کوردستان

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داھاتی کارەبا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ھەرئەو داھاتەیە لەگەڵ داھاتەکانی تر بۆ مووچە و خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێت. 


داواش لە ھاوبەشەکانی دەکات قەرزەکانی کارەبان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی ھەرێم بڕی ملیارێک و ٦١٧ ملیۆن و ٦٤٠ ھەزار دیناری بۆ چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی تەرخان کردووە. 


بەپێی راگەیەنراوەکەش پڕۆژەکان پێکھاتوون لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی منداڵان و منداڵبوون بڕی ملیارێک و ٣٨٤ ملیۆنی بۆ تەرخانکراوە.


ھاوکات پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٠٠ قەرەوێڵەیی ڕۆماتیزم و چارەسەری سروشتی، بڕی ٢٣٣ ملیۆن و ٦٤٠ ھەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.


ھەروەھا فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندوە، حکومەتی ھەرێم بڕی ٣ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی"دووکانی کۆن - سلێمانی"تەرخان کردوە، پارەکەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان بە قۆناغ خەرج دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال شکور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە گەندەڵی لە کەرکوک نوسراوێکی رەسمییان ئاڕاستەی دادگاکان و حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، لە نوسراوەکەدا ٦٢ بەڵگەی گەندەڵی راکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک ئاشکرا کراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھەموو ئەو بەڵگانەی خراونەتەڕوو پەیوەندییان بە بابەتی  بەھەدەردانی بودجەی گشتییەوە ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، وەھاب ھەڵەبجەیی وەک فەرماندەی نوێی دژە تیرۆر دەستبەکار بوو. 


بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ  مستەفا چاو ڕەش و فەرماندەکانی ھێزەکانی ٧٠ کۆبوونەوە ‌ و دواتریش سەردانی دەزگای دژە تێرۆریان کرد و پیرۆزباییان لە دەستبەکار بوونی وەھاب ھەڵەبجەیی کرد وەک فەرماندەی دژە تێرۆر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگاییکردنەکەی ئەو چالاکوانانەی بادینان لە دادگای ھەولێر ئەنجام دەدرێت، پێشتر پێنج کەس لەو چالاکوانە بەتۆمەتی سیخوری سزای شەش ساڵ زیندانیان لە لایەن دادگای ھەولێرەوە بۆ دەرچوو. 


ئەو بڕیارەی دادگاش نیگەرانی ناوخۆ و نوێنەرانی بیانی لە ھەرێم لێکەوتەوە و بە ھەڕەشە بۆ سەر ئازادی رادەربڕین لە قەڵەمیاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنە رایگەیاند، جەژنی قوربان فڕۆکەخانەی سەقز وەک دیارییەکی جەژانانە بە رەسمی دەکرێتەوە. 


وتیشی، ئەو فڕۆکەخانەیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پێشکەوتنی ناوچەکە و رۆژی جەژنی قوربان بە رەسمی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕێگەی چەند پانێڵێکەوە ھەوڵدەدرێت خاڵە لاوازەکانی میدیایی کوردی دەستنیشان بکرێت و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیش بدەن.


بڕیاریشە ڕاسپارەکانی ئەو کۆڕبەندە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی ھەولێر پیاوێک دوای ئازادکردنی دەستگیردەکاتەوە، ھاوسەری دەستگیرکراوەکەش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ئازادکردنی چەند جارێک سەردانی ئاسایشیان کردووە و بەڵینی ئازادکردنیان پێداون، بەڵام تا ئێستا لە زینداندایە و داوا دەکەن پەلە بکرێت لە ئازادکردنی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڕێگە نادریت پارێزەریش بۆ دەستگیرکراوەکەیان دیاری بکەن و دادگایی بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەرکەوت کاڕەش" وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکانە، لە ئێستاشدا تیمی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکات و ھێشتا ڕوون نییە بەھۆی چییەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە. 


سەبارەت بە زیانەکانی ئاگر کەوتنەوەکەش وتی، بەھۆی ئاگرەکەوە ئۆتۆمبێلێک و موەلیدەیەکی مزگەوتەکە سوتاوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەکان بە دوو بەش دروستکرابوون کە نیوەیان لە باکوری شارەکە و نیوەشیان لە باشوری کەرکوک لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە دروستکراون.


یەکەکان لە مەراسیمێکدا کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و جێگری وەزیری پلاندانانی عێراق و سەرۆکی شارەوانی کەرکوک ئامادەیبوون، بەسەر کەمدەرامەتانی کەرکوک لە ھەموو پێکھاتەکان دابەشکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرمایەداران دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە.


ھاوکات (کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پڕۆژەی دروستکردنی ئەو دوو باڵەخانەیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکرن بە خەڵکی شارەکە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، رۆژی ١٤ی تەموز بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق، لە دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی رەسمی دەبێت.


باسلەوەشکراوە، ئەوەش بە پێی بڕیاری پەرلەمان و حکومەت، کە رۆژی ١٤ مانگ دەکاتە رۆژی چوارشەمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی یەک شەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە میکانیزمی لێبڕینی ٢١٪ دابەشدەکرێت.


ھەروەھا رۆژی دوو شەممە ١٢ی تەموزی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی وەشکردووە، رۆژی سێ شەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١  مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی لەبارەی بەرنامەکەوە رایگەیاندووە، بەرنامەی زاگرۆسی دێرین بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاری زانستی ناوازەی شوێنەوارناسی، مێژوویی، شارستانییە، تایبەتە بە شارستانیەتی کوردستان و شوێنەوارەکانی. 

 

راشیگەیاندووە، بەرنامەکە لەلایەن پ.ی.د.دڵشاد عەزیز مارف مامۆستای بەشەکەیان ئامادە و پێشکەشدەکرێت و بۆ ھەر بەرنامەیەکیش بەشێک لەمامۆستایانی بەشەکەیان بەشداری دەکەن بۆ باسکردن لە بابەتەکانی. 


دەشڵێت، بەرنامەکە کارێکی ناوازەیە و بۆیەکەم جارە بەو ئاستە زانستییە بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری لەسەر شوێنەوارەکانی کوردستان ئامادەبکرێت.


ھەروەھا بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی دەستخۆشی  لە کەناڵی کوردسات و ئامادەکاری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین دەکات. 


بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین تایبەتە شوێنەوار و شارستانییەتی کوردستان و لە کەناڵی کوردسات نیوز پەخشدەکرێت.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین بن 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد مستەفا بەڕێوەری ئاوی چۆمان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئێوارەی ھەینی چەند گەشتیارێک بۆ وێنەگرتن و خۆفێنک کردنەوە دەستکاری قفڵێکی سەرچاوەی ئاوی چۆمانیان لە کوێستانی پرژێ کردووە و دواتریش نەیانتوانیوە چاکیبکەنەوە، بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٢٠ سەعات قەزای چۆمان و نۆ گوند و ئاوایی سنورەکە بێ ئاو بوون.


وتیشی،  لە بەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوە بوون و توانیان ئاو بۆ قەزاکە بگەڕێننەوە.


بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان داوا لە گەشتیاران دەکات لەکاتی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەستکاری پڕۆژەکانی ئاوە نەکەن. 


پرژێ ناوچەیەکی کوێستانییە و چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە و ھاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکە دەکەن و بەدووری ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای چۆمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕواندەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.


وتیشی، دەنگۆی راگرتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەھۆی قەرزاربوونی ھەرێمەوە راست نیە و  تاوەکو ئێستا لیژنەی چاودێری دارایی ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم بەردەوامن لە وردبینیکردن و کۆبوونەوەکانیان و ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان رانەگەیەنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...616617618619620...673