یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھیچ بەرنامەیەکی بۆ بەستنی پلینۆم نییە
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣٩٧
سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە.
سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لە ڕوونکردنەوەکەدا جەخت دەکاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھیچ بەرنامەیەکی بۆ ئەو مەبەستە نییە، ئەو ھەواڵانەش لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.