زانستیەوە بە Allium sativum ناودەبرێت، سوودێکی زۆری ھەیە و بەکاردەهێنرێت وەك چارەسەری نەخۆشیەکان چ بە رێگای سروشتی یان دروستکردنی دەرمانی پزیشکی، بەڵام لە هەندێک کاتدا زیانی بۆ جەستە دەبێت ئەگەر بخورێت یان بەکاربهێنرێت.

ماڵپەری "هەواڵی تەندروستی ئەمڕۆی ئەمریکی" لە بابەتێکیدا سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سیری خستۆتەڕوو، تیایدا باس لە گرنگی سیر و هاوکات ئەو کاتانەش دەکات کە نابێت سیری تێدا بخورێت:

  1. سیستەمی بەرگری بەهێزدەکات: بەپێی توێژینەوەیەک ئەوانەی سەزە و میوە و بەتایبەت سیر دەخۆن ئەوا لە ٪ ٣٥ کەمتر تووشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن.

  2. دژی هەوکردن دەجەنگێت: ئەگەر ئازاری جومگە و ماسولکەکانت هەیە ئەوا رۆنی سیری لێ بدە، ئەمە زۆر سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازارییان.

  3. پەرە بە تەندروستی دڵ دەدات بەتایبەت سوودی بۆ راگرتنی فشاری خوێن هەیە و بەڕونکەرەوەیەکی گرنگی سیر دادەنرێت.

  4. پێست پاک دەکاتەوە: سیر دەوڵەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان و دەتوانێت بەکتریا و زیپکەی سەر پێست لەناوبەرێت.

    ئەوکاتانەی نابێت تیایاندا سیر بخورێت:

    لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانی دژە ئۆکسانی مەیاندنی خوێن، چونکە سیر خوێنبەربوون زیاد دەکات.

    ـ لەکاتێکدا تووشی نەخۆشیەك بوویت و لەژێر چاودێری پزیشکدابوویت، بەشێوەیەکی رێکخراو دەرمان و چارەسەر بەکاردەهێنیت.

    ـ لەکاتی هەستیارتی گەدە و توشبونت بە ئازار .

    ـ لەکاتی دووگیانی نابێت وەکو دەرمانێکی سروشتی بۆ چارەسەری هیچ نەخۆشییەک بەکاربهێنرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەخۆشی هاری کە بە هاری سەگ ناسراوە، ئەو نەخۆشییەیە کە لە ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەگەرچی تەنها سەگ هۆکاری ئەو نەخۆشییە نییە، بەڵام نزیکەی 99٪ی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەو نەخۆشییە لە جیهاندا بەهۆی گەستنی مرۆڤ بووە لەلایەن سەگی بێلانەوە.

هۆکاری نەخۆشیی هاری ڤایرۆسیrabies virus ـە، لە گروپی lyssavirus کە چەند ڤایرۆسێکن، کە دوای گەستن و پێوەدانی ئاژەڵ و بەشێک لە خشۆکەکان و لە باڵندەشدا شەمشەمە کوێرە دەکرێت تووشی مرۆڤ ببێت، دوای گەستنیش دەتوانرێت بە ڤاکسین رێگری لێبکرێت، بۆیە پێویستە ئەو کەسەی رووبەڕووی هێرش و گەستنی یەکێک لەو ئاژەڵ و خشۆکانە دەبێتەوە، وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینەکە پشتگوێ نەخات، بەپێچەوانەوە ئەگەری هەیە تاوەکو لێواری مەرگ بیبات.

ڤایرۆسی رابیس لەرێگای گەستن و پێوەدان، یان بەرکەوتن بە شوێنی برینی ساڕێژ نەبووەوە دەچێتە ناو جەستەی مرۆڤ، یانیش ئەگەر لیکی ئاژەڵ بەر دەم یان چاوی کەسەکان بکەوێت.

ئەو کەسەی لەلایەن ئاژەڵ و ئەو خشۆکانەوە دەگەسترێت کە توشی نەخۆشییەکە بوون یان هەگری ڤایرۆسەکەن، پێویستە راستەوخۆ بگەیەنرێنە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست وەربگرن.

 

چی بکرێت ئەگەر رووبەڕووی گەستن و پێوەدانی ئاژەڵ و خشۆک بوویتەوە:

ئەگەر کەسێک رووبەڕووی گەستن لەلایەن ئاژەڵێک بووەوە، یانیش یەکێک لەو خشۆکانەی هۆکارن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە، پێویستە راستەوخۆ بچێتە نەخۆشخانە، تەنانەت ئەگەر برینەکەی قوڵیش نەبێت، بۆئەوەی پزیشکەکان پشکنینی پێویستی بۆ بکەن، بەتایبەت ئەو ئاژەڵانەی بێلانەن.

