کوردستان

د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگە لە دۆسییەکانی ئەمساڵ، ٢٢٤ دۆسیەی ساڵانی رابردووش لەژێر لێکۆڵینەوەدان و کۆی سەرجەم ئەو دۆسێیانەی لەژێر لێکۆڵینەوەدان پێکھاتوون لە ٧٢٢ دۆسیە و لە ناویاندا بەرپرسانی پلە باڵا و وەزیر و بریکاری پێشوو و بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەریشی تێدایە و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش ھاوکاریانن تا بتوانن شێوازی بەدواداچوونەکانیان وردتر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عوسمان عەبدولکەریم لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی پێنج لەسەر شەشی ئەم مانگە ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرانەوە کە ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتییەک لە کانی شەیتان دزراوە و دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکان لە بازگەی سماق لە ناوچەی سەنگاو دەستگیر کران. 

وتیشی، تۆمەتبارەکان پێکھاتبوون لە دوو کەس، یەکیان خەڵکی سەیدسادقە و ئەوی تریان سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی تریش دەرچووە کە ھاوکاریان بووە لە دزییەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ (٩ی ئابی ٢٠٢١) لەھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کارەکانی ئاشلی دریک، ستایشی ھەوڵەکانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا. ھەروەھا پوختەیەکی پێشکەش کرد لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و جەختی کردەوە ھەنگاوەکان لەپێناو چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو بەردەوام دەبن لەسەر بنەما یاساییەکان بەجۆرێک زۆرترین خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن.  

ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە ھەولێر پێشوازی کرد لە کلێمێنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و لە دیدارێکی تایبەتدا بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران. جێگری سەرۆک وەزیران، سوپاسی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ ھەرێمی کوردستان و پێداگری حکومەتی ھەرێمی دووپات کردەوە لەسەر چاکسازی و ھەوڵی بەردەوام بۆ ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمایەکی پیشەیی نیشتمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی راپۆرتێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لە مانگی حوزەیراندا ٩٢٨ ھەزار و ٦٧٤ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون، بەڵام بە پێی کۆتا راپۆرتی ناوەندەکە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران کەمبوونەتەوە بۆ ٩٢٥ ھەزار و ٥٣٢ کەس.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، ٤١%ی ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای ھەولێرن و ٤٠% لە دھۆک و ١٩%شیان لە سلێمانی نیشتەجێن.
ڕاشیگەیاندوە، ماوەی چەند ھەفتەیەکە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و ناوچە دابڕێنراوەکان زیادیکردووە، ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روو لە ھەرێم بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی پیرۆزباییەکە :
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.
ھیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکھاتە و ئایینزاکان. 
بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش ھاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
ھەر شاد و سەرفرازبن
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەکە لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکانی یەکێتیدایە بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی لەپارێزگای کەرکوک ، لە دوای کۆبونەوەکەش کارە مەیدانیەکان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردن لەناحیەی قەرەھەنجیر دەستپێدەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زەردەشت عەبدولخالق" بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێژەی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە کەمتر دەبێتەوە و لە کاتەکانی بەیانی رۆژی یەکشەممە ئاوی خاوێن بۆ ماڵان بەردەدرێتەوە و گرفتی کەمی ئاوی خواردنەوە چارەسەر دەبێت. روونیشکردەوە، ماوەی چوار رۆژە بەھۆی بارانبارین و قوڕ و لیتە، سەرچاوەی ئاوی سێ بۆری ئیفرازی ھەولێر لێڵبوو، بەو ھۆیەوە نزیکەی ٦٠٪ی گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن، بریارەکەی قوباد تاڵەبانی  بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی و ئەوانەیە لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن ، و ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی دوو تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراون کە ھاوڵاتیەکیان فریوداوە و لە کاتی کڕینی مەڕ و ماڵاتدا ٥٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆفێران ئاشکرایان کرد، لە ڕێگەی کۆمپانیایەکەوە کاری نۆرەیان بۆ ڕێک دەخرێت، بەڵام کۆمپانیاکە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارەی زیادە پابەندی نۆرەی یاسایی نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە گوندەکانی "ئەدنێ و سەرەرو و دشێش و ئورە" لە "بەرواری باڵا" بەھۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە بێ کارەبان، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەباش لە ھەوڵدان بۆ گەڕانەوەی کارەبای ئەو گوندانە، بەڵام بەردەوامی بۆردوومانەکان بە ڕێگرییەکی گەورەی بەردەم ھەوڵەکانیان دادەنرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای تێپەڕبوونی ٧٢ سەعات بەسەر ڕووداوەکەدا یەکێک لە بەرپرسیارانی ئەو تاوانەیان دەستگیرکردووە.

وتیشی، دەستگیرکراوەکە دانی بە تاوانەکەدا ناوە و ناوی کەسێکی تریشی ئاشکرا کردووە کە لە تاوانەکەدا ھاوکاریی کردووە. ھۆکاری ڕووداوەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو کەس بە چەکەوە ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی وەرزشکاری دیاری شاری کەرکوک محەمەد شەمسەدین و ژنەکەی و کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەیان بریندارکرد و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە خێزانەکەی گیانی لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٨٠ کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦١٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...591592593594595...673