ڕاپۆرت

لە ساڵانی ڕابردووشدا لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیداون چەندین جۆری نوێی میوە و سەوزەی بەرھەمھێناوە کە بەشێکیان بۆ یەکەم جار ھێنراونەتە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی نوێترین تویژینەوەش کە جەمال جەلال ئەنجامیداوە ١٦ جۆر کاھوی لە کێڵگەکانیدا بەرھەمھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەدان ئوتومبێلیش نۆرەیان گرتووە، بەشێکیان لە بەرە بەیانیەوە نۆرە دەگرن یاخود لە ڕۆژانی پێشترەوە ئوتومبێلەکانیان جێدەھێڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێنوێنی تیرۆری جیھانی " گڵۆباڵ تێرۆریزم ئیندێکس" گروپی تیرۆریستی داعش تا ئێستا یەکێکە لە خوێنڕێژترین گروپە تیرۆریستەکان لە جیھاندا و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بووەتە ھۆی کوژرانی ١١ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە لە نێو ئەو وڵاتانەی بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە ڕووی ژمارەی پەلامارەکانەوە عێراق لە پلەی یەکەمدایە و تەنھا لە ٢٠٢١دا ٨٣٣ پەلاماری تیرۆریستی لە وڵاتەکەدا ئەنجامدراون و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٣٣٪ زیادیکردووە کە لەو ساڵەدا ژمارەی پەلامارەکان ٤١٤ بووە.

باس لەوەشکراوە کە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ٢٠٢١ لە عێراق، ٥٢٤ کوژراویان لێکەوتووەتەوە کە بەراورد بە ٢٠٢٠ ژمارەکە بە ڕێژەی ١٥٪ زیادیکردووە.

 بەڵام لە رووی ژمارەی قوربانییەکانەوە ئەفغانستان لە پلەی یەکەمدایە و لە ساڵی ٢٠٢١ دا ھەزار و ٤٢٦ کەس بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوە کوژراون.

ڕاپۆرتەکەی پێنوێنی تیرۆری جیھانی تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک، بارەگا سەربازییەکان لە عێراق ڕووبەڕووی زۆرترین پەلاماری تیرۆریستی بوونەتەوە و ڕێژەی ٦٠٪ی پەلامارەکان لە سەربازگەکان ئەنجامدراون.

ھەروەھا پەلاماری تیرۆریستی لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدراون ، بەڵام پارێزگاکانی ناوەراستی عێراق بە تایبەت دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ڕێژەی ٤٨٪ی پەلامارەکان لەو سێ پارێزگایە بوون.

لە کۆی پەلامارەکانیش، داعش بەرپرسیاریەتی لە ڕێژەی ٧١٪یان ڕاگەیاندووە بەڵام لە کۆی پەلامارەکان لە ٢٠٢١دا ٤٨٤ پەلاماری تیرۆریسیتی تر ئەنجامدراون کە داعش بەرپرس نەبووە لێیان و بوونەتە ھۆکاری کوژرانی ١٢٧ کەس، ٧٠٪ی پەلامارەکانیش لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفڕانسەکەدا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە لە لایەن پزیشکانەوە پێشکەش دەکرێن، ئامانج لە کۆنفڕانسەکەش زیاتر گرنگیدانە بە پسپۆڕی وورد لە نەخۆشیەکانی منداڵان و زۆرترین بابەتی توێژینەوەکانیش بۆ ئەو بوارە تەرخانکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەشڵێن، گازی سروشتی یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی پەلاماردانی ئۆکراین و بەردەوامی ئەو جەنگەش کاریگەری نەرێنی زیاتر لەسەر جیھان دروست دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گرانی نرخی سوتەمەنییەکان، ھۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی جوتیاران ھەوڵبدەن وزەی شوێنگرەوە بدۆزنەوە، ھەر بۆیە تابلۆکانی تایبەت بە وەرگرتنی وزەی خۆر لە بیابانەکانی نەجەفدا دادەنرێن کە بە درێژایی ڕۆژانی ساڵ وزەی خۆر وەردەگرن و سودێکی زۆریان بۆ کاری جوتیاران ھەیە.

بە وتەی شارەزایانی بواری ژینگە، سەرباری ئەوەی بەکارھێنانی وزەی خۆر ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی خەرجی جوتیاران ھەیە، سنورێکیش بۆ پیسبوونی ژینگە دادەنێت و بەراورد بە مۆلیدە کارەبارییەکان کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەزیان و یاساناسانیش پیان وایە جێبەجێکردنی سیستەمی لامەرکەزی باشترین ھەنگاو دەبێت بۆ حکومەتی ھەرێم بۆ دەربازبوون لە کێشە و گرفتەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەفتەی یەک جاریش بڕی ٣٦ ھەزار لیتر بەنزین دەگاتە سنوری چۆمان و ئەمەش پێداویستی ھاوڵاتیانی سنورەکە پڕناکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1314151617...101