زانکۆی سلێمانی باس لە ناوازەیی بەرنامەیەکی کوردسات نیوز دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
١٬١٢٥
بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی لەبارەی بەرنامەکەوە رایگەیاندووە، بەرنامەی زاگرۆسی دێرین بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاری زانستی ناوازەی شوێنەوارناسی، مێژوویی، شارستانییە، تایبەتە بە شارستانیەتی کوردستان و شوێنەوارەکانی.
راشیگەیاندووە، بەرنامەکە لەلایەن پ.ی.د.دڵشاد عەزیز مارف مامۆستای بەشەکەیان ئامادە و پێشکەشدەکرێت و بۆ ھەر بەرنامەیەکیش بەشێک لەمامۆستایانی بەشەکەیان بەشداری دەکەن بۆ باسکردن لە بابەتەکانی.
دەشڵێت، بەرنامەکە کارێکی ناوازەیە و بۆیەکەم جارە بەو ئاستە زانستییە بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری لەسەر شوێنەوارەکانی کوردستان ئامادەبکرێت.
ھەروەھا بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی دەستخۆشی لە کەناڵی کوردسات و ئامادەکاری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین دەکات.
بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین تایبەتە شوێنەوار و شارستانییەتی کوردستان و لە کەناڵی کوردسات نیوز پەخشدەکرێت.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری زاگرۆسی دێرین بن