وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ھەموو ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا و تایبەتن و بەپێی یاسای چاکسازی مووچەیان ھەمووار دەکرێتەوە، لە خزمەتی بواری "شارستانی و پێشمەرگایەتی و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەندیکا و ئاوارەیی" ئەگەر ھەیان بێت بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان بۆیان ھەژمار دەکرێت.
ھەروەھا ئەو پلە باڵا و تایبەتانە لە کاتی ھەبوون بۆ سەلماندنی بەڵگەنامەکانیان پێویستە بۆ ھەژمارکردنی راژەکانیان لە رێگەی وەزارەتەکانیانەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ "لیژنەی ھەژمارکردنی راژە" لە ئەنجوومەنی وەزیران، ھاوکات ئەو خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتانەی راسپێردراون بە خزمەتی گشتی، لە ئێستادا بە رێژەی ٥٠% مووچە خانەنشینی کە ئێستا وەریدەگرن، بۆیان خەرجدەکرێت، خانەنشینە پلە باڵا و تایبەتەکانی تر بەرێژەی ٦٠٪ی مووچەی خانەنشینی ئێستایان بۆ خەرج دەکرێت، تا بەپێی یاسای چاکسازی مووچەکانیان ھەموار دەکرێتەوە، ئەوکاتە جیاوازی لە کەمبوونەوە و زیادبوونی مووچەکانیان پێدەدرێت یان لێیان وەردەگیرێتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای "سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان" ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەش کاریگەری دەبێت لەسەر دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان و دەرچووانی خوێندنی پزیشکی ڤێرتێنەری.
"حسێن حەمە کەریم" وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە پەیوەندی ھەیە بە پیشەسازی خۆراک، بە پێی پڕۆژە پیشنیاز کراوەکە، دەبێت بە پێی میکانیزمێک ھەموو پڕۆژە کشتوکاڵییەکان سەرپەرشتیاریان ھەبێت، بۆ دۆزینەوەی ھەلی کاریش پێویستە ئەو کەسانەی دانەمەزراون لە دەرچووانی ڤێتێرنەری و کۆڵیژی ئەندازیاری کشتوکاڵی و پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان بکرێن بە سەرپەرشتیار.
وتیشی، بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجان دابین دەکرێت لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەو پڕۆژانە ئەو کەسانە سەرپەرشتی بکەن کە توانای زانستییان ھەیە، ئەوا دەبێتە ھۆی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و داھاتی کشتوکاڵی.
لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی چەندین وتار خوێندرانەوە و ئەوە دووپاتکرایەوە کە درێژە پێدەری ڕێبازی شەھیدان دەبن.
خەڵاتەکان درایە کەسوکاری شەھید ھەژار کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری کەرکوک کەوتە ژێر زنجیری دەبابەکانی حکومەتی عێراقیەوە، خەڵاتێکی تر درایە، شەھید شنیار کە لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٩ شەھید بوو، خەڵاتێکی تری ڕێزلێنان درایە ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی ھەڵەبجە.
ھاوکات ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا سەرھەنگ موحسین وەک باشترین گۆڵپارێزیی کوردستان و عێراق خەڵاتکرا، بەدەل بەرواریش وەک زیندانێکی ئازادیخواز لە دەڤەری بادینان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
وەک ڕێزلێنان و پێزانینێک بۆ خزمەت و کاریان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی ئەرک و ماندووبوون و شەونوخونی ئەو کەسانەی کرد کە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا پێشمەرگە ئاسا خزمەتی منداڵانی کوردستانیان کردووە.
منداڵپارێزی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵەی دامەزراندنیدا بێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگ لە ھەموو کوردستاندا خزمەتی منداڵانی کردووە و بە ھەزاران منداڵی داڵدە داوە و لە نەخۆشی ڕزگاری کردوون و بووەتە فریادڕەسیان لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەوە، ئەو کەسانەشی ڕۆڵیان ھەبووە لە مەراسیمەکەدا بانگھێشتکرابوون تا لە نزیکەوە ڕێز و پێزانیان بۆ دەرببڕن.
ھاوکات ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەک لە رەھبەر سەید برایم، ئارێز عەبدوڵا، د. رێبوار یٔیسماعیل ئەندامانی سەرکردایەتی و ھەرێم کەمال ئاغا کاندیدی یەکێتی لە بازنەی سێ و مژدە ئیسماعیل کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی چوار ئامادەی بوون.
گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردن لە ھەولێرو یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لەو پرۆسەیە.
هاوكاریەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كە خۆی لە پەنجا ملیۆن دینار دەبینێتەوە و تایبەت دەبێت بەو نەخۆشخانەیەو خۆبەخشانی نەخۆشخانەكە كە خزمەتێكی بەرچاو بە تووشبوانی كۆڕۆنا لەسنورەكە دەكەن.
بەكر رەسوڵ جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین رایگەیاند یەكێتی وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە و بەتایبەتیش سنوری ئیدارەی راپەڕین و هەر ئەمڕۆ دیاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاناز گەیەندرایە نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە.
لای خۆشیەوە دكتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین رایگەیاند هاوكاریەكی تری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گەیەندرایە سنورەكە كە بەپاڵپشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بووە.