کوردستان

دوای ھەوڵێکی زۆری حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، حکومەتی عێراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەڕەسمی کردنی مەرزی سازان لە نێوان ھەڵەبجە و ئێران.


عەمید سالار نوێنەری حکومەتی ھەرێم بۆ مەرزەکان رایگەیاند، لە رابردوودا ھەوڵی زۆر دراوە بۆ بەرەسمی ناساندنی مەرزە ناڕەسمییەکانی ھەرێمی کوردستان.


بەرەسمی ناساندنی مەرزی سازان رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە فراوانکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان پارێزگای ھەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سارا سەلام لێپرسراوی بەشی ژینگەی رێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وشکەساڵی و کەمئاوی مەترسی لەسەر ناوچەی ھەورامان و بژێوی دانیشتوانەکەی دروست کردوە، لە ئێستاشدا بە پێی ئامارێک لە کۆی ٢٢٥ کانیاو لە ناوچەی ھەورامان ١٦٦ کانی وشکی کردوە، ژمارەیەکی تریش لە کانیاوەکان ئاوەکەیان کەمبۆتەوە  مەترسی وشک بونیان لەسەرە.


وتیشی، پێویستە حکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندارەکان ئاوڕێکی جدی لە ناوچەی ھەورامان بدەنەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە وشکبوونی کانیاوەکان و مەترسی وشکەساڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان دەبێتە بەرەیەکی سیاسی بەھێز لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکان.


قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتی دەڤەری ڕاپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی ناوخۆی یەکێتی و دوایین گۆڕانگارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی ھەرێم و ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەرکرا.


تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ھاوکار و ھەماھەنگ دەبن تا پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لەپێناو پتەوترکردنی پێگەی کورد لەبەغداد.


جەختی لەوەشکردەوە، ھاوپەیمانی کوردستان دەبێتە بەرەیەکی سیاسی بەھێز لە کوردستانەوە بەرەو بەغداد لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە رەواو یاساییەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بریندار حەیدەر بەرێوەبەری ناحیەی مانگێشکی سەر بە پارێزگای دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەلی ئەردای  سەر بە ناحیەی مانگێشک  لە پارێزگای دھۆک بوردومانکرد، بەڵام تائێستا زیانەکان ئەو بۆردومانە نەزانراوە.


وتیشی، چەندین جارە ئەو شوێنە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بوردومان دەکرێت، ئەوەش مەترسی بۆسەر ژیانی دانیشتوانی گوندەکانی سنوری ناحیەکە دروست کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەفەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان ، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەڵمەتێکی جۆریدا توانیان کارگێڕی گشتی ویلایەتی باشوری گروپی تیرۆریستی داعش لە ھەولێر دەستگیر بکەن.
رونیشیکردەوە، تیرۆریستەکە ناسناوی ئەبو مەنسورە و بە ناسنامەی ساختەوە ھاتووچۆی کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو ١ی ئەیلول رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لە ھەموو خوێندنگە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەدە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢.
ھەروەھا پێشتریش "ئالان حەمە سەعید"وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر ھیچ پێشھاتێک روو نەدات و رەوشی تەندروستی رێگە بدات رۆژی ١٤ی ئەیلول پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ دەست پێدەکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بەشدار حەسەن" پارێزەری خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، دادگای ھەولێر بڕیایدا وادەی دادگاییەکردنی پێنج لە دەستگیراوانی بادینان لە ٢٠ی یلولی ٢٠٢٠ بۆ ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ پێشبخات.
وتیشی، ئەو دەستگیرکراوانە پێکھاتوون لە"عامر خالید و فرسەت ئەحمەد و سلێمان کەمال و جەمال خەلیل و سلێمان موسا".
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە دھۆک و بادینان بە بیانوی رێکخستنی خۆپیشاندان دەستگیرکران، دۆسیەکانیان رەوانەی دادگای ھەولێرکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عوسمان ئەفسەری لێکوڵینەوە لە ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، باندی یەکەم بە رێگەی قاچاغ ٢٠ ھاوڵاتی روژئاڤای کوردستانیان لە ھەولێر بەرەو زاخۆ ھێناوە و لە ئاوی خابور لە گوندێک دایانناون پێیان وتوون ئەوە تورکیایە بە ھەڕەشەو ترساندن داوایان لێکردون ڤیدیۆ تۆمار بکەن و کەسوکاریان ئاگادار بکەنەوە کە گەیشتونەتە تورکیا. وتیشی، ھەر ھاوڵاتیەک بڕی ھەزار تا ھەزار و ٥٠٠ دۆلاری لێوەرگیراوە.


