کوردستان

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بازیان و بەکرەجۆ و تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، دەستبەکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی یاسای "بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زیدەڕۆییان لەسەرکراوە"، وتیشی، بەپێی یاساکە رێگری لە ھەموو جۆرە زیادەڕۆییەک دەکەن و چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت.
بەپێی یاساکە ئەو خانووە نیشتەجێبوونانەی پێش ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بە شێوەی زیادەڕۆیی دروستکراون، بە بڕێک پارە تاپۆ دەکرێن، ئەو خانووانەشی دەکەونە سنوری خزمەتگوزاری بە پارچەیەک زەوی قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام ئەو خانووانەی دوای ئەو بەروارە دروستکرابن، یاساکە نایانگرێتەوە و بە نایاسایی دادەنرێن و قەرەبووش ناکرێنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەختیار محەمەد عەقیدی ھاتوچۆ دوای چاکبوونەوەی لە شێرپەنجە، بۆ بەرزکردنەوەی ئیرادەی تووشبووانی شێرپەنجە و کەسوکاریان کتێبێکی ٧٠ پەڕەیی لە ژێر ناوی (ھێزی ئیرادە) بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٥٠٠ تیراژیشی بەخشیە نەخۆشخانەی ھیوا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش ناوەڕۆکی کتێبەکە بە گرنگ دەزانێت و ھاوشێوەی چارەسەر ئەم کتێبە بە گرنگ دەزانێت بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە سەنتەرەکان تایبەتە بە منداڵانی ئۆتیزم، کە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای کەرکوکدا بوونی نەبووە، ڕادەستی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک کرا، لەگەڵ دانانی بەردی بناغەی سەنتەرێکی تایبەت بە منداڵانی ھەڵگری تالاسیما، بەو ئامانجەی لە ڕووی تەندروستیەوە بەشێک لە گرفتە تەندروستیەکانی کەرکوک و دانیشتوانەکەی، چارەسەر بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێک لە پارێزەر و یاساناسان دەڵێن، یاساکە پێویستە ھەموار بکرێتەوە چونکە ژمارەیەک بڕگەی تێدا، کە دەرفەت دەدات بە دەستدرێژیکار، بۆ خۆدزینەوەی لە تاوانەکان و ئەشکەنجەدانی زیاتری ژنان و کچان، کە دەبنە قوربانی. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزەرەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی ماوەی ڕاگرتنەکەی لە زیندان ڕاستکرایەوە، بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دەرکرا.


ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە مامۆستا بەدەل بەرواری لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر دادگایی کرا، پارێزەری دۆسیەکەش ڕایگەیاند، دەستگیرکراوان ھیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کرابوو بەسەریاندا ساغ نەبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە.


سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لە ڕوونکردنەوەکەدا جەخت دەکاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھیچ بەرنامەیەکی بۆ ئەو مەبەستە نییە، ئەو ھەواڵانەش لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو یادەدا خانەوادە و ھاورێ و ھاوسەنگەرانی سەڵاح ڕەنجدەر ئامادەبوون و باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی کۆچکردوو لە ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەباتی مەدەنی کرد کە چۆن لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە دەستی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێوەشاوەییەوە چەندین پلە و پۆستی جیاوازی بڕیوە و کۆتا پۆستیشی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرمەرگە بووە و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە کاری کردووە و بەردەوام قەڵەمەکەی لە خزمەتی گەل و نەتەوەکەیدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمرۆ بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دادگایی بکرێن، بەڵام بەھۆی تووشبوونی یەکێک لە دادوەرەکان بە کۆرۆنا پێدەچێت دادگایکردنەکە دوابخرێت.

وتیشی، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی ٤ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراوی تری بادینان و ڕۆژی پێنج شەممەش دادگاییکردنی ٥ دەستگیرکراوی تریان بەڕێوەبچێت.

ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوانەی بادینان کە شەش سکاڵای لەسەر بوو، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە سالێکە لە ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراوە، تا ئێستا لەسەر پێنج سکاڵایان دادگای ھەولێر سزای دوو ساڵ و ٦ مانگی تر زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەکرد، بڕیاری وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی بۆ دابینکردنی پارەی مانگانە بە شێوەی مەقتوع ڕەتدەکەنەوە و ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ بەردەوامبوونی.

جەختیشیانکردەوە، تاکو بە شێوەی گرێبەست یاخود ھەمیشەیی دانەمەزرێن بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی وانە وتنەوە.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٢ ھەزار مامۆستای وانەبێژ ھەیە و لە دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوامن لە گردبوونەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕەوشی تەندروستی ناوچەکە مەترسیدارە و پێویستە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەپەلە بێنە سەرخت. بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواشی لە ھاوڵاتیانی سنورەکە کرد ڤاکسین بەکاربھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد تۆفیق" پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پاڵپشتیکارێکی بەھێزی گەلی کورد و شاری ھەڵەبجە بوو، کۆڵن پاوڵ تاوانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی بە جینوساید ناساند و لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجەشدا بۆ یەکەمجار ئامادەبوو.

ھاوکات، لە نزیکەوە پشتگیری گەلی ئەمریکای بۆ ھەڵەبجە و کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە دووپاتکردەوە بۆیە ھەڵەبجە دۆستێکی گرنگی لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی بەرز بونەوەی نرخی سوتەمەنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بەئامادەبونی وەزیری سامانە سروشتیەکان دانیشتنێکی تایەبەتی پەرلەمان لەبارەی  گرانبونی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی، رێکبخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ھەفتەیە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی بەغدادە بەشە نەوت و بەنزینی بۆ رەوانە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەروەردەی رۆژئاوا داوا دەكات، تیمی تەندروستی ناو ناوەندەكانی خوێندن كارابكرێتەوە و بەدواداچوونی وورد بكەن، بۆ پابەندبوون بە بەستنی ماسك و پاك راگرتنی ناوەندی خوێندن لە رووی تەندروستی و هەر هۆكارێكی تری خۆپارێزی كە پێویست بكات. هاوكات داوا لە سەرپەرشتیاران دەكات سەردانی ناوەندەكانی خوێندن بكەن و بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی بكەن، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەش چەند لیژنەیەكی بۆ سەردانی ناوەندەكانی خوێندن پێكهێناوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكانیش پێویستە بە ووردی بەرپرسیارێت كارەكان بگرێنە ئەستۆ.لە بەشێكی تری رێنماییەكاندا هاتووە، پێویسەی هانی مامۆستا و فەرمانبەران بدرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
" د. داھات حەوێزی" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ھێمن لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دیسان کۆرۆنا تەنگی پێ ھەڵچنیون و ئەمڕۆ زیاتر لە ١٧٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکەیان داغڵ کراون بەشێکیان لە بەشی چاودێری ووردن. راشیگەیاند، زۆربەی کات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە و ئێستا لە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ھۆڵێکی تازە بۆ داغڵکردنی نەخۆش. د. داھات داوا لە ھەموو ھاوڵاتیان دەکات بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...542543544545546...674