ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لەو دەرچووانە ژمارەیان لە ھەزار دەرچوو زیاترە، ماوەی چەند مانگێکە وەک راھێندراو لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە ناویان تۆمارکراوە و چەند مانگێکیشە راھێنان دەکەن، بەڵام ھیچ موچەیەکیان لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە پێنەدراوە.
ھەردوو دامەزراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی بە تەواوەتی کوتراون پارێزراون لە کاریگەرییە مەترسیدارەکان و مردن، بە تایبەتیش لە جۆرە گۆڕاوەکانی وەک دەلتا کە لە ئێستادا لە جیھاندا بڵاوبوونەوە.
جەختیشیانکردووەتەوە، پێداچوونەوە بە ھەر داتایەکی نوێدا دەکەن لە کاتی بەردەستبوونی و دواتریش دانیشتوانی لێ ئاگادار دەکەنەوە، ئامادەشن بۆ بەکارھێنانی ژەمی چالاککەر ئەگەر زانست سەلماندی بەکارھێنانی پێویستە.
ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەیان بەوەکردووە لە ئامادەکاریدان بۆ ئەوەی لە چەند ھەفتەی داھاتوودا داوای ڕەزامەندی لە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا و ئاژانسەکانی دەرمانی ئەوروپا بکەن بۆ بەکارھێنانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان لە مانگی ئابی داھاتوو لە ئەمریکا و ئەوروپا، ئەوەش دوای دەستخستنی داتای نوێ لە بارەی ڕادەی کارایی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان.
باسیان لەوەشکردووە، توێژینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ژەمی سێیەمی چالاککەر لە دوای شەش مانگ لە ژەمی دووەم بەکاردەھێنرێت و لە ئاستێکی بەرزدا دژە تەن لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ جەستە دەستبەر دەکات بە تایبەت جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسەکە کە ٥ تا ١٠ ھێندە زیاترە لەوەی لە دوای دوو ژەمەکە دروست دەبێت.
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێش کە مانگی ڕابردوو لە ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە ھەردوو ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنا بەرگری لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چەند ساڵێک و تەنانەت بە درێژایی تەمەن دروست دەکەن.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەو بارەیەوە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی بە ڤاکسینەکانی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کوتراون پێویستییان بە ژەمی بەھێزکەر نیە.
لە کۆڕبەندەکەدا بەرپرسی میدیای حزبەکان رایانگەیاند، سەرباری بیرو بۆچونە جیاکان بەڵام دەبێت میدیا بەرۆڵی گرنگ و راستەقینەی خۆی ھەستێت و لە ئاست گرنگی پەیامە میدیاییەکەیدا مامەڵەبکات.
پسپۆرانی نەخۆشییەکانی مندڵان لە بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، مەترسییەکانی گیان لە دەستدانی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەرێکی زۆر لاوازە و نیشانە قورسەکانی ڤایرۆسەکە لەناو تەمەنی خوار (١٨) ساڵ ڕێژەیەکی زۆر کەمە.
بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆکانی (پریستوڵ و یۆرک و لیڤەربوڵ)ی بەریتانی، لە کۆی زیاتر لە (٤٦٠) ھەزار منداڵ کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩٩.٩٩٪یان ھیچ لێککەوتەیەکی خراپی ڤایرۆسەکەیان لەسەر بە جێنەماوە.
توێژینەوەکان دەریانخستووە، ئەو منداڵانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و خراونەتە ژێر چاودێری ووردەوە، ھەڵگری نەخۆشییەکانی (شەکرە و ڕەبۆ و دڵ) و نەخۆشییەکانی خوێن بوون، ھەمان ئەو نیشانانەی ڤایرۆسەکەیان ھەبووە کە لە گەورەکاندا ھەبووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، توێژینەوەکان ئەو پێشنیار و بیرۆکانە ڕەتناکەنەوە، کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان ھەیە بۆ ھاندانی کوتانی منداڵان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.
بەشێک لە زاناکانیش پشتیوانی لەو بیرۆکەیە دەکەن، کە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن لە زۆرێک لە وڵاتان، ڕێگر بووە لە تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە، و پێداگری دەکەن لەسەر ئەو میتۆدەی کە ئەو منداڵانەی ھەڵگری ڤایرۆسەکەن بە شێوەیەکی بەرز ئەگەر ھەیە ببنە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان دانیشتواندا.
ھاوکات بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (یێڵ)ی ئەمریکی، بەکارھێنانی ڤاکیسنی کۆرۆنا، مەترسی گیان لە دەستدانی لەسەر (٢٧٩) ھەزار ھاوڵاتی ئەمریکی دوورخستووەتەوە و ھۆکاریش بووە بۆ ئەوەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار کەس پێویستی بە نەخۆشخانەکان نەبێت.
"ئازاد محەمەد ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان نائاسایی بووە و پارێزگای ھەڵەبجە شایستەی پشتیوانییە چونکە خاوەن قوربانییە و پێویستە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
نیگەرانیشی دەربڕی لە ئامادەنەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش گرفتەکانی بەردەم بە پارێزگانەبوونی ھەڵەبجەی ئاشکراکرد.
لە مەراسیمەکەدا عومەر شێخموس باسی لە قۆناغەکانی مێژووی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال کرد لە گەشەپێدانی خەباتی سیاسی و چەکداری و کۆکردنەوەی پشتیوانی و ھاوکاریەکانی وڵاتان بۆ ھێزی پێشمەرگە و بەرەوپێش بردنی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.