تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئەگەرچی لە ئێستادا بڵاوبونەوەی کۆرۆنا وەک حاڵەتێکی ترسناک نەماوە لەسەر تەندروستی جیھانی، بەڵام ڤایرۆسەکە ھێشتا ھەڕەشەیەکی گەورەیە.
ئاشکراشیکرد، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسەکە "سارس کۆڤ٢" بەرێژەی ٤٢٪ زیادیکردووە و تەنھا لەو مانگەدا ١٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ئەو کۆرۆنا نوێیە خێراتر بڵاودەبێتەوە و ئەگەری ھەیە بەمزوانە بگاتە عێراق.
وتیشی، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بەو کۆرۆنا نوێیە تۆمارنەکراوە، نیشانەکانیشی زۆر نزیکن لە پەتایی وەرزی ئاسایی.
سەیف بەدر دڵنیاییشیدا، ڤاکسینی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا نوێیەکە بەردەستە و سەرجەم ڤاکسینەکان کاران بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە. وتیشی ھەرکاتێک ئەو کۆرۆنا نوێیە بگاتە عێراق، بە رەسمی رایدەگەیەنن.
تێدرۆس ئادھانۆم، سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە داوا لە خەڵک دەکات بێ و پشتگوێخستن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکی تری مەترسیدار لە داھاتودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە ئێستادا زانایان نیگەران کردووە، یەک پرسیارە، “ئەمە کەی ڕوودەدات.
وتیشی، ناتوانین ڕێگە بدەین ھەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە دانوستاندان، ھەروەھا ڕێککەوتنێکی نوێ ئامادە دەکرێت سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتاکان.
ریازعەبدول ئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیاند، توشبوون بە تای خوێنبەربوون تا ئێستا بەردەوامی ھەیە و ھۆکارەکەشی بۆ جۆرێک لە مێروو گەڕاندەوە کە بە گیانی ئاژەڵانەوەیە، وتیشی، پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ کێشەی ئەم مێرووانە چارەسەر بکات و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەری بگرێتە بەر.
راشیگەیاند، بەھۆی زۆری حاڵەتەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکە لیژنەیەکی ھاوبەشیان پێکھێناوە لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.
بە پێی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، رۆژانە دوو بۆ سێ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار دەکرێت و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا ١٢ حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.
سائیر سەبری حسین بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ چوونە ناو رۆژانی ١٠ی موحەرەم کە تیایدا رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ زیاد دەکات، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان، کۆمەڵێک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە گۆڕینی جۆری دەرمانی قڕکەر و فراوانکردنی ھەڵمەتەکانی گەڕان و دەرمانڕشتن لە کێلگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ.
وتیشی، لیژنەکەیان داوای لە پارێزگاکان کردووە سەربڕینی ھەڕەمەکی ئاژەڵ قەدەغە بکەن و رێگەنەدەن ئاژەڵ بەشێوەی ھەڕەمەکی سەرببڕدرێت.
بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری راشیگەیاند، تائێستا ٤٢٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون کە ٥٦یان گیانیان لەدەستداوە.
تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە وتارێکیدا لە بەردەم کۆمەڵەی تەندروستی نێودەوڵەتی لە جنێف رایگەیاند، کۆتایی ھاتن و ھەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی و رێکارەکان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانای کۆتایی ھاتنی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵکو تائێستا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و کۆی وڵاتانی جیھانیش ھەیە و پێویستە بەردەوام چاودێرییەکی ورد بکرێت.
وتیشی، پێویستە ھەموو وڵاتانی جیھان ئامادەکاری بکەن بۆ سەرھەڵدانی نەخۆشییەکی نوێ کە پێشبینی دەکرێت زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر بێت و بەھۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەسەرجەم وڵاتانی جیھان بگات.
فەرەیدون عەبدولمەلەکی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا حەوت کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستداوە، وتیشی لە ئێستا ٢٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە چوار کەسیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پابەندنەبوونی خەڵک بە رێکارە تەندروستییەکان بەردەوام بێت، لە رۆژانی داھاتوودا ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە.
ھاوکات حامید بەھرامیان بەرپرسی راگەیاندنی لیژنەی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە یەک مانگی رابردوودا ١٠ کەس بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا ١٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە باری تەندورستی یەکێکیان ناجێگیرە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە کرماشان جارێکی تر بەرزبووەتەوە و شاری سەنقوریش چووەتە رەوشی سوری کۆرۆناوە.
ژمارەی توشبووانی ئەنفلۆنزا، لە ئەمریکا ٢٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و تائێستاش زیاتر لە ١٨ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و چاودێری رایگەیاندووە، رۆژ لە دوای رۆژ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە زیاتر دەبێت و بەپێی دواین ئاماریش تائێستا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٢٦ ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون و زیاتر لە ١٨ ھەزار توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە ١١٧ کەسیان منداڵن و ٢٩٠ ھەزار توشبووش چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنفلۆنزای باڵندە ئەگەری ئەوەی ھەیە تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بۆیە پێویستە لە تەمەنی ٦ مانگی بەسەرەوە ھەموو کەسێک سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات، بە مەبەستی کوتانی ساڵانە کەدژی ئەو جۆرە نەخۆشیانەیە.
کۆشکی سپیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە کۆتایی بە باری لەناکاوی تەندروستی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئەمریکا دەھێنن و ھەموو ھاوکارییە حکومییەکان بۆ دابینکردنی دەرمان و ھاریکارییە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رادەگرن.
لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی تەندروستی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند و لەوکاتەوە بەردەوامە.
ئەمریکا لە سەرئاستی جیھان پلەی یەکەمی وڵاتانی جیھانی گرتووە لە زۆری ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تائێستا سەروو ١٠٤ ملیۆن و ١٨٣ ھەزار کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و یەک ملیۆن و ١٣٢ ھەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نیاز نیە وا زوو واز لەوڵاتی چین بھێنێت، ھەر لەگەڵ سەرھەڵدانی جارێکی تری لە ھەر شوێنێکی ئەو وڵاتە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە زۆر بەخێرایی رێکاری قورس دەگرنە بەر چونکە تا ئێستا زۆرترین قوربانیان داوە بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە. ئەمجارەش شاری شەنگەھایی گەورە شاری وڵاتی چین بریاریداوە خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگەکان بکرێنە ئۆنلاین و لە رۆژی ٢ شەممەشەوە سەرجەم باخچە و دایەنگە و خەڵوەتگەکان دابخرێن.
لەماوەی ئەمساڵدا چەندین جار کۆرۆنا لە چین سەریھەڵداوەتەوە کە لە مانگی نیساندا گەیشتە لوتکە و رێژەی توشبوان زۆربوو، بەڵام وا دیارە ئەمجارە رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت بۆیە دەسەڵاتداران دەستیانکردوە بریاریاندا سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە دەستپێبکاتەوە.
کریستۆڤەر مۆرای بەڕێوەبەری پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لە مانگی نیسانی داھاتوودا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە چین دەگاتە لوتکەو یەک لەسەر سێی دانیشتوانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ ٣٢٢ ھەزار کەس بەرز دەبێتەوە .
دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایی، دەسەڵاتدارانی چین سەرەتای ئەم مانگە رێکارە توندەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنایان ھەڵگرت، لەو کاتەشەوە بە بەردەوامی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە بەرزبوونەوەدان و ترسی ئەوە ھەیە مانگی داھاتوو لە میانی پشووەکانی ساڵی نوێی قەمەری ١.٤ ملیار کەس لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە ببن.
وڵاتی چین بە سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت ، یەکەم حاڵەتی پەتاکە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە بازاڕێکی شاری ووھانی ئەو وڵاتە تۆمارکرا، بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەش دەسەڵاتداران سیاسەتی سفر کۆرۆنایان گرتەبەرو رێوشوێنی توندی خۆپارێزیان سەپاند کە بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی تا ئێستا ٥٢٣٥ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
پسپۆڕان پێشبینی دەکەن نزیکەی ٦٠%ی دانیشتوانی چین لە دوا وێستگەدا تووشی کۆرۆنا ببن و رێژەی توشبوون لە کانونی دووەم بگاتە لوتکە ، زۆرترین توێژ کە مەترسی توشبوونیان لەسەرە بەتەمەنەکانن.
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە پێگەی ( میدریکسیف)ی پزیشکی بڵاویکردۆتەوە، پسپیۆڕانی بواری پەتاکان لە زانکۆی ھۆنگ کۆنگ پێشبینی دەکەن ھەڵگرتنی کۆت و بەندەکان و کردنەوەی ھەرێمەکان لە یەکی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ تا کانونی دووەمی ٢٠٢٣ ببێتە مایەی تۆمارکردنی ٦٨٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە نێو ھەر ملیۆنێک ھاووڵاتیەکدا، ھەروەھا لەسەر بنەمای دانیشتوانی چین کە دەگاتە ١ ملیار و ٤١٠ ملیۆن کەس ئەگەر رێوشوێنی وەک کوتانی بە کۆمەڵ نەگیرێتەبەر ژمارەی گیانلەدەستدان پێشبینی دەکرێت بگاتە ٩٦٤ ھەزار و ٤٠٠کەس.
تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە ھەفتەی رابردوودا کەمتر لە ١٠ ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە لە جیھاندا گیانیان لەدەستداوە، کە یەک لەسەر پێنجی ئامارەکانی گیان لەدەستدانە لە ماوەی ھەفتەیەکی ساڵی رابردوودا.
وتیشی، ھێشتا چەندین ئاستەنگ ماون لەبەردەم بنەبڕکردنی کۆرۆنا، چونکە لەو وڵاتانەی خاوەن داھاتێکی کەمن، تەنھا کەسێک لە کۆی پێنج کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.
سەبارەت بە ئاوڵەی مەیمونیش، "ئەدھانۆم" رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە ٨٢ ھەزار حاڵەتی تووشبوون لە ١١٠ وڵاتەوە تۆمارکراوە و تەنھا ٦٥ کەس لە جیھاندا گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، پێشبینیدەکەن مەترسییەکان و باری نائاسایی کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون لە ساڵی داھاتوو کۆتاییان بێت.
لە شارەکانی بەیجینگی پایتەخت و شەنگەھای و چەندین شاری تر، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی سیاسەتەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رێکخرا.
خۆپیشاندەران رایانگەیاند، چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە و بەشێکیشیان بە گازی فرمێسکڕێژ ھێرشیان کراوەتە سەر.
ھاوکات سەدان خوێندکاری زانکۆی "تسینگنوا" لە "بەیجینگ" خۆپیشاندانیان کرد و لەسەرەتادا تەنھا خوێندکارانی گرتەوە و دواتر کەسانی تریش بەشدارییان کرد و ژمارەیان گەیشتە نزیکەی ٣٠٠ کەس.
خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدایە، پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چین سەریھەڵداوەتەوە و بە پێی زانیارییەکانی لیژنەی تەندروستی چین، لە رۆژێکدا ٣٥ ھەزار و ١٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
خزەیر رواق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بە پێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە.
رونیشیکردەوە، راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس .
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە راشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی چین بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ١٠ ھەزار و ٥٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ناوخۆی وڵات تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەیە لە دوای ٢٩ی نیسان کە لەو کاتەدا بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکەوە ناوەندی بازرگانی شەنگەھای داخرا.
ھەرچەندە بە پێی پێوەرە تەندروستییەکان بەراورد بە رێژەی دانیشتوانی چین کە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەسە، ژمارەی توشبووان کەمە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پرۆسەکانی داخستن و کۆتوبەندەکانیان بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە چڕکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی کەرەنتینەیان لە ١٠ رۆژەوە بۆ ٨ رۆژ کەمکردەوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، شێرپەنجە گرفتێکی جیھانییە و لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەسێک کەمتر لە ٨٠ حاڵەتی تووشبوون لە ساڵێکدا لە عێراق تۆماردەکرێت، وتیشی زیاتر لە ٣٠ ھەزار توشبوو لە عێراق چارەسەر وەردەگرن.
"سەیف بەدر" باسی لەوەشکرد، پشکنینی درەنگ مەترسییەکانی نەخۆشییەکە زیاتر دەکات، چونکە زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی ئاشکرا دەکرێن لە قۆناغی سێ و چواردان و نەخۆشییەکە بە تەواوی بڵاوبووتەوە.
وتیشی، تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا حاڵەتێکی نوێ نییە، بەڵام دەگمەنە و کەمتر ١%ی تووشبووان لە نێو پیاواندا پێکدەھێنێت.
بە وتەی "سەیف بەدر" شێرپەنجە یەکێکە لە ١٠ ھۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان لە عێراق.