د.سەباح ھەورامی: لە سلێمانی گەورەترین بنکەی پێدانی ڤاکسین دەکەینەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٦٦٣
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٦٦٣
بە بەشداری وەزیری دارایی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی کێشەی موچە و پڕۆسەی سەرژمێری لە کۆبوونەوەدان.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران؛ کێشەی موچەی فەرمانبەران و ڕاپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی، قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە تاووتوێدەكرێن.
هەروەها گفتوگۆی پرۆژەبڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکرێت.
گروپی چەكداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەردەوامی هێرشەكانی بۆسەر ئیسرائیل راگەیاند.
گروپی چەكداری حزبوڵای عیراق رایگەیاندووە، لە هێرشەكانیان ناوەستن و بەردەوامدەبن لە بۆردوومانەكانیان بۆسەر سوپای ئیسرائیل لە هەر پێگەیەك بن.
دەشڵێت، وستانی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان پەیوەندی بە هێرشەكانی ئەوانەوە نییە.
حزبوڵای عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵویستی بزوتنەوەكەیان بەرانبەر كەیسی فەڵەستین نەگۆرەو هیچكات رێگە نادەن خوێنی ئەو هەموو فەڵەستینیە بە هەدەربچێت.
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و زۆرینەی وڵاتان بە گەرمی پێشوازییان لێكرد.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوای راگەیاندنی ئاگربەستەكە رایگەیاند، هەر پێشێلكارییەك لەلایەن حزبوڵاوە وەڵامی توندی دەبێت، وتیشی لەمەودوا سەرنجیان بە تەواوی لەسەر هەڕەشەكانی ئێران دەبێـت.
ئێرانیش بە گەرمی پێشوازی لە ئاگربەستەكە كرد و ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە وەستاندنی دوژمنكارییەكانی ئیسرائیل دەكات و پشتگیری تەواویش بۆ حكومەت و گەل و بەرەی مقاوەمەی لوبنان دوپاتدەكاتەوە.
لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئاگربەست دەرفەتێكە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە لوبنان و دەبێت رێگە خۆشكەر بێت بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززەش، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكاش راگەیاندنی ئاگربەستەكەی بە رۆژێكی مێژوویی ناوبرد و هەریەك لە نەتەوەیەكگرتوەكان و بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا و كەنەدا و ئەڵمانیاش بە گەرمی پێشوازییان لە ئاگربەستەكە كرد.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.