فرۆشیارانی زێڕ دەڵێن، لە دھۆک ھیچ کاتێک نرخی زێڕ نەگەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستا.
شارەزیان و یاساناسانیش پیان وایە جێبەجێکردنی سیستەمی لامەرکەزی باشترین ھەنگاو دەبێت بۆ حکومەتی ھەرێم بۆ دەربازبوون لە کێشە و گرفتەکان.
ھەفتەی یەک جاریش بڕی ٣٦ ھەزار لیتر بەنزین دەگاتە سنوری چۆمان و ئەمەش پێداویستی ھاوڵاتیانی سنورەکە پڕناکاتەوە.
دەشڵێن، گازی سروشتی یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی پەلاماردانی ئۆکراین و بەردەوامی ئەو جەنگەش کاریگەری نەرێنی زیاتر لەسەر جیھان دروست دەکات.
گرانی نرخی سوتەمەنییەکان، ھۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی جوتیاران ھەوڵبدەن وزەی شوێنگرەوە بدۆزنەوە، ھەر بۆیە تابلۆکانی تایبەت بە وەرگرتنی وزەی خۆر لە بیابانەکانی نەجەفدا دادەنرێن کە بە درێژایی ڕۆژانی ساڵ وزەی خۆر وەردەگرن و سودێکی زۆریان بۆ کاری جوتیاران ھەیە.
بە وتەی شارەزایانی بواری ژینگە، سەرباری ئەوەی بەکارھێنانی وزەی خۆر ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی خەرجی جوتیاران ھەیە، سنورێکیش بۆ پیسبوونی ژینگە دادەنێت و بەراورد بە مۆلیدە کارەبارییەکان کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە نییە.
بە پێی توێژنەوەکانی توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی کۆمار و کۆمپانیای پاوەر پترۆڵ کە لە وۆرک شۆپەکەدا پێشکەشیان کرد، دەتوانرێت لە ڕێگەی ئامێری تەکنەلۆۆژیاوە چاودێری بڕ و جۆری سوتەمەنی ناو تەنکەر و کۆگاکانی ھەڵگرتنی سوتەمەنی بکرێت و ئامێرەکە ھەستیار دەبێت لە ھەر گۆڕانکاریەک کە بکرێت لە کوالیەتی سوتەمەنیەکەدا لەو شوێنەوەی بار دەکرێت تا گەیاندنی بە شوێنی مەبەست، ئامێرەکە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی بواری سوتەمەنی و کانزاکانەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە.