وتار

سکرتێری گشتی شی جینپینگ لە ڕاپۆرتەکەیدا بۆ بیستەمین کۆنگرەی نەتەوەیی پارتی کۆمیونیستی چین بە ڕوونی ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەرکی ناوەندی پارتی کۆمیونیستی چین دەبێتە پێشخستنی نوێبوونەوەی نەتەوەی چین لە ھەموو بەرەکاندا لە ڕێگەی ڕێبازی چینییەوە بۆ نوێخوازی.

نوێخوازی ھەوڵی ھاوبەشی ھەموو گەلانە لە سەرتاسەری جیھاندا، ھەروەھا ئەو ئامانجەیە کە گەلی چین ھەر لە سەرەتای دەرکەوتنی سەردەمی مۆدێرنەوە ھەوڵی بۆ دەدات. دوای دامەزراندنی کۆماری چینی میللی، پارتی کۆمیونیستی چین پێشەنگی گەلی لە گەشەپێدان و چاکسازی و کرانەوەدا کردووە، و بە بەردەوامی بەدوای ئامانجی نوێخوازی گەڕاوە و پراکتیکی کردووە. چین سەرکەوتوانە نوێخوازی چینی بەرەوپێش بردووە و ڕێگای بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لەپێناو گەیشتن بە نوێخوازی فراوانتر کردووە.

نوێخوازی چینی چییە؟ سکرتێری گشتی شی جینپینگ لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە نوێخوازی چینی نوێخوازییەکی سۆسیالیستییە کە لە ژێر سەرکردایەتی پارتی کۆمیونستی چینی چاودێری دەکرێت. توخمگەلێکی ھاوبەش لەگەڵ پرۆسەکانی نوێخوازی ھەموو وڵاتان لەخۆدەگرێت ، بەڵام زیاتر بەو سیمایانە تایبەتمەندە کە تایبەتە بە چوارچێوەی چینی. نوێخوازی چینی بریتییە لە نوێخوازی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووان، و نوێخوازی خۆشگوزەرانی ھاوبەش بۆ ھەمووان، نوێخوازی پێشکەوتنی ماددی و کولتووری-ئەخلاقی، نوێخوازی پێکەوەگونجانی نێوان مرۆڤایەتی و سروشت، نوێخوازی گەشەسەندنی ئاشتیانە.
نوێخوازی چینی فەلسەفەی گەشەپێدانی گەل وەکو چەق جێبەجێ دەکات، گرنگی بە گەشەسەندنی گونجانی نێوان مرۆڤایەتی و سروشت و ھەماھەنگی لەپێناو سوودمەندبوونی ھاوبەش دەدات. ئەم شێوازە لە نوێخوازی ڕەگ و ڕیشەی لە خاکی چیندا ھەیە و لەگەڵ واقیعی چیندا دەگونجێت. پابەندە بە پەرەپێدانی وڵاتەکەمان و میللەتەکەمان بە ھێزی خۆمان، و پاراستنی تێگەیشتنێکی پتەوی داھاتووی گەشەپیدان و پێشکەوتنی چین.
 چین لە چەند دەیەیەکی کەمدا، ئەو پڕۆسە پیشەسازییەی تەواو کرد کە وڵاتانی پێشکەوتوو بە سەدان ساڵە پێیدا تێپەڕیون، و بووە ھۆی دروستبوونی دوو موعجیزە: گەشەسەندنی خێرای ئابووری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی درێژخایەن. پراکتیک و ئەزموونی نوێخوازی چینی بەشدارییەکی گرنگی لە نوێخوازی مرۆڤایەتیدا کردووە و ھەڵبژاردەی نوێی پێشکەشکردووە.

لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، بەرھەمی ناوخۆیی گشتی چین لە ٥٣.٩ تریلیۆن یوانەوە بۆ ١١٤.٤ تریلیۆن یوان گەشەی کردووە، پشکی لە ئابووریی جیھاندا لە ١١.٣% بۆ ١٨.٥% بەرزبووەتەوە، و تێکڕای بەشدارییەکانی لە گەشەی جیھانیدا گەیشتووەتە ٣٨.٦%، کە زیاترە لە پشکی ئابووریی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت G٧ بەیەکەوە. وەک گەورەترین وڵاتی گەشەسەندوو لە جیھاندا، پراکتیکی نوێخوازی چینی خودی خۆی بەشدارییەکی گەورەیە لە جیھاندا.

سکرتێری گشتی شی جینپینگ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێنج ساڵی داھاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆ دەستپێکردنی ھەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی سۆسیالیستی مۆدێرن لە ھەموو ڕوویەکەوە. بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی سۆسیالیستی مۆدێرن لە ھەموو ڕوویەکەوە، پێویستە یەکەم شت و بەر لە ھەموو شتێک، بەدوای گەشەپێدانی کوالیتی بەرز بکەوین. نوێخوازی چینی ڕێگای نوێخوازی بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو فراوانتر دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی دەستکەوتی نوێ لە گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی چین، و دەرفەتی زیاتر بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بۆ ھەماھەنگی و گەشەسەندن دەھێنێتە ئاراوە.

لە جیھاندا تەنھا یەک ڕێگا و یەک نموونەی نوێخوازی گونجاو بۆ ھەموو لایەک نییە. لە چینی ئەمڕۆدا، پیشەسازیی نوێ، زانیاری، شارنشینی و نوێخوازی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچن و شارستانییەتی ماددی، شارستانیەتی سیاسی، شارستانیەتی ڕۆحی، شارستانیەتی کۆمەڵایەتی و شارستانیەتی ژینگەیی بە ھاودەنگی گەشە دەکەن. ڕێگای نوێخوازی چینی پەرە بە خودی چین خۆی دەدات و ھەروