بافڵ تاڵەبانی: ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە
١٢ی ئابی ٢٠٢١
٩٢٥
لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە ھەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان و ڕایگەیاند، ئێوە شانازی و سەربەرزیی یەکێتین و مێژووی ئێوە پڕە لە گیانفیدایی و قوربانیدان. بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرگریتان لە کوردستان و یەکێتییەکەی مام کردووە، ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەھیدەکانمان دەزانین.
لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی، فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی بەرچاوڕوونکرد و وتی، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە. گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان بووە. گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داھاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن.