یادی دوو ساڵەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و نوسەر و ڕووناکبیر سەڵاح ڕەنجدەر کرایەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣١٦
لەو یادەدا خانەوادە و ھاورێ و ھاوسەنگەرانی سەڵاح ڕەنجدەر ئامادەبوون و باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی کۆچکردوو لە ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەباتی مەدەنی کرد کە چۆن لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە دەستی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێوەشاوەییەوە چەندین پلە و پۆستی جیاوازی بڕیوە و کۆتا پۆستیشی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرمەرگە بووە و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە کاری کردووە و بەردەوام قەڵەمەکەی لە خزمەتی گەل و نەتەوەکەیدا بووە.