سەعدی ئەحمەد پیرە: ھەوڵدەدەین ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت
١٢ی ئابی ٢٠٢١
٦٢٦
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت، موسڵ کراوە بە ھەشت بازنەی ھەڵبژاردن، یەکێتی لە حەوت بازنە کاندیدی ھەیە و بۆ ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردنیش لێپرسراوێک دانراوە.
وتیشی، لە سنوری موسڵ ٣١ ئەندام و سێ کۆتای مەسیحی و ئێزدی و شەبەک دیاریکراوە، ھیوادارن کورد ژمارەیەکی باش لەو ٣٤ کورسییە بە دەستبھێنێت.
جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تر ھەوڵدەدەن ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردنی ھێمن بە ڕێوەبچێت.