ڕاپۆرت

راگری پەیمانگای تەکنیکی کەرکوکیش رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراق و ھەرێم کەمترین خزمەتیان پێشکەش بە خوێندنی باڵای کەرکوک کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەروازەی باب ھەوا تاکە دەروازەیە بۆ بەستنەوەی سوریا بە وڵاتانی دەرەوە بۆ گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی نێودەوڵەتی .


وەسیم بەکیر رێکخەری پەیوەندییە تەندروستییەکان لە رێکخراوی فایلۆیت  دەڵێت، ئێمە وەک ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە مرۆییەکان، لێرە لەژێر ناونیشانی "شادەماری ژیان" کەمپینێکمان راگەیاند بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە فشارەکان دەستپێبکەن بۆ ھێشتنەوەی دەروازەی باب ھەوا بەکراوەیی، لە پێناو گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بە گەلی سوریا، دەبێت ورد تر بڕیار بدرێت لەسەر ئەو دەروازەیە.


روسیا پرۆژەبڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڤیتۆکرد کە مەبەست لێی درێژکردنەوەی ماوەی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی باب ھەوا و باب سەلامەیە کە سوریا بە تورکیاوە گرێ دەدەن بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە ئاوارە و زیانلێکەوتوانی سوریا.  


روسیا پرۆژەبڕیارێکی دیکەی ئامادەکردووە کە ناردنی ھاوکارییە مرۆییەکان لە رێگەی ئەو دوو دەروازەیەوە سنوردار دەکات، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت لە رێگەی ئەو دوو دەروازەیەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی دیمەشق ھاوکاری بگەیەنێتە ئاوارەکان.


ھاوکات رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانیش ھۆشداری دەدەن لە داخستنی دەروازەکان بە رووی ھاوکارییە مرۆییەکاندا بۆ ملیۆنان خێزانی سوری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدوای شکستپێھێنانی داعش لە ئاداری ساڵی ٢٠١٩ ، ھەزاران خێزانی داعش لە کەمپی ھۆل نیشتەجێکراون و تائێستاش ٥٢ ژن و منداڵی بە رەگەز روسی رادەستی کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵی روسیا کراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8586878889...101