راشیگەیاند، باندێکی تری ١١ کەسی لە نوسینگەکانی فڕۆکەوانی دەستگیرکراون کە کاری ساختەکاری پسوڵەی پشکنینی کۆرۆنایان کردوە، بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن، بە بڕیاری دادوەر دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەرزە ڤۆڵتیەی کارەبا لە نێوان (ڕانیە - بازیان)، (کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێم دەتوانن ڕۆژانە ٦ ھەزار و ٩٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنن و ٢٤ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان بدەن، بەڵام ھۆکاری سەرەکی کەمی کارەبا ئەوەکە کە بە پێی پێویست سوتەمەنی بۆ وێستگەکان دابین ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێی ھێڵی کارەبا لە نێوان (تانجەرۆ - ھەڵەبجە) دەکرێت و لە سنوری قەزای سۆرانیش پڕۆژەی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی دەکەوێتە کار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم، حکومەت بڕیاریداوە فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی، وەزارەتی داراییش داوای لە حکومەتی ھەرێم کردووە لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە ھەمیشەیی، لەبەر ئەوەی ناکرێت فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی و فەرمانبەرانی تر فەرامۆش بکرێن.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە پێی خشتەی شیکردنەوەی دارایی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، کۆی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست ١٠ ترلیۆن و ٣٣٠ ملیار دینارە، بەڵام لە دوای دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی بە کۆی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان دەبێت بە ٧ ترلیۆن و ٩٧٧ ملیار دینار، بەوەش بودجەی زیاتر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەھمەن قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەمشەوەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ھەمان کوالیەتی پێشوو لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی ٥٠ دینار دابەزێنرا و لە ٨٥٠ دینارەوە کرا بە ٨٠٠ دینار، بەڵام نرخی بەنزینی موحەسەن و سۆپەر وەک خۆیەتی.


لە بارەی ھۆکاری دابەزاندنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕێکی زیاتر بەنزین لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاوردەی سلێمانی کراوە و ھۆکارێکی تریش ئەوەیە لە ماوەی ڕابردووشدا بەھۆی بەرزی نرخی بەنزین بازاڕی فرۆشتنی خاوبووەوە و ھەوڵدەدرێت بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە "کەمال ئەتروشی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ٢٣ی ئابەوە نرخی لیترێک بەنزین دەبێتە ٦٣٠ دینار بەڵام نرخی بەنزین ھەر وەک خۆی مایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٩٠ وێستگەی سوتەمەنی لە سلێمانیدا لە شەش وێستەگەدا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٧٣٠ دینار بۆ ھەر لیترێک دابەزیوە ، وتیشی ئەو بەنزینە بەرھەمی ناوخۆییە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەی وێستگەکان زیاتر بێت ، وتەبێژی بانزینخانەکانی شاری سلێمانی راشیگەیاند، نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر وەک خۆیەتی و تەنیا نرخی بانزینی نۆرماڵ دابەزیوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ وەفدێكی باڵای حزبەكەی گەیشتە هەولێر بۆ ماوەی یەك رۆژ دەمێنێتەوە، بەپێی زانیارییەكان نوری مالیكی لەگەڵ لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، كوردسات نیوز زانیویەتی  نوری مالیكی لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە پارتی دەكات پشتگری بكات بۆ ئەوەی جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەورەها چارەنووسی پرۆسەی هەڵبژاردن تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە دەبێت. هاتنی نوری مالیكی بۆ هەرێم لەكاتێكدایە بریارە رۆژی پێنج شەممە لایەنە سەرەكییەكانی شیعە لەعێراق لەبارەی چارەنووسی هەڵبژاردن كۆببنەوە، میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن لایەنە شیعەكان رێككەوتوون لەسەر دواخستی هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی 2022.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:  دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کار بکات و ھەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو  رێکخستنەوەی باشتری ھێزەکان ، ھەروەھا ستایشی ھێزی ھاوپەیمانان کرا کە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
لایخۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە باسی لەھەنگاوەکانی چاکسازیی و پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو کرد بۆ جێبەجێ کردنی ھەموو ئەو ھێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت  و ھێزەکانی پێشمەرگە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 جەلال نوری سەرپەرشتیاری  ئیدارەی  گەرمیان  بەیاوەری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی سنورەکە مەرزی نێو دەوڵەتی  پەروێزخان بەسەردەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی  ڕووبە ڕووی مەرزەکە بووتەوە،   جگە  لەوەش ھەوڵدەدەن بۆ  بەدووسیدکردنی  ڕێگای  کەلار بۆ  مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...578579580581582...674