کوردستان

شانازئیبراھیم ئەحمد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وسەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی لە مەراسمێکدا لە ناحیەی گاپیلۆن کۆمیتەی ڕێکخستنی گاپیلۆنی کردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لەکردنەوەی کۆمیتەکە پیشتیوانی خۆی بۆ لێپرسراوی نوێ وکادرو ئەندامانی کۆمیتەکە دووپاتکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاشكراشیكرد لە چوار ساڵی داهاتوو هەرێمی كوردستان ڕووبەرووی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە و بۆیە نوێنەری بەهێز پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و دەستوور بكات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوانەی پلەی تایبەتیان ھەیە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ  رێوشوێنەکان و ئەوانیش دەیانەوێت وەک ھاوڵاتیان  و موچەخۆرانی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "ئازاد تۆفیق"پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سوپای ئەو خێرخوازەی كرد كە هەستابوو بە دروستكردنی خوێندنگەكە و راشیگەیاند، پێشوازی لە هەر سەرمایەدار و بازرگانەكانێكیش دەكەن كە كاری ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوە لە ناوچەكەدا ئەنجام بدەن بە مەرجێك كلتور و مێژووی هەورامان وەك خۆی بپارێزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی ئەوەی گرنگە حكومەتی هەرێم هەموو هەنگاوێكی گرتوەتەبەر و بەهۆی ئەوەشی رەوشی عێراق ناجێگیرە نازانرێت لە داهاتوودا حكومەتی عێراق چ بڕیارێك دەدات.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی سرۆچك لە ناحیەی بەرزنجە لە دوای تەواو بوونی و دابینكردنی فەرمانبەری پێویست و ئامێر و كەلوپەلی پێویست، ئەمڕۆ بە ڕووی هاوڵاتیان كرایەوە، بەڕێوەبەری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانیش داوا لە هاوڵاتیانی ناحیەی بەرزنجە دەكات كە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان سەبارەت بە كارتی نیشتیمانی سەردانی فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی سرۆچك بكەن و مامەڵەكەیان لەو فەرمانگەیە بەڕێ بكەن.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەر لە کۆبووەنەوەکەدا ئەو کۆسپ و تەگەرانە خرانەڕوو کەلەلایەن ھەندێ لایەنەوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لەکەرکوک دروست دەکرێن.ڕزگار عەلی یونامی راسپارد ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەبچێت.
ڕزگار عەلی جەختیکردەوە ، لەو ناوچانەی کەرکوک کەلەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدان نابێت ڕۆژی دەنگدان ڕێگری لەھاتنی دەنگدەران لەو ناوچانەوە  بکرێت بێن بۆ ناو شاری کەرکوک.راشیگەیاند مەسەلەی دەنگدان پرسێکی دیموکراسییانەیە و دەبێت یونامی لەو بوارەدا ھاوکار و پشتیوان بێت.
لەتەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لەدواین ئەو ڕێگریە سیاسیانەش کران کەلەچوارچێوەی تەعریب لەدژی کورد لەکەرکوک دروست دەکرێت و ڕایگەیاند ئەو ڕێگرییانە بەھەموو شێۆەیەک ئیدانە دەکەین .ڕزگار عەلی یونامی ڕاسپارد کەپارێزەری مافی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک بن بەبێ جیاوازی.رزگار عەلی وتیشی ئێمە پشتیوانی یونامی دەبین بۆ ھەر ھەنگاوێک کەبۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەکەرکوک بیگرێتەبەر  ئەگەر ھەنگاوەکە لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤدا بێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گوێبیستی خواست و داواکاری کەسوکاری رۆژنامەنووس و چالاکوان و مامۆستا و زیندانیکراوانی بادینان بوو، روونیانکردەوە کە بەبێ ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی بڕیاریان لەسەر دراوە و بەناوی ئاسایشی نیشتمانییەوە دادگایی کراون.

 بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان کە لەبەرامبەر ووتنی راستی و داکۆکی لە مافی گشتی زیندانیکراون، روونیکردەوە لە دەڤەری بادینان ئازادییە گشتییەکان بەرتەسککراوەتەوە و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی لەسەر دەربڕینی بیروبۆچونەکانیان، ووتنی راستی و داواکردنی مافەکانیان زیندانی دەکرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لەسەر دەدرێت، کە ئەمە بۆتە ھۆ ئەوەی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  وێنایەکی خراپ لەسەر ھەرێم بەتایبەت ناوچەی بادینان دروست ببێت و بەئاشکرا رەخنەمان لێبگیرێت.

ھاوسەرۆک بە راشکاوی ھەڵوێستی روونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو رایگەیاند یەکێتی باوەڕیی تەواوی بە ئازادی رادەربڕین و رەخساندنی زەمینەی لەبار بووە تا رۆژنامەنووسان پیشەییانە و پابەند بە بنەمای کاری راگەیاندن ئەرکەکانیان رابپەڕێنن، سنووری ئازادییە کەسییەکان نەبەزێنن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا ئازادانە و ئازایانە کاری میدیایی بکەن و مافیشیان پارێزراوبێت.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێتی لە دۆخی ئازادی رادەڕبڕین و کاری میدیایی لە دەڤەری بادینان نیگەرانە و لەگەڵ ئەوەدانین کە رۆژنامەنووس لەسەر ووتنی راستی، خاوەن قەڵەمە بوێرەکان لەسەر داکۆکی لە مافی گشتی، چالاکوانان لەبەرامبەر پێشڕەویکردنی مافی خەڵک، مامۆستایان لەسەر داوای قوتی ماڵ و منداڵیان و کەسانێکیش لەسەر ئازادی سیاسی و بیروڕای جیاواز زیندانی بکرێن. ئەم رەفتارانە ھی حیزبە تاکرەو و خۆسەپێنەکانە، کە لەگەڵ ئەزموونی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ھەرێم یەکناگرێتەوە، بۆیە داوامانکردووە کۆتایی بەم بارودۆخە نائاساییەی بادینان بھێنرێت و رێگە لەوەبگیرێت دادگاکان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێن و حیزب بڕیار لەسەر ئەم کەیسانە بدات.

بافڵ تاڵەبانی ھەر پەیوەست بە داواکاری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ووتی ئازادی و رەخنە زیانی بۆ دیموکراسی و ناوبانگی ھەرێمەکان نابێت، بەڵکو ئەوەی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان لەکەدار دەکات زیندانیکردن و کپکردنی بیروڕای جیاواز و دەستوەردانە لە دەسەڵاتی دادوەری و دروستکردنی سیناریۆ و تۆمەت دروستکردنە بەناوی دادگاکانەوە.

ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆک پێی راگەیاندن بەھیچ شێوەیەک ئەو دۆخەی لە بادینان دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە و رێنادەین یاسا بکرێتە سێبەری داپۆشینی ئەو پێشێلکاریانە چونکە لە ھیچ یاسایەکی دونیادا نییە زیندانی بێ ئەوەی دادگایی کرابێت، ساڵی زیندانییەکەی و مانەوەی لەزیندان دیاریکرابێت کە ئەمە دەستوەردانی ئاشکرایە لەکاروباری سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دژی مافی مرۆڤیشە.


وتیشی، دڵنیابن یەکێتی پەیوەستە بەڕێبازی مامەوە، بۆ دابینکردنی نان و ئازادی بێ مەرج بۆ نووسەر، رۆژنامەنووس و ئازادیخوازان، لەپێناو ھێشتنەوەی ئەو بەھا باڵایانە داکۆکیکەر و پارێزەری ئەو رێبازە دەبین و نابێت رێگەبدەین بەناوی دەسەڵاتی دادوەرییەوە ئازادییەکان بۆ ویستی سیاسی بەرتەسک بکرێنەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەردانێک گەیشتە کەرکوک و سەرەتا لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەلایەن بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوازی کرا و لەگەڵ لێپرسراوانی شارەکە کۆبووەوە، لەو کۆبونەوەیەدا دڵنیایی بە کەرکوکییەکان دەدات، ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاریان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک و میکانیزمەکانی زیاتر خزمەتکردنی کەرکوکییەکان و رێکخستنەوەی کاری حزبی لە سنورەکە .

