٥٤ دۆسیەی گەندەڵی لە ھەرێم داوای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە
٩ی ئابی ٢٠٢١
١٬٤٠٩
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگە لە دۆسییەکانی ئەمساڵ، ٢٢٤ دۆسیەی ساڵانی رابردووش لەژێر لێکۆڵینەوەدان و کۆی سەرجەم ئەو دۆسێیانەی لەژێر لێکۆڵینەوەدان پێکھاتوون لە ٧٢٢ دۆسیە و لە ناویاندا بەرپرسانی پلە باڵا و وەزیر و بریکاری پێشوو و بەڕێوەبەری گشتی و فەرمانبەریشی تێدایە و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش ھاوکاریانن تا بتوانن شێوازی بەدواداچوونەکانیان وردتر بکرێت.