مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی ڕەتدەکەنەوە
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٧٢٩
مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەکرد، بڕیاری وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی بۆ دابینکردنی پارەی مانگانە بە شێوەی مەقتوع ڕەتدەکەنەوە و ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ بەردەوامبوونی.
جەختیشیانکردەوە، تاکو بە شێوەی گرێبەست یاخود ھەمیشەیی دانەمەزرێن بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی وانە وتنەوە.
لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٢ ھەزار مامۆستای وانەبێژ ھەیە و لە دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوامن لە گردبوونەوە.