قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە دەبێت ھەموو لایەک ھاوکار بن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەوەی زۆرترین کاندیدمان ببێت بە نوێنەر لە بەغدا. وتیشی، پێویستمان بە سیاسەتێکی نوێ ھەیە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و کێشە سەرەکیەکانی تر لە بەغداد چارەسەر دەکرێن، بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕووبەڕووی ئەو ڕکابەرییە سەختانەش ببینەوە پێویستە یەک دەنگ و یەک ڕیز بین و نەھێڵین بۆچوونی ھەڵە دژ بە کورد سەربکەوێت و غەدر لە کورد بکرێت لە عێراقدا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستایانی زانکۆی کەرکوک پەرۆشی خۆیان بۆ بەھێزترکردنی پێگەی کورد لە بەغدا دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند ھەوڵی خۆیان دەدەن تا پەیامی یەک ڕیزیی و یەک دەنگیی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک ڕوون بکەنەوە، تا دەنگدەرانی کەرکوک بە دەنگەکانیان چارەنووسی خۆیان و شارەکەیان دیاری بکەن و متمانە بدەنە کاندیدەکانی کەرکوکی ھاوپەیمانی کوردستان.
سەنتەرەکە بۆ خزمەتی گەنجان کرایەوە و لە دوو بەش پێکھاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە پەروەردە و فێرکردن و بەشەکەی تریش کتێبخانە و قاوەخانەیە، سەرەڕای گەیاندنی سود بە گەنجان "ڤیان کۆیی" ئەندامی ڕێکخراوی گلۆباڵ ھەوپی ئەمریکی ڕایگەیاند، سەنتەرەکە گرنگی زۆری بۆ تێکەڵکردنی کلتوری کوردستان و ئەمریکا دەبێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی بەربزین و بنپەرێزە و ناوڕووباران و کەتینەیان تۆپباران کرد و ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و تۆپخانەکانییەوە ناوچەکانی سیدەکان و چۆمان و حاجی ئۆمەرانیان بۆردومان کرد و تۆپبارانەکانیش چەند سەعات جارێک ناو بە ناو بەردەوامە.
"نەبیل بوشناق" بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ماوەی چەند ڕۆژێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک تەشەنەی کردووەتەوە و ئامارەکان بەرزبوونەتەوە و لە ٩٥٪ی تووشبووانی ڤایرۆسەکەش ڕەوشی تەندروستییەکان خراپە.
بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک داوای لە پارێزگار و ئەندامانی شانەی قەیران کرد کۆبوونەوەیەکی بە پەلە ئەنجام بدەن و تیایدا لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕابسپێرن ڕێگە بە کۆڕ و کۆبوونەوە و ئاھەنگ و ڕێورەسمی پرسەدانان نەدەن.
لە ڕێوڕەسمی ماتەم گێڕانەکەیدا ھونەرمەند بەھادین ھەڵەبجەیی پورزا و ھاوڕێی منداڵی عەبدوڵای خەیات لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند لەدەستدانی ئەو ھونەرمەندە کۆستێکی گەورەیە بۆ بنەماڵەکەیان و زیانێکی گەورەشە بۆ ھونەری کوردی.
وتیشی عەبدوڵای خەیات ھونەرمەندێکی دیار و چالاکی کوردستان بووە و بەشداری دەیان شانۆ و درامای کردووە و لە دواین بەرھەمیشیدا ڕۆڵی لە درامای کرێچیدا بینیوە کە تا ئێستا پەخش نەکراوە و بەھۆی پەتای نەگریسی کۆرۆناوە فریا نەکەوت کۆتا بەرھەمی ھونەری ببینێت.
عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراوە بە عەبدوڵای خەیات ساڵی ١٩٦٤ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی خوێندنی ھەر لەو شارە تەواو کردووە و دواتر ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ یەکەم جار لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوتووە، لە درامای وەسێتنامەدا بە گوڵی بامێ ناوبانگی دەرکرد و زیاتر لای ھونەردۆستان ناسرا.
