رزگار عەلی لەگەڵ وەفدێکی یونامی کۆبۆوە
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٩١٢
ڕزگار عەلی جەختیکردەوە ، لەو ناوچانەی کەرکوک کەلەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدان نابێت ڕۆژی دەنگدان ڕێگری لەھاتنی دەنگدەران لەو ناوچانەوە بکرێت بێن بۆ ناو شاری کەرکوک.راشیگەیاند مەسەلەی دەنگدان پرسێکی دیموکراسییانەیە و دەبێت یونامی لەو بوارەدا ھاوکار و پشتیوان بێت.
لەتەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لەدواین ئەو ڕێگریە سیاسیانەش کران کەلەچوارچێوەی تەعریب لەدژی کورد لەکەرکوک دروست دەکرێت و ڕایگەیاند ئەو ڕێگرییانە بەھەموو شێۆەیەک ئیدانە دەکەین .ڕزگار عەلی یونامی ڕاسپارد کەپارێزەری مافی ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک بن بەبێ جیاوازی.رزگار عەلی وتیشی ئێمە پشتیوانی یونامی دەبین بۆ ھەر ھەنگاوێک کەبۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە لەکەرکوک بیگرێتەبەر ئەگەر ھەنگاوەکە لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤدا بێت.