ڕاپۆرت

سەرۆکی شارەوانی زاخۆش دەڵێت، ئەو پڕۆژانە تەنیا بەردی بناغەیان بۆ دانراوە، پارەیان بۆ خەرج نەکراوە، لە ئێستاشدا لە توانای ئەواندا نییە جێبەجێی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات بەگری شارستانی ھەولێریش لێکۆلێنەوەکانی لە ھۆکاری ڕوودانی ئاگرەکە دەستپێکردەوە، گومانیش دەکرێت ئاگرەکە بەھۆی تەزووی کارەباوە کەوتبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەر لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت، "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ رێگریکردن لە دەستوەردانی گروپە چەکدارەکان لە ھەڵبژاردن و بە تاوان ناساندنی وتاری تائیفی و رەگەزپەرستی، ئەو ھەوڵەشی لەلایەن "موقتەدا سەدر"ەوە پشتیوانی لێدەکرێت. 


چەند سەرچاوەیەکی سیاسی لە "بەغداد" رایانگەیاندووە، "کازمی" نیازی ھەیە ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی کوتلە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام بدات، بۆ رێککەوتن لەسەر گرنگی رێگریکردن لە دەستوەردانی میلیشا و گروپە چەکدارەکان لە ھەڵبژاردن، دەیەێت وتارە تائیفی و رەگەزپەرستییەکان لە ناو کۆمەڵگە بە تاوان بناسێنێت. 


"کازمی" دەیەوێت لەڕێی ئەو دەستپێشخەریەی بگاتە رێککەوتنێکی سیاسی کە رێگری لە دەستوەردانی میلیشیاکان بکات ھەر لە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەوە تا رۆژی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکان. جەختیش دەکەنەوە لە گرنگی کاراکردنی یاساکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بۆ بەتاوان ناساندنی ھەر وتارێکی تائیفی و رەگەزپەرستی لە بانگەشەکاندا و دوورخستنەوەی ھەر کاندیدێک کە ئەو بابەتەی لەسەر پشتڕاست بکرێتەوە، ئەمە سەرباری رێگریکردن لە بەکارھێنانی پارەی گشتی لە بانگەشەکاندا. 


چەند سەرچاوەیەکی پەرلەمانیش دەڵێن "کازمی" پشتیوانی "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر و "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمە و "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی وەرگرتووە.  


"محەمەد ئەلکاش" ئەندامی رەوتی حیکمەش دەڵێت، ھەر جموجۆڵێکی سیاسی یاخود حکومی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی ھەڵبژاردنەکان و گرەنتی کردنی شەفافی ھەڵبژاردن، ھەنگاوێکی باش و گرنگە. 
ئەو ھەنگاوەی "کازمی" دوای ئەوە دێت کە چەند ھێز و کوتلەیەکی پەرلەمانی مەترسییەکانیان لەبارەی زیادبوونی ھەژموونی گروپە چەکدارەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاندووە، بەتایبەتی لە "دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین و بەغداد و بابل"، بە ھەوڵێکیش دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی متمانەی شەقام بە گرنگی ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت.


لەعێراق زیاتر لە ٨٠ گروپی چەکدار لە چوارچێوەی "حەشدی شەعبی" لە باکور و خۆرئاوا و ناوەڕاستی عێراق بوونیان ھەیە، نوسینگە و نوێنەرایەتی و سەربازگەکانیشیان لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاست و "بەغداد"دا ھەیە و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دینی و ئابورییشیان ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری گواستنەوەی دھۆکیش دەڵێت، لە کۆی ١٥ ھەزار تەکسی تەنھا ھەزار و ٧٠٠ تەکسی لۆگۆ و شریت کراون و پێناچێت تا مانگی ٨ تەواو بکرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتیانی سنورەکە نیگەرانن لە بەردەوامی بۆردومانەکان و تا ئێستاش بەھۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیاوە کە ماوەی دوو مانگە بەردەوامە چەندین گوند چۆڵ بوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێک لە کاسبکارانیش دەڵێن، دروستکردنی عەلوەی نوێ چەندین کەس بێکار دەکات و پێویستە حکومەت لە کاتی کردنەوەی عەلوەی نوێدا چارەسەرێک بۆ  ئەو کاسبکارانە بدوزێتەوە، کە ئێستا لەسەر شەقامەکان داھاتی ڕۆژانەیان پەیدا دەکەن.


قائیمقامی ئاکرێش دەڵێت، عەلوەی نوێی ئاکرێ بە گوژمەی ١٣ ملیۆن دۆلار و بە شێوازێکی مۆدێرن دروست دەکرێت، کێشەی ئەو کاسبکارانەش چارەسەردەکرێت و شوێنیان بۆ دابین دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا کە بۆ یەکەمین جار لە ھیندستان بڵاوبووەوە و دواتر گەیشتە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تر، لە ئێستاشدا لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و ئامارەکان دەریدەخەن ٢٠٪ی تووشبووان لەو وڵاتە لە ٢ ھەفتەی ڕابردوودا لەو جۆرە نوێیە بوون، بە شێوەیەک لە ناوچەکانی "ئایوا و کانساس و میزوری و نبراسکا و کولۆرادۆ و داکوتا و مونتانا" و چەندین ناوچەی تری وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە.


"ئەنتۆنی فاوچی" گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریکا دەڵێت، ڕەنگە ئەمریکا وەک بەریتانیای لێبێت لە بڵاوبوونەوەی "دەلتا" و بڵاوبوونەوەشی لە نێو گەنجاندا زۆر خێرایە. 


"فاوچی" داواشی لە کۆشکی سپی کرد تا ٤ی تەموز لانی کەم ٧٠٪ی ئەمریکییەکان کوترابن، چونکە تا ئێستا ٧٠٪ی ئەو ھاووڵاتیانەی تەمەنیان لە ٣٠ بەرەو سەرە، تەنھا یەک دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە. 


"جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش لەسەر دەلتا لە زاری زانایانەوە وتوویەتی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەمووان بە تایبەت گەنجان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەشی لە ماوەی ١٥٠ ڕۆژدا ڤاکسینیان داوەتە ٣٠٠ ملیۆن ئەمریکی. سەرباری ئەوەش "بایدن" گەشبینە و دەڵێت ڕۆژی ٤ی تەموز داھاتوو ئەمریکییەکان ئاھەنگ دەگێڕن بە بۆنەی ڕزگاربوون لە کۆرۆنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...8889909192...101