دوای ئەوەی سەرکردایەتی کەرکوک راپۆرتێکیان لەسەر کۆی ھاوکێشە و پرسە سیاسی و ئەمنییەکان و دۆخی کورد لە ناوچەکە و ھەڵمەتی سەرخستنی ھاوپەیمانیی کوردستان خستەڕوو، بافڵ تاڵەبانی وتەیەکی ھەمەلایەنەی لەبارەی دۆخی گشتی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە سیاسەتی نوێی یەکێتی کرد کە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و بەرژەوەندییە گشتییەکانە و روونیکردەوە، کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سوورە و وەک سەرۆک مام جەلال فەرموویەتی قودسی کوردستانە، لەبەرئەوە خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوییەکان لەپێشینەی خەباتمان دەبێت و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندی و کوردستانی بوونی  کەرکوک بپارێزین .

ھاوسەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راستە لە دەرئەنجامی ریفراندۆم و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیاری وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمانکرد، بەڵام بێھیوا نەبووین و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت، کە ئەمە بەرپرسیارێتی مێژوویی و نەتەوەیی ئێمە بووە لە داھاتووشدا ھەر لێرە دەمێنینەوە و خزمەتدەکەین، ئەرکی سەرکردایەتی کەرکوکیشە پارێزەری راستەقینەی بەدیھێنانی داواکارییەکانی کەرکوکییەکان بن و زیاتر لەناو خەڵک بن و خزمەتی شارەکە بکەن .

سەبارەت بە کاری رێکخراوەیی و ئۆرگان و ناوەندەکانی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕونیدایە ئامادەبووان و ھێڵەگشتیەکانی حزبی لەچەند ئاستێکدا روونکردەوە، کە کاری لەسەر بکرێت .

بۆ ھاوپەیمانیی کوردستان و سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوسەرۆک وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و لیژنەی بانگەشە لە کەرکوک، کە بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە ئەرکەکان رادەپەڕێنن، روونیکردەوە سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان لە کەرکوک  زامنی پاراستنی کوردستانی بوونی  شارەکە و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانە،  لەبەرئەوە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی لە کەرکوک دەنگی یەکەم بھێنین و ھاوپەیمانیی کوردستان ببێتەوە سەرمەشقی بەردەوامی خزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکییەکان لەو رووەوە بافڵ تاڵەبانی دڵنیایی دەربڕی، کە کەرکوکییەکان لەم وێستگەی سەرکەوتنەشدا  پشکی شێریان بەردەکەوێت و وەک ھەمیشە لە پێشەوەی دەنگدان دەبن و ھاوپەیمانییەکەی خۆیان سەردەخەن .

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی تری پەیوەست بە کەرکوک گفتوگۆی لەبارەوە کرا و ھەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ کرد .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوار ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ ریفراندۆم ئەنجام درا و بەھۆیەوە ھەرێمی کوردستان خرایە ژێر گەمارۆی قورس و سەرجەم دەروازەکانیشی لێداخرا.


دوای کەمتر لە مانگێکیش لە ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە ھێرش کرایە سەر ھەرێمی کوردستان و لە ٥١٪ی خاکەکەی لەدەستدا و پێگە و قەوارەی ھەرێمیش کەوتە بەردەم مەترسی لەناوچوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەیناڵ رەحمانپور بەڕێوەبەری مەرزی کێلێی سەر بە شاری سەردەشت بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە سەرەتای بەھاری ئەمساڵەوە، رۆژانە زیاتر لە ١٥٠ بارھەڵگر کاڵا لە ھەموو جۆرەکان، ھەناردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا بەبەھای ٧٥ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردە کراوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا، ٢٠٪ زیادیکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە. 

راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەکە بە ھیچ شێوەیەک گوزارشت لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات و ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرنە بەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دیوانی وەزارەت و لیواکانی پێشمەرگە بە بێ لێبرین دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسەرانی بواری جینۆساید دەخوازن لەو رێگەیەوە، تواناکان لەچوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی پیشەیی ئەکادیمیستی ڕێکبخاتەوە، بڕیاریشە لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەشاری کەرکوک یەکەمین کۆنفراسی ببەستێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...554555556557558...674