ژمارەیەک گەشتیار زیاتر لە ٢٠ سەعات قەزای چۆمان بێ ئاو دەکەن
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
٣٬٠٨٠
ئازاد مستەفا بەڕێوەری ئاوی چۆمان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ئێوارەی ھەینی چەند گەشتیارێک بۆ وێنەگرتن و خۆفێنک کردنەوە دەستکاری قفڵێکی سەرچاوەی ئاوی چۆمانیان لە کوێستانی پرژێ کردووە و دواتریش نەیانتوانیوە چاکیبکەنەوە، بەو ھۆیەوە زیاتر لە ٢٠ سەعات قەزای چۆمان و نۆ گوند و ئاوایی سنورەکە بێ ئاو بوون.
وتیشی، لە بەیانی ئەمڕۆوە تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوە بوون و توانیان ئاو بۆ قەزاکە بگەڕێننەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان داوا لە گەشتیاران دەکات لەکاتی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەستکاری پڕۆژەکانی ئاوە نەکەن.
پرژێ ناوچەیەکی کوێستانییە و چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە و ھاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکە دەکەن و بەدووری ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای چۆمان.