عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی مووچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و بەڵام حکومەتی عیراق کەمتەرخەمە و لەسەر پرسی جێبەجێکردنی مادەی ١٣٢ دەستوری عیراقیش تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو زیانیان بەرکەوتووە ھەوڵی خۆدزینەوە دەدات.
راشیگەیاند، وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان بەردەوامدەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ یەکخستنی مووچە و قەرەبووکردنەوەی ئەوکەسانەی زیانیان بەرکەوتووەو ھەموو ئامادەکارییەکیشمان کردووە چاوەڕوان وەڵامی حکومەتی فیدراڵ دەکەین.
ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەدەنگەوەھاتنی گرفتی کەمئاوی لەو قەزایە، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ قائیمقامی چەمچەماڵ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان باسیان لە پرسی چارەسەر کردنی گرفتی کەمئاوی کرد، پرۆژەکە کرا بەیەکەم پڕۆژەی ستراتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢١، دواتریش حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر نوسراوی وەزارەتی شارەوانیدا و تێیدا چارەسەری خێرا و بنەبڕی بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ دیاریکرد.
لە ئێستاشدا دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون دەست بە ھەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ.
حاکم سابیر لێپرسراوی مەڵبەندی قەرەچوغی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە سنوری ماددەی ١٤٠ کورد و لیستی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتن بە دەستبھێنن.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکە پلان و بەرنامەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دیاریدەکرێت.
محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە ھەموو دەروازەکانی ھەرێم ھاوبەش لەگەڵ ئێران رووی لە کەمبوونەوە کردووە، ھۆکاری کەمبوونەوەی جموجوڵە بازرگانییەکان بۆ کردنەوەی چەند دەروازەیەکی نوێ لە باشوری عێراق و نەبوونی کۆنتڕۆڵی کارگێڕیی لەو دەروازانە و نەبوونی بەرپرسیارێتی ھۆکاری سەرەکی کەمبونەوەی جموجوڵە بازرگانییەکانە لەگەڵ ئێران.
وتیشی، لەنێوان مانگی سێ و مانگی شەشی ئەمساڵ بەڕێژەی زیاتر لە ٦٥% جوڵەی بازرگانی دابەزیوە، ھەروەھا مانگی سێ بەراورد بە مانگی حەوت ٧٠% جوڵەی بازرگانی دابەزیوە، بەوشێوەیەش مانگ لە دوای مانگ کەمتر بووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت، موسڵ کراوە بە ھەشت بازنەی ھەڵبژاردن، یەکێتی لە حەوت بازنە کاندیدی ھەیە و بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردنیش لێپرسراوێک دانراوە.
وتیشی، لە سنوری موسڵ ٣١ ئەندام و سێ کۆتای مەسیحی و ئێزدی و شەبەک دیاریکراوە، ھیوادارن کورد ژمارەیەکی باش لەو ٣٤ کورسییە بە دەستبھێنێت.
جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر ھەوڵدەدەن ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت.
لە دیدارێکی نیوان ھەردوولادا سەرەتا ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی پێگەی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد لە ھاوکێشە نێودەوڵەتییەکان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ئاماژەشی بە ئەو پشتگیری و ھەماھەنگی کۆمەک و ھاوکارییانەکرد کە حکومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ لەماوەی رابردوودا لە رووی سیاسی و سەربازی و مرۆییەوە پێشکەشی گەلی کورد و ھەرێمی کوردستانی کردوە ، گرنگترینیان بەشداری بەرچاوی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش ، ئەمە مایەی سوپاسگوزاری و رێزلێنانە لەلایەن گەلانی عیراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بۆ حکومەت و گەلی ئەڵمانیا .
ھەر لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، بەتایبەتی بارودۆخی سیاسی عیراق و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی یٔۆکتۆبەری یٔەمساڵ بەرێوەبچێت .
ھەڤاڵ سەعدی یٔەحمەد پیرە ئاماژەی بە گرنگی چارەسەری کێشە سیاسی و ئابورییەکان لە عیراق کردەوە وەک بەشێک لە ھێنانە دی خواست و داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ناوچە جیاجیاکانی عیراق، ھەڵبژرادنی پێشوەختەش یەکێک بوو لەو داواکارییانە، ھیواشی خواست ببێتە مایەی ھێنانە کایەی کەشیکی لەباری سیاسی و ئابوری و پڕ خزمەتگوزاری بۆ گەلانی عیراق ، ووتیشی بۆ یٔەم مەبەستە ھەماھەنگی و ھاوکاری و پشتیوانی لۆجستی ووڵاتانی خاوەن یٔەزمون لە نێویشیاندا ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی شەفاف و سەرکەوتووانە پێویستیەکی گرنگە بۆ دەستکەوتنی دەریٔەنجامێکی پاک .
