ڕاپۆرت

بە پێی توێژنەوەکانی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆمار و کۆمپانیای پاوەر پترۆڵ  کە لە وۆرک شۆپەکەدا پێشکەشیان کرد، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێری تەکنەلۆۆژیاوە چاودێری بڕ و جۆری سوتەمەنی ناو تەنکەر و کۆگاکانی ھەڵگرتنی سوتەمەنی بکرێت و ئامێرەکە ھەستیار دەبێت لە ھەر گۆڕانکاریەک کە بکرێت لە کوالیەتی سوتەمەنیەکەدا لەو شوێنەوەی بار دەکرێت تا گەیاندنی بە شوێنی مەبەست، ئامێرەکە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی بواری سوتەمەنی و کانزاکانەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەگەرچی پێشتر لێپرسراوانی روسیا چەندین جار جەختیان لەوە دەکردەوە، ئامانجیان نییە ئۆکراین داگیربکەن، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، سوپای روسیا سنورەکانی ئۆکراینی بەزاند و لە ئاسمان و زەوییەوە ھێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە و ئەوەش ھەواڵێکی شۆکھێنەر بوو.

پێشتر سەرکردەکانی ناتۆ وەک رێکخراوی سەربازیی نێودەوڵەتی و ئەمریکا وەک زلھێزێک و جەمسەرێکی جیھان لێدوانەکانیان بەرامبەر روسیا توند بوو وھەڕەشەی ئەوەیان دەکرد، ئەگەر بێتو مۆسکۆ ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین، دەستەوەستان نابن و گونجاویان دەبێت، بەڵام دوای ھێرشەکە وردە وردە خاوبوونەوە و بەوەڕازی بوون سزای ئابووری بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن، ئەوەش لێپرسراوانی ئۆکراینی بێ ھیوا کرد، بەجۆرێک کە ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین لە دواین لێدوانیدا گلەیی لە سەرکردەکانی جیھان کرد و رایگەیاند، تا ئێستاش جیھان سەیری داگیرکردنی ئۆکراین دەکات، بێ ئەوەی ھیچ ھەڵوێستێکیان ھەبێت. 

بە تێڕوانین لەو رووداوانە، دوو ئەگەر پێشبینیکراوە، ئەگەری یەکەم ئەوەیە ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا دەیەویت بە داگیرکردنی ئۆکراین، گۆڕانکاریی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دروست بکات، بەشێوەیەک کە سیستمی جیھانی کە پێشتر لە دوو لایەنی ئەمریکا و چین پێکھاتبوو، بگۆڕێت بە سیستمی سێ جەمسەری و روسیا لە زلھێزێکی ناوچەییەوە بکاتە زلھێزێکی جیھانی.

ئەگەری دووەمیش پێمان دەڵێت کە سەدەی ٢١، جیھانێکی دوو جەمسەرییە و روسیا بەو کارەی دەیەوێت، لەلایەک پێگەی خۆی لەپاڵ چیندا قایمتر بکات و توانا و دەسەڵاتەکانی لە ناوچەکە بسەپێنێت، لەلایەکی دیکەش رێگە لە فراوانبوون و پاوانخوازی ناتۆ لە نزیک سنورەکانی بگرێت.

پێشبینیش دەکرێت، قەیرانی ئۆکراین کاریگەری بەرچاوی لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران و نرخی نەوت و بازاڕی وزەی جیھان دروست بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیارانیش دەڵێن، ئەو مێرووە زیانبەخشانە کاریگەرییان لەسەر گەنم و جۆ داناوە، پێشبینیش دەکەن ئەگەر بە پەلە دەرمانی قڕکەری بۆ بەکارنەھێنرێت و حکومەت ھاوکارییان نەکات ٤٠٪ی بەرھەمی ئەمساڵیان لەناودەچێت.

ھاوکات کشتوکاڵی سەیدسادقیش ھەموو ڕێکارەکانی بۆ گەیاندنی دەرمان گرتووەتەبەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەمەترسیەکە ئاگادارکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دووپاتیشی دەکاتەوە، پرسی ھەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن ڕەھەندی نیشتیمانی و چارەنوسسازی ھەیە و دەبێت بە سازان لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکانیش بۆ پاراستنی زیاتری ئاوی شیرین ھەبوونی بەنداوی زیاتر بە گرنگ دەزانێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و بەردەوامی ژیان و داوا دەکات کە پەرە بە بەنداوەکان بدرێت لەسەر سەرچاوە ئاوییە گەورەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵیش دەڵێت، ھەرچەندە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمیان لە کێشەکە ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بە دەنگیانەوە نەچوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1415161718...101