کوردستان

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆڵەتی پیشەیی و بازرگانی و تەندروستی و جۆرەکانی تری مۆڵەت بەدەستبھێنن، بڕیاریش دراوە لە داھاتوودا دەرھێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بکەن بە ئەلیکترۆنی، کار لەسەر جێ بەجێکردنی ئەو سیستمە دەکەن، چونکە ئەوە بە تەواوی ڕۆتین کەمدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شنۆ ئەشقی سورچی پەرلەمانتاری یەکێتی لە یاداشتێکدا باس لەوە دەکات، بەشێک لە زەوی و موڵکی ھاوڵاتیان و موڵکی گشتی لە سنوری پارێزگای دھۆک لەلایەن بەرپرسانی حزبی و کەسانی دەستڕۆشتووی ئەو سنوورە داگیر کراوە و سەرجەم دۆسیەکانیشی ئاڕاستەی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزاری پەرلەمانی کوردستان کردووە.


پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەڵێت، لە ناحیەی شیلادزێ سنورێکی بەرفراوانی زەوی تەرخانکراوە بۆ بینای حکومی کە بەشێکیان موڵکی ھاوڵاتیانی ئەو سنوورە بوون، بەڵام دواجار بینای پڕۆژەی کەرتی تایبەت و بازرگانی کراوەتەوە.


ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی حزبیش بە ھاوکاری چەند کەسێکی دەستڕۆیشتوو گەورەترین گۆڕەپانیان لە ناحیەی شیلادزێ داگیر کردووە کە ناسراوە بە گۆڕەپانی سالم و بینای شارەوانی کۆمەڵگەی سیریش کراوە بە بارەگای حزبی و بینای شارەوانی شیلادزێ دراوە بە کەسێک بە نایاسایی. ئەمە جگە لەوەی لە بەردەڕەشیش بە بەھای سەدان ھەزار دۆلار زەوی داگیر کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لە گرنگی ئەم ھەڵبژاردنە کرد لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، و بە دەرفەتێکی پڕ بایەخی لە قەڵەمدا بۆ یەکخستنی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو بەھێزکردنی دەنگ و سەنگی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


وتیشی، ھەتاوەکو کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان متمانەی زیاتری خەڵک بەدەست بھێنن، دەتوانین بە پلان و پڕۆژەی نوێ خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانمان بکەین و باشتر بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە بچین.


ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیانە کرا کە لەسەر شانی کادرانی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانیە لەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنەدا، لەو بارەیەوە ڕێوشوێنەکانی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکانە خرایەڕوو، جەختیش لەوەکرایەوە کە دەبێت کادرانی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنەدا ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دەنگدان.


ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) ڕایانگەیاند، کە ھەموو ھەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ھاندانی جەماوەر لە پێناو بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانیش دەکەنە یەکەم وێستگەی سەرکەوتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٤٦٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢١٣٨ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ٢٠ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمدا، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان) گفتوگۆی لەسەر کرا و دوای ڕاگۆڕینەوە، بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیاریشە دواتر ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بکرێت بە یاسا.


ئەم یاسایە ڕۆڵی کاریگەری دەبێت لە دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگا و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەری کە لە فەرمانگەکانی حکومەت دانەمەزراون، دەبێتە ھۆی بووژاندنەوە و پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیش لە ژێر سەرپەرشتی خاوەن توانای زانستی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی ناوچەکە سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستە سەر گرنگی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق وتی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پێی پێویستی ناوچەکان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانی دیاریکردووە و یەکێتیش ئەو کەسایەتییانەی دیاریکردووە کە دڵخوازی جەماوەری ناوچەکەن و دەتوانن لە پەرلەمانی عیراق شەڕی ماف و داواکارییەکانیان بکەن لە چوارچێوەی یاسادا.


سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، لە پێناو ھێشتنەوەی چەپکە گوڵەکەی مام ھەمیشە بە ڕەنگاوڕەنگی و بۆن خۆشیەکەیەوە پێویستە پێکھاتەکانی ناوچەکە دەست لەناو دەست ھەوڵ بدەن بۆ سەقامگیری و ئاشتی و برایەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داعش لە ڕێی ھەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تێلێگرام ، بەرپرسیاریەتی لە پەلامارەکەی شارۆچکەی ڕەشادی باشوری خۆرئاوای پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند کە بەھۆیەوە ١٠ پۆلیس کوژران و ٤ی تریش برینداربوون.


بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، لەو پەلامارەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و تیرۆریستانی داعش  بۆ ماوەی ٢ سەعات بەردەوام بووە و تیرۆیستان سەرباری چەک، بۆمبی چێندراویشیان بەکارھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواتریش دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، کار بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئوردن دەکەن و ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش ھاوپەیمانی کوردستان، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە کەرکوکەوە دەستپێدەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە سەعات ١ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بگاتە فڕۆکەخانەی ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆببێتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی سەردانەکەی جۆزێف بۆرێڵ پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ھەرێم و یەکێتی ئەوروپایە، ھاوکات پرسی تیرۆر و ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقیش تاوتوێ دەکرێن.


