بەشێک لەو ھاوڵاتیە عەرەبانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە سلێمانی دەژین نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆیان، بەشێکی تریشیان خانوویان کڕیوە و نیازی گەڕانەوەیان نیە.

وەک خۆیان دەڵێن، بەھۆی ناسەقامگیری و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکانیاندا بڕیاریانداوە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.