بەرێز کلێمێنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا رایەگیاند کە حکومەتەکەی جەخت لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابوری و سەربازی لە ھەموو عیراق دەکاتەوە، ھاوکات خوازیاری ئاشتی و بەرقەراربوونی یاساو دابینکردنی خزمەتگواری جۆرا و جۆرە بۆ گەلانی عیراق لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەگشتی دەکەن.
بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیش ئاماژە بەوە دەکات ئەمساڵ ژنان زیاتر سکاڵا دەکەن بەرامبەر بە پیاوان بەراورد بە ساڵانی رابردوو.
شاھۆ عوسمان کەریم قائیمقامی قەزای شارباژێر رایگەیاند، بە ھۆی کەمی بارانەوە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چوارتا و پڕۆژەی ئاوی ناوچەکە وشکبوون و گرفتی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزاکە دروست بوو.
وتیشی، لەسەر داوای لێپرسراوانی ئیداری ناوچەکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا گرفتی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە چارەسەربکرێت و بودجەیەکی بەبڕی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ ھەزار و ٥٠٠ ماڵ تەرخان کرا بۆ ھێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ خەزانی سەرەکی قەزاکە.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە.
لیوا جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی کاری ناوەندەکانی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و عێراق و بەگەڕخستنی زیاتری ئەو ناوەندانە و پێویستی و ئەرکەکانیان کردووە.
وتیشی، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق دروستبکرێن، کە دروستکردنیان چەند کێشەیەکی ھونەری ھەیە و پێویستیان بە فەرمانی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانە، لەگەڵ دیاریکردنی بودجە و مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، لیژنەیەک دەچێتە ئەو ناوچانەی بۆشایین لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی تێدا جێگیر دەکرێت، چەکدارکردنی ئەو دوو لیوایەش دەکەوێتە سەر ھاوپەیمانان و دوو مانگ ڕاھێنانیان پێکدەکرێت پێش ئەوەی جێگیر بکرێن.
لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە ھەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان و ڕایگەیاند، ئێوە شانازی و سەربەرزیی یەکێتین و مێژووی ئێوە پڕە لە گیانفیدایی و قوربانیدان. بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرگریتان لە کوردستان و یەکێتییەکەی مام کردووە، ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەھیدەکانمان دەزانین.
لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی، فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی بەرچاوڕوونکرد و وتی، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە. گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان بووە. گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داھاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی ڕایگەیاند، ئەوانەی یەکێتییان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەھێنا، دووردەخرێنەوە و ڕێگە نادەن حزبی شەھیدان ببێتە لانەی لە یاسادەرچووان و ئەوانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ وەفدێکی کەمئەندامانی سەنگەر کۆبووەوە و لە دیدارێکدا ڕایگەیاند، یەکێتی شانازی بە خەبات و تێکۆشانی ئێوەی قارەمانەوە دەکات. ئێوەبوون لە ڕۆژانی سەختدا لە پێناو سەربەرزی کوردستان و یەکێتیدا بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە خەباتتان دەکرد و گڕوتینێکی ترتان بە شۆڕش دەبەخشی. ئێستاش یەکێتی ماڵی ئێوەیە و دەبێت پێش ھەموو کەسێک خۆتان بە خاوەنی بزانن.
سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتیش ڕایگەیاند، دەیانەوێت یەکێتی پاک بکەنەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک و کار و بازرگانی ھاووڵاتییانیان دەبرد. ئەوانەی یەکێتییان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەھێنا، دووردەخرێنەوە و ڕێگە نادەن حزبی شەھیدان ببێتە لانەی لە یاسادەرچووان و ئەوانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
یەکێتی دەخەنەوە خزمەت خەڵکە خۆشەویستەکەیان و داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ خەڵک دەستەبەر بکات. یەکێتی بەرھەمی خوێنی شەھیدان، کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسییە، ئەوانیش وەفادار دەبن و تێکۆشانی ئەوان لە بیرناکەن.