دوێنێ "جۆزێف بۆڕێل" سەردانی بەغدادی کرد و ڕایگەیاند، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھاوبەشییەکانیان و ڕێککەوتنەکانی ھاوکاری لەگەڵ عێراق زۆر باشن و لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ چالاکی ئابووری و ئاسایش و مرۆیی بەخشیوەتە عێراق و بەردەوامیش دەبن لەسەر پاڵپشتیکردنی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کرد و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێویستە فەرمانبەری دامەزراوە پەروەردەییەکان و ناوەندەکانی خوێندن بە شێوەیەکی خێرا و بێ ھیچ دواکەوتنێک کاروباری ھاوڵاتیان و سەردانیکاران لە چوارچێوەی یاسا بەڕێ بکەن و بە شێوازێکی کارگێڕی دروست وەڵامیان بدەنەوە.


ڕاشیگەیاند، دەبێت بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەوام بەجێنەھێڵن تا دوا نوسراو و مامەڵەی ھاوڵاتیان ئیمزای لەسەر دەکرێت.


ڕوونیشیکردەوە، بەشی سکاڵای ئەلکترۆنی بۆ ھاوڵاتیان ھەیە و ھەر سکاڵایەک لەسەر دواکەوتنی مامەڵەی ھاوڵاتیان یان شێوازی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ سەردانیکاران بگاتە وەزارەت، بەدواداچوونی جددی لەسەر دەکرێت و فەرمانبەری کەمتەرخەم لە ھەر ئاستێکی بەرپرسیاریەتیدا بێت سزا دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، "‌عامر خالید و فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل و سلێمان موسا لەگەڵ سلێمان کەمال" بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و سیخوڕی بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق و چەند پرسێکی تر دادگایی دەکرێن.


دوێنێ دادگاییکردنی چوار لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی تری بادینان بە ھۆکاری زیادبوونی ئەندامی نوێ بۆ دادگا دواخرا و دواتر "بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، ڕەوشی دەستگیرکراوانی بادینان باش نییە و لە زیندانی ئاسایشی ھەولێر بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ١٧٦٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢٢٣٩ تووشبووش چاکبوونەتەوە، ١١ کەسی تریش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستدا.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٥٥٩)

 
١. پشکنین: (١١٦١٣ پشکنینی نوێ) 
(٤٢٦٩) ھەولێر
(٢٩٨٠) سلێمانی
(٣٦٦٧) دھۆک
(٩١) ھەڵەبجە
(٣٩٨) گەرمیان
(٢٠٨) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٧٦٤ تووشبووی نوێ)
(٥٣٦) ھەولێر
(٥٦٤) سلێمانی
(٤٩٨) دھۆک
(٣١) ھەڵەبجە
(١١٩) گەرمیان
(١٦) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٢٢٣٩ چاکبوون)
(٧٠٠) ھەولێر
(٩٤٨) سلێمانی
(٤٤٨) دھۆک
(٥٠) ھەڵەبجە
(٦٩) گەرمیان
(٢٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١١ مردن)
(٣) ھەولێر
(٦) سلێمانی
(١) دھۆک
(٠) ھەڵەبجە
(١) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین 


 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٩٢٥٩١٤ (١٠٠٥٠٠٩ ھەولێر، ٧٢٦٢٠٢ سلێمانی، ١١٧٤٢٠٠ دھۆک، ٢٠٥٠٣ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٣٠٤٣٩٦ (٨٧٨٦٧ ھەولێر، ١٠٣٠٥٨ سلێمانی، ١٠٧٨٤١ دھۆک، ٥٦٣٠ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٦٥٨٣٩ (٧٢٢٨٢ ھەولێر، ٩٠٨٠٩ سلێمانی، ٩٨٠٩٣ دھۆک، ٤٦٥٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣٠٥٥ (١٤٠٥٥ ھەولێر، ٩٨٦١ سلێمانی، ٨٣٥٤ دھۆک، ٧٨٥ ھەڵەبجە)
مردن ٥٥٠٢ (١٥٣٠ ھەولێر، ٢٣٨٨ سلێمانی، ١٣٩٤ دھۆک، ١٩٠ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٧ی ئەیول ٢٠٢١
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بەهاوكاری پاس كافێ كەمپینی (رابە)ی بۆ  هاندانی گەنجان و بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن راگەیاند.
شارۆ شاهۆ لە رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت رایگەیاند، لە كەمپینەكەدا رێنمایی دەدەنە گەنجان لەسەر سیستمی نوێی هەڵبژاردن و بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن بەئامانجی زیاتر چالاكبوونی گەنجان لەناو كۆمەڵگە و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی وڵاتەكەیان لەڕێگەی دەنگەكانیانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...569570571572573...674