مەرزێکی نێوان هەڵەبجە و ئێران دەکرێت بە رەسمی
کوردسات نیوز
٢٦ی ئابی ٢٠٢١
٣٬٠٣٤
دوای ھەوڵێکی زۆری حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، حکومەتی عێراق رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەڕەسمی کردنی مەرزی سازان لە نێوان ھەڵەبجە و ئێران.
عەمید سالار نوێنەری حکومەتی ھەرێم بۆ مەرزەکان رایگەیاند، لە رابردوودا ھەوڵی زۆر دراوە بۆ بەرەسمی ناساندنی مەرزە ناڕەسمییەکانی ھەرێمی کوردستان.
بەرەسمی ناساندنی مەرزی سازان رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە فراوانکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان پارێزگای ھەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێران.