لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی ھەرێمەوە رونکردنەوە دەدرێت
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
٦٬١٨٨
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕواندەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
وتیشی، دەنگۆی راگرتنی ٢٠٠ ملیارەکە بەھۆی قەرزاربوونی ھەرێمەوە راست نیە و تاوەکو ئێستا لیژنەی چاودێری دارایی ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم بەردەوامن لە وردبینیکردن و کۆبوونەوەکانیان و ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان رانەگەیەنراوە.