ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیاربوو پڕۆژەی تونێلەکە لە ساڵی ٢٠١٤ تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا ٧٠٪ی کارەکانی تەواو کراوە.

ھاوکات ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری تریش لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو و کارەبا و ڕێگەوبان و چاککردنی کۆڵان و شەقامەکانی قەزای شەقڵاوە ڕاگیراون و بە تەواونەکراوی ماونەتەوە.