گرانی نرخی سوتەمەنییەکان، ھۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی جوتیاران ھەوڵبدەن وزەی شوێنگرەوە بدۆزنەوە، ھەر بۆیە تابلۆکانی تایبەت بە وەرگرتنی وزەی خۆر لە بیابانەکانی نەجەفدا دادەنرێن کە بە درێژایی ڕۆژانی ساڵ وزەی خۆر وەردەگرن و سودێکی زۆریان بۆ کاری جوتیاران ھەیە.

بە وتەی شارەزایانی بواری ژینگە، سەرباری ئەوەی بەکارھێنانی وزەی خۆر ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی خەرجی جوتیاران ھەیە، سنورێکیش بۆ پیسبوونی ژینگە دادەنێت و بەراورد بە مۆلیدە کارەبارییەکان کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە نییە.