ئەم ھونەرمەندە بۆ ماوەی ٤٢ ساڵ لە کاروانی ھونەری بەردەوام بوو، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ لە ڕۆژی ٤ی ٩ی ٢٠٢١ بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد و لە دوای خۆی ژمارەیەک بەرھەمی ھونەری و دوو کوڕی بۆ نیشتمان بەجێھێشت.
وتیشی، لە وڵات و ناوچەیەکدا دەژین کە ئازادی لە مەترسیدایە، بۆیە دەبێت کوردستان لە ھەموو ڕووەکانەوە ئازاتر و ئازادتر بکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەت لە بارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وتی، زۆربەی کێشەکانی کوردستان لە بەغداد چارەسەر دەبن، بۆیە لەم ھەڵبژاردنەدا دەبێت نوێنەرایەتی کوردستان لە بەغداد بەھێزتر بکرێت، بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیای تالۆنیان بەسەر کردووەتەوە و دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیایە پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکانی پەیوەست بە کاری کۆمپانیاکان، باسی لەوەکشردووە کۆمپانیاکە ھەستاوە بە پێکھێنانی ھێزێکی ٨٩ کەسی بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەزگا ئەمنییەکان و سێ خولی مەشق و ڕاھێنانی چەکی بۆ کردوونەتەوە.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیای تالۆن ھەستاوە بە بەکارھێنانی کارگەیەکی چیمەنتۆ وەک پێگەیەکی سەربازیی دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان و مەشقیان لەسەر چەکی سوک و قورس کردووە و دەشلێت، دەستبەسەر ١٢٠ چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەت و ٢٨٠ مەغزەنی فیشەکدا گیراوە و ئەو چەکانەشی دەستیبەسەردا گیراوە نەناسێنرابوون بە دەزگا ئەمنییەکان.
لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە بۆ کارپێکردنی پشکنینی مەرجی توندوتوڵی ئۆتۆمبێل تەنھا لەو پارێزگایەی تابلۆکەی بەناوەوەیە بڕیاری ھاتوچۆی ھەرێم نییە و پێمان باشە کار بە پشکنینی سەرجەم تاقیگەکانی ئوتومبێل بکرێت لەسەرجەم پارێزگاکان.
بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم رونکردنەوەی زیاتریداو وتی، "خەڵک ھەیە دانیشتوی پارێزگاکانی دیکەیە و ئۆتۆمبێل یاخود ئامێری کشتوکاڵی ھەیە ژمارەی تابلۆکەی ھەولێرە ناکرێت بۆ تازەکردنەوەی پشکنین بگاتە تاقیگەکانی ھەولێر چونکە سەرجەم تاقیگەکانی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتیان ھەیەو کارەکانیان دیاریکراوە".
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی "بەربزین و ناو ڕوباران و بۆرییان و وەڵاشیبان و تەلان" لە سنوری ناحیەی سیدەکان تۆپباران دەکات، ھاوکات پێشتریش لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ، ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆردومان کردبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەممەی رابردوو محەمەد پاکپور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو، گروپە نەیارەکانی ئێران، کەڵک لە خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنورییەکانی ئێران وەردەگرن، بەوھۆیەشەوە چەند جارێک ھۆشدارییان داوە بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەش کردۆتەوە، پشگوێخستنی ئەو ھۆشداریانە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردووڵات دەبێت، داواش لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیان، خۆیان لە بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەدوور بگرن.
ئیدارەی خۆسەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند: بە ئامانجی پەکخستنی پرۆسەی خوێندن، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان خوێندنگەکانی رۆژئاڤای کوردستان، بە تایبەت لە تەلرەفعەت بۆردومان دەکەن، کە بەپێی ئامارەکان لەماوەی رابردوودا، ١٨ خوێندنگە وێرانکراون.
