ڕاپۆرت

 
ساڵی ٢٠١٤ داعش پەلاماری قەزای شەنگال و گوندەکانی دەوروبەریدا و زیاتر لە ٦ ھەزار کچ و ژنی ئێزدی رفاند، کە تائێستا بەشێکی زۆریان چارەنووسیان نادیارە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 روفاتەکان زۆرینەیان خەڵکی گوندەکانی گەرمیانن و بەر لە دووساڵ لە بیابانەکانی سەماوە گۆڕە بەکۆمەڵەکەیان ھەڵدراوەیەوە، بڕیارە لەپاش رێکارە یاسایی و پزیشکیەکان رادەستی ھەرێم بکرێنەوە. دەزگای شەھیدانی عیراقیش رایدەگەیەنێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا کەس وکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان سودمەن دەبن لە کورسی خوێندنی باڵا و سەرجەم ئەو ئیمتیازاتانەی کە ھەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا ژنان چاویان لەوەیە ھەنگاوی زیاتر بنێن و پێگەی خۆیان قایمتر بکەن لە نێو کۆمەڵگە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبوونی مەترسییەکانەوە لەسەر ژیانی زیلینسکی، لە ئێستادا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی جێگرەوەیەک دەکەن بۆی، ئەگەر لەلایەن ڕووسیاوە کوژرا یان دەستگیرکرا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری لێپرسراوانی چەند حکومەتێکی ئەوروپاوە بڵاویکردەوە، بە پلەی یەکەم مەترسیی ھەیە لە بەردەوامبوونی مانەوەی حکومەتێکی ئۆکراینی سەربەخۆ بە شێوەیەک لە شێوەکان، تەنانەت ئەگەر ڕووسیا بشتوانێت سەرکردایەتیەکی نزیک لە خۆی لە کیێڤ دابمەزرێنێت.

لێپرسراوە خۆرئاواییەکان دەڵێن، دانپێدانان بە سەرکردەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ئەوانەوە، ڕێگر دەبێت لەوەی ھیچ سەرکردەیەکی نزیک لە ڕووسیا شەرعیەتی ھاوڵاتیانی ئۆکراین بەدەست بھێنێت لە داھاتوودا. بوونی زیلینسکی و گوتارە بەردەوامەکانی بۆ ھاوڵاتیان و وڵاتانی دەرەوە، بە یەکێک لە ھۆکارە ھەرە سەرەکییەکان دادەنرێت، بۆ ھێشتنەوەی ڕۆحی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا لە لایەن سوپا و گەلی ئۆکراینەوە.

لە ئێستاشدا خۆرئاواییەکان کار لەسەر جێگرەوەیەک بۆ زیلینسکی دەکەن، لە کاتێکدا ئەو بابەتە لە دەستوری ئۆکراین ڕوون نییە و ھێشتا خۆشی بەڵێنی مانەوەی داوە لە ناوخۆی وڵاتەکەی. سەرباری ئەوەی چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی باس لەوە دەکەن، خۆرئاوا پێشنیازیان بۆ زیلینسکی کردووە، لە کاتی مەترسیداردا ھێزی تایبەت ئامادە کراوە بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، بەڵام نیویۆرک تایمز دەڵێت، لێپرسراوە ئەمریکییەکان ڕەتیدەکەنەوە ھیچ پێشنیازێکی وایان بۆ زیلینسکی کردبێت، بەڵکو مانەوە و بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا بە گرنگ دەزانن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، کۆمەکە سەربازیی و ئابورییە بەردەوامەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیلینسکی و ئۆکراین، بەڵگەن لەسەر ئەوەی خۆرئاوا پلان بۆ جێگرەوەی زیلنسیکی دادەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆمەکە و پشتیوانییە گشتییە لە کیێڤ، زۆر ئاسانترە لە بوونی حکومەتێکی کارا لە خۆرئاوای ئۆکراین، یان حکومەتێکی مەنفا، کە لە پۆڵەندا یان ڕۆمانیا بێت.

ھەفتەی ڕابردووش گفتوگۆ چڕوپڕە داخراوەکانی کۆشکی سپی و کۆنگرێس، تایبەت بووە بە چۆنیەتی ھاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەگەر ڕووسیا شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کۆنترۆڵکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ئیتاڵیا، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە پێشوازی ئەو منداڵە ئۆکراینیانەدا کە ژمارەیان ١٣ منداڵە لە فڕۆکەخانە بوون بۆ ئەوەی بە زووترین کات منداڵەکان بیانگەیەننە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە و بەردەوامیی بە چارەسەریان بدرێت، "ئەلبێرتۆ سیریۆ" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی بیدمۆنتی ئیتاڵیش کە لە پێشوازی منداڵەکاندا بوو ڕایگەیاند، بە ھەموو توانایانەوە ھاوکاری ئەو منداڵانە دەکەن.

ئەو ١٣ منداڵە دوای چەند ڕۆژێک لە چاوەڕوانی و ئاستەنگی زۆر، لەلایەن حکومەتی ھەرێمی (بیدمۆنتی) گەیەندراونەتە ئیتاڵیا و دایک و باوک و خوشک و براکانیشیان لەگەڵیاندان بۆ ھاوکاریکردنیان، ٣ کۆمپانیاش ئەرکی گواستنەوەی ئەو منداڵانە و کەسوکارەکانیانی لە ئەستۆ گرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای دھۆک لە وەرزی بەھاردا، بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک ئامادەکاری دەکات و لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٠ شوێنی سروشتی گەشتیاری و زیاتر لە ٩٠٠ شوێنی تری گەشتیاری ئامادە کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1213141516...101