بریاربوو ئەمڕۆ لە لە دادگای تاوانی دووی هەولێر، هەریەكە لە "‌عامر خالید و فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل و سلێمان موسا لەگەڵ سلێمان كەمال" بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی هەرێم و سیخوڕی بۆ ئەمریكا و بەریتانیا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و چەند پرسێكی تر دادگایی بكرێن، بەڵام دادگاییكردنی ئەو دەستگیركراوانە بۆ كاتێكی تر دواخرا.
وەك ناڕەزاییش بەرامبەر دواخستنی دادگاییكردنی ئەو دەستگیركراوانە، بەشێك لە كەسوكار و پارێزەرەكانیان لە بەردەم دادگای هەولێر گردبوونەوە.