ئیدارەی خۆسەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا داوای لە رێکخراوی یونسێف کردووە، وەڵامی ھەبێت بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر خوێندنگەکان، بە پێچەوانە بە ھەزاران منداڵ لە خوێندن بێ بەشدەبن.
بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەو کۆچبەرە کوردانە رادەستی سوریا کرابوون دەگەرێنرێنەوە.
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەزگای لوتکە بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ھەموو کاروبارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سوریا کراون دەستیانپێکردووە.
وتیشی، رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی وەرگیراوە، تەنیا رەزامەندی حکومەتی سوریا ماوە بۆ ھێنانەوەی ئەو کۆچبەرانە کە ٥٧ کۆچبەرن، بەھۆی ئەوەی خۆیان بە سوری ناساندووە، لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراون و رادەستی سوریا کراونەتەوە.
راشیگەیاند، دەزگای لوتکە تاکە لایەنی پەیوەندیدارە بۆ ھێناوەی ئەو کۆچبەرانە، راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی جیھان بۆ کاروباری پەنابەران مامەڵەیان کردووە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧-٨-٢٠٢١، دوو ھاوڵاتی سکاڵایان لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمار کرد کە لەشاخی ئەزمەڕ و لەلایەن سێ تۆمەتباری نەناسراوەوە ھێرشیان کراوەتە سەرو لێیان دراوە و پارەو موبایلەکانیان لێسەندراوە.
راشیگەیاندووە، دواتر پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا ھەمان شەو تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و دوای ٢٤ سەعات تۆمەتباری دووەم دەستگیربکرا.
ئاشکراشیکردووە، لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم بەردەوام بوو و کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، بەڵام دوای ٢٠ ڕۆژ توانرا تۆمەتباری سێ یەم دەستگیر بکرێت، کە پێشتر سزادراوە لەسەر تاوانی دزیکردن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا .
پۆلیسی سلێمانی داوادەکات ھەر ھاوڵاتییەک لەشاخی گۆیژەو ئەزمەڕ ڕێگری لێکراوەو پارە و مۆبایلی لێسەندراوە سەردانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بکات بۆ ناسینەوەی تۆمەتباران و تۆمارکردنی سکاڵا لە دژیان .
لە کۆبونەوەکەدا لە ڕێگەی دوو سیمینارەوە تیشک خرایە سەر ئەو زیانانەی کە ڕوبەڕوی ژینگە دەبنەوە، ھەروەھا ھەوڵ دەدرێت تۆڕێکی ژینگەیی لەسەر ئاستی باشوری کوردستان دروست بکرێت و پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بێنە ناو تۆڕەکەوە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ئابی ٢٠٢١, لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەست بەکار بوو، لە وتەیەکدا دوای پیرۆزبای قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، دەستبەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە.
وتیشی، بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ ئەزمونێکی زۆری ھەیە و دڵنیاین دەتوانێت خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ناحیەکە بکات و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خوات.
ھاوکات ھەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی خۆی بۆ کارەکانی دەربڕی و رایگەیاند: بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دەتوانین پێکەوە خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیانی سلێمانی بکەین و داواکاری و داخوازییەکانیان لە ئاستێکی باڵادا لە بەرچاو بگرین، ئاوات محەمەد ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی بەکرەجۆ خواست.
ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانییە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دوای رەوانەکردنی دۆسییەکانیان بۆ بەردەم دادگا و دواجار دادگا سزایی یاسایی بۆ ھەردوو تۆمەتبارەکە دەرکردووە.
ئاسایشی شارەزوور ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبار (ش .م .ێ) یەک ساڵ زیندانی و بڕی (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دیناری عێراقی غەرامەیی ماددی بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگار بونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان و تۆمەتبار (ک . ع . أ) یەک ساڵ زیندانی بە پێی ماددەی (٤٣٠/١) لە یاسای سزاکان.