کوردستان

سەعاتێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن بە یاوەری وەفدێک، گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لەلایەن "رێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.  بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەردانەکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییە لەسەر کاری پەرلەمانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنە، بڕیاریشە لە بینای پەرلەمانی کوردستان وەفدەکەی ئوردن لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی کۆببنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروستییەکانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاری ناردنی بەنزین لە لایەن عێراقەوە دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە دیاریکردنی میکانیزمی گواستنەوەیە، وتیشی، لە سەرەتای مانگی ١٠ی ئەمساڵ دەست بە  ھێنانی نەوتی سپی دەکەین  و لێکنزیکبوونەوەیەکی باش لەبارەی دۆسییەی نەوت و وزە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بۆردومانەکان بە دوری ١٠٠ مەتر لە نزیک ماڵەکانی ناوچەکە ئەنجامدراوە و  لەکاتی بۆردومانەکاندا ٢ ھاوڵاتی توشی تەنگە نەفەسی بون ھەربۆیە گومان دەکرێت گازی فرمێسک رێژ لە بۆردومانەکەدا بەکارھێنرابێت ، لە ئێستاشدا لیژنەیەکی تەندروستی دھۆک لیکۆڵینەوە لەو ماددەیە دەکات کە لە بۆردومانەکەدا بەکارھێنراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دووەم سەبەتەی خۆراكی مانگانە گەیشتووەتە كۆگاكان و ئامادەكارییەكان تەواو بوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دابەشكردنی دەكرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نیسك و لەتكە نۆكیش زیاد كراوەو لەگەڵ بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا دابەش دەكرێن. زیادكردنی ئەو دوو ماددەیە دوای ئەوەدێت كە مانگی ڕابردوو بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ 7 ماددە زیادكرا و بەم دووانەشەوە مانگانە 9 جۆر خۆراك دابەش دەكرێن.   


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە ٤٩٩ ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی جیاکراوەی (٢١٢)ی کەرتی ٨ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی. ئەو بڕە پارەیە لەسەر داھاتی ڕێژەی %١٥ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایاگەیاند، ھێزەکانیان توانیویانە سێ باندی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگیربکەن، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایاگەیاند ئاشکراشیکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکە، دەستگیراوە بەسەر ٤٠ ھەزار یۆرۆ و ٧ ھەزار دۆرلاری ساختە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئاوات محەمەد" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نانەواخانەکان و ھەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئاش بۆ پارێزگاکان تەرخان بکرێت بە تایبەت بۆ بەرھەمھێنانی ئاردی بازرگانی و لە چەند مانگی داھاتوودا ئەنجامی دەبێت و کێشەکان چارەسەر دەبن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگەشە لە دام و دەزگاکان قەدەغە دەبێت و ئەو ھەڵبژاردنە بۆ ئایندەی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد کارتەکانیان وەربگرنەوە بەشداری پڕۆسەکە بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە وتەی خوێندکارەکان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە زانکۆیان تەواوکردووە بەڵام تا ئێستا ناونیشانیان نیەو بڕوانامەکانیان دانی پێدانانرێت، راشیدەگەیەنن" وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانیان ئاگادارکردۆتەوە کەچی تا ئێستا ھیچیان بۆ نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پرسەنامەکە : 
بەڕێز ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح 
ھاوبەشی خەم و ئازاری ئێوە و بنەماڵەکەتانین بۆ کۆچی دوایی سێ برازای بەڕێزتان کەبەھۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە گیانیانلەدەستدا.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەھەشت شاد بکات و  دڵنەوایی بە کەسوکار و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پلانیان داناوە بۆ دانانی چەند بنکەیەکی تایبەت بە مامۆستایان تراکو زۆرترین مامۆستا ڤاکسین وەربگرن، وتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا لە کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی گەورەترین بنکەی پێدانی ڤاکسین دەکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبووەوە و بارودۆخی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لەناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکاندا تاوتوێ کرد.


لەدیدارەکەدا، د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، سوپاسی ھەوڵەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد، کە بەردەوام لەخەمی پێشکەوتن و چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتیەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵادایە و لەم ڕووەوە بەردەوام لەپەیوەندیدابوە و ھیچ درێغییەکی نەکردوە.


لای خۆیەوە ئیبراھیم ئەحمەد، کورتەباسێکی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئەم قۆناغە بەگشتیی و پرۆسەی خوێندن و ئاستەنگەکانی بەتایبەت پێشکەشکرد، لەو ڕووانەشەوە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی روونکردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و ھاوکاریکردنی ناوەندە زانستیی و ئەکادیمییەکان، و پلان و چۆنێتی وەلانانی لەمپەرەکانی بەردەم دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ستایشی خۆڕاگریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکەکەی کرد کە پەرۆش و بەردەوامبوون لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی گۆشکراو بە زانست و زانیاری سەردەم لە سێکتەر و پسپۆڕییە جیاجیاکاندا.

دواتر و لەگفتوگۆیەکدا سەرۆک و  ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کێشەکانی زانکۆکەیان و سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕوو، بەمەبەستی چارەسەرکردن و پێشخستنی ئاستی زانستی لەزانکۆکەدا، لای خۆشیەوە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەگەڵ خستنەڕووی پلان و پێشنیازی لۆژیکی بۆچارەسەری بنەڕەتی کێشەی زانکۆ حکومییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ داواکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەمەراسیمێکدا  ٥٦ خوێندکاری پۆلی  ١٢ی ئامادەی کۆلێژەکانی یونایتد ساینس خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا کەلەتاقیکردنەوەکانی وزاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتووبون. ھەر لەمەراسیمەکەدا دوو ئۆتۆمبێل بەدیاری بەخشرایە دوو خوێندکار کە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنابوو.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێمن سلێمان وتەبێژی پولیسی پارێزگای دھۆک دەڵێت، تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و  ژمارەیەکی زۆری پولیسی نەھێشتنی تاوان و ئەفسەرانی پولیس راسپێردراون بۆئەوەی بتوانن لە نزیکترین کاتدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم جار نییە ئەم جۆرە دزییە گەورەیە دەکرێت، بەڵکو لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار ئەم حاڵەتانە ھەبون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و  ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری ھەرێمی کوردستان و سالار لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی  ئامادەیبوون، گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە کرا و جەخت لەھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان و کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ میکانیزمەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵا و پاراستنی مافەکانی کورد لەچوارچێوەی یاسا و دەستووری  عێراقی فیدڕاڵ.

ھەرلەدیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ھێزەکوردییەکان بە پێویستی ئەم قۆناغە زانرا بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین دەنگی کورد بە تایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکان و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.

پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...571572573574575...674