پاککردنەوەی برین یەکێکە لە رێکارە گرنگەکان، بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە ئەو کەسە ڤاکسینەکان لەکاتی خۆیدا وەربگرێت و لەیادی نەکات، بەوجۆرە دەتوانێت رێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکە بکات، بەپێچەوانەوە توشی نەخۆشییەکە دەبێت کە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و بەپێی ئامارەکان، ساڵانە نەخۆشی هاری دەبێتە هۆی مردنی سەتان کەس لە جیهاندا.

بەپێی وتەی پزیشکەکان، ڤایرۆسەکە ماوەی 24 کاتژمێر لەدوای مرداربوونەوەی دەتوانێت لە جەستەی ئاژەڵدا بمێنێتەوە، بۆیە دەبێت ئەگەر ئاژەڵێک مرداریش بووبێتەوە، بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

نیشانەکانی نەخۆشییەکە

دەرکەوتنی نیشانەکانی توشبوون بە هاری دەگۆڕێت و بە گشتی لەماوەی یەک رۆژ تاوەکو چەند ساڵێکدا دەردەکەوێت. نیشانە سەرەکییەکان بریتین لە:

-هەستیار بوونی مرۆڤ بە دەنگ و رووناکی و ئاو و هەوا

-تێکچوونی خەو

-توڕەبوون

-نائارامی بەردەوام

-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە

-سەرئێشە

-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن

-لەرزین و تەزوو یان گرژبوونی ماسولکە

-توڕەیی و هەڵچوون

-گۆڕانی رەفتار و کەسایەتی و بیرکردنەوە

هەندێک جار ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک و بەهۆیەوە ماسولکەکان خاو دەبنەوە و لە جوڵە دەکەون، وەک نیشانەی ئیفلیجی دەردەکەون. بەتایبەت خاوبوونەوەی ماسولکەکانی بۆڕی هەوا و دڵ، کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای قوتدان و هەناسەدان.

'دەڵێی سەگی هاری'

نەخۆشی هاری ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی، ئەگەر کەسی توشبوو نەخۆشییەکەی درێژە بکێشێت و چارەسەری وەرنەگرتبێت، رەنگە بگاتە قۆناغێک کە پەلاماری کەسانی چواردەوری خۆی بدات، ئەمە وەک ئەو وێردەی سەر زمانی خەڵک وایە، کاتێک کەسێک بەشێوەی نەشیاو وەڵامبداتەوە و زۆربڵێ لەگەڵیدا، دەوترێت، "دەڵێی سەگی سەگی هارە".

بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، دەرکەوتنی نیشانەکانی هەڵچوون و پەلاماردان مانای ئەوەیە کەسەکە لە قۆناغەکانی کۆتایی نەخۆشییەکەیدایە و لە مردن نزیک بووەتەوە.

 

خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە:

-کوتانی ئاژەڵی ماڵی.

-بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی مامەڵەی راستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵی بێلانەدا هەیە.

-دوورکەوتنەوە لە ئاژەڵی بێلانە و شوێنێک کە کژ و گیا و پووشی زۆر بێت و بەردەم قاچت نەبینی لەکاتی رۆیشتندا.

-نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵی ماڵی بچێتە دەرەوەی ماڵ و تێکەڵاوی ئاژەڵی بێلانە ببێت.

-پێویستە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵی مردراربووەوەدا بکرێت.

 

کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی هاری سەگ

رێگای سەرەکی ئەوەیە سەگە بێلانەکان بە پێکوتەی نەخۆشییەکە بکوترێن، کە تاوەکو ئێستا لە جیهاندا ئەوە رێگایەکی سەرکەوتوو بووە.

یەکێک لەو وڵاتانەی ئەو رێگایەی گرتەبەر بەنگلادیش بوو، کە لەرێگای پلانێکی درێژخایەنی 10 ساڵییەوە، لە ساڵی 2010 بۆ 2020 هەڵمەتی کوتانی سەگە بێلانەکانی ئەنجامدا و توانی لەو رێگایەوە بەرێژەی 95٪ نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەمریکای لاتینیش یەکێکە لەو وڵاتانەی لەرێگای ئەو پلانەوە توانی توشبوون بە هاری کۆنتڕۆڵ بکات و ژمارەی توشبوون کەم بکاتەوە.

 

نیشانەکانی توشبوونی ئاژەڵ بە ڤایرۆسەکە

نیشانەکان تاڕادەیەک هاوبەشن، هەمان ئەو نیشانانەن کە لە مرۆڤەکاندا دەردەکەون، هەر بۆیە بە نەخۆشییەکی هاوبەشی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ دادەنرێت.

ئەگەر ئاژەڵێک لەلایەن ئاهەڵێکی دیکەوە بگەسترێت، ئەوا پێویستە بۆماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین بکرێت تاوەکو چارەسەر وەربگرێت، هەروەها بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی ئەویش ئازاری هیچ کەسێک و ئاژەڵێکی دیکە نادات.

سەگی توشبوو بە نەخۆشی هاری چاکنابێتەوە، بۆیە دەبێت داببڕێنرێت و رێگەنەدرێت تێکەڵاوی ئاژەڵ و مرۆڤی دیکە ببێت، یانیش بەر لە دەرکەوتنی نیشانە سەختەکانی ئیفلیجبوون، دەکریت بەشێوەیەکی مرۆڤانە لەناو ببرێت.

نیشانەکان بریتین لە هەستیاربوونی ئاژەڵەکە بە دەنگ و رووناکی و دەستلێدان، نائارامی و گۆڕانی رەفتاری، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، دوورکەوتنەوە لە مرۆڤ و ئاژەڵی دیکە، گۆڕانی وەڕین و دەنگ.

لە سەرەکیترین نیشانەن هاتنەخوارەوەی لیکە بە ئەملاولای دەمی ئاژەڵەکەدا.

لە قۆناغی بەردەوامی نەخۆشییەکەشدا، نیشانەکانی توڕەبوون و هەستیاری زیاتر پێوەدیار دەبێت و پەلاماری ئاژەڵ و کەلوپەل و کەسانی چواردەور دەدات.

لە کۆتا نیشانەکانیش بریتین لە، سەختبوونی هەناسەدان و لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە، هەروەها لاوازی و لەکۆتاییشدا مرداربوونەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە لە بەریتانیا تاوەکو ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە و پێشتر هەرگیز ژمارەی توشبوون نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

بەپێی ئەوراپۆرتانەی لەسەر توشبووانی شێرپەنجە لە بەریتانیادا بڵاوکراونەتەوە، رێژەی توشبوون گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 400 هەزار کەس و بەرپرسانیش بەشێکی هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ زۆربوونی رێژەی دانیشتووان.

باس لەوەش دەکەن، لەلایەکی دیکەوە بەشێکی زۆری توشبووان کەسانی بەساڵاچوون و سەرکەوتنی تەمەن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی زۆربوونی رێژەی توشبوون، بەڵام سەرەڕای ئەوە رێژەی چاکبوونەوە و لەژیاندا مانەوەی نەخۆشەکان بەرزە.

لەوبارەیەوە بەرپرسان جەخت دەکەنەوە لە گرنگی بەردەوامی توێژینەوەکان و دۆزینەوەی چارەسەر، هەروەها تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.

شێرپەنجە ئێستا یەکێکە لەو نەخۆشییە باوانەی یەخەی سەرجەم وڵاتانی گرتووە، بەهۆی ئەوەی تێچووی چارەسەری زۆرە، بەڵام سەرەڕای ئەوانە، ئێستا چارەسەرەکانی بۆ جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێن و ئەو ئامێر و پشکنینانەشی نەخۆشییەکەی پێ دەستنیشان دەکرێت لە ئاستێکی پێشکەوتوودان، بۆیە ساڵانە سەرەڕای رێژەی توشبوون رێژەی چاکبوونەوەش لە نەخۆشییەکە روو لە بەرزبوونەوەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێف مێرکولا پزیشکی پسپۆڕ و نووسەری کتێبی 'رێنوێنینامە بۆ تەندروستی خانەکان' ئاماژەی بەوەکردووە، ماددەیەک لە چێشتخانەی سەرجەم ماڵەکاندا هەیە، هۆکاری سەرەکییە بۆ شێرپەنجە و نەزۆکی کە ئەویش، پلاستیکە.

ئەو پزیشکە باسی لەوەکردووە، ئێستا پلاستیک بووەتە بەشێکی سەرەکی چێشتخانەکان و رۆژانە خەڵک لە ماڵەکانیاندا بەکاری دەهێنن، بەڵام ماددەیەکی مەترسیدارە و هۆکاری بەشێکی زۆری شێرپەنجەکانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلاستیک تێکەڵ بە خۆراک و ئاو و تەنانەت هەواش دەبێت، لەو رێگەیەشەوە دەچێتە جەستەی کەسەکانەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی بە درێژایی کات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و لەبیرچوونەوە و شێرپەنجە و نەزۆکی.

ئەوەشی خستووەتە روو، کاتێک لە چێشتخانەی ماڵدا پلاستیک بەکاردەهێنرێت بۆ هەڵگرتنی خۆراک، یان خۆراکی تێدا دەخورێت، لەگەڵ پلەی گەرمی چێشتخانەکە یان خۆراکەکەی ناوی کارلێک دەکات، ئەگەر خۆراکی تێدا هەڵگیرابێت ئەوا تەنۆلکەکانی ئەو ماددەیە تێکەڵ بە خۆراکەکە دەبێت، ئەگەریش خواردنی تێدا بخورێت، گەرمی خواردنەکە کارلێک لەگەڵ پلاستیکەکەدا دروست دەکات.

ئەو پزیشکە روونیکردووەتەوە، بە درێژایی کات ئەو ماددانە دەبنە هۆی توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بەتایبەت پلاستیک ماددەیەکی مەترسیدارە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە و نەزۆکی بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1234567