ڕاپۆرت

کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا، بۆ یەکەمین جار لە مانگی نیسانی ڕابردوو لە وڵاتی "ھیندستان" بڵاوبووەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە زۆرینەی وڵاتان و "تیدرۆس ئەدھانۆم" بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی دەلتا لە ھەموو جۆرەکانی تر زیاتر و خێراتر بڵاودەبێتەوە لە نێو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و ٨٥ وڵاتی گرتووەتەوە.


بە وتەی "میلیتا ڤوینوڤیچ" نوێنەری تەندروستی جیھانی لە ڕووسیا، ئەو ڤایرۆسە زۆرینەی خانەکانی لەش دەگرێتەوە، کەسی تووشبووش ژمارەیەکی زیاتر لە بەرکەوتووانی تووش دەکات. پسپۆڕانی بەریتانیاش دەڵێن، ئەو ڤایرۆسە بە ڕێژەی ٤٠٪ بۆ ٨٠٪ خێراتر بڵاودەبێتەوە.


لە ولاتی "پورتوگال" ئەو ڤایرۆسە مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە و ٥١٪ی تووشبووان لەو جۆرە نوێیەن، لە "لشبونە"ی پایتەختیش زیاتر لە ٧٠٪ی تووشبووان پێکدەھێنێت.


ھاوکات ڕێکارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە چڕ کراونەتەوە و ھاتوچۆکردن لە پایتەختی پورتوگالەوە بەرەو شارەکانی تری وڵاتەکە سنوردار کراون و دەوام و کاری چێشتخانەکانیش کەم کراونەتەوە.


لە باشوری ئەفریقاش، زانایان دەڵێن ئێستا دەلتا بڵاوترین جۆرە لە وڵاتەکە و ئەم شەپۆلی بڵاوبوونەوەیە شەپۆلەکانی تر تێدەپەڕێنێت لە ڕووی مەترسی و خێرایی بڵاوبوونەوەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن عەلی بەڕێوەبەری کەشناسی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت، شەپۆلەکە لەرۆژی شەممەی رابردووەوە دەستیپێکردوە و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کەم دەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕژێمی بەعس بە بیانووی دروستکردنی پشتوێنەی ئەمنی بەرامبەر بە ئێران و بوونی پێشمەرگە و شۆڕشگێرانی کورد، دانیشتوانی سنووری قەزای پشدەری بۆ ئۆردوگاکانی ھەولێر و سلێمانی گواستەوە و لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٨٩ قەڵادزێی لەگەڵ زەوی تەختکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیرەک  گەنجینەیەکی پڕبەھای لە ئاواز و گۆرانیی رەسەن پێشکەش بە  گەلەکەی کردووە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە و لە بناری ناڵەشکێنە بەخاک سپێردراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێن، ڕێکارەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنورییەکان و زیادکردنی باج و ڕسومات ھۆکارێکی تری سست بوونی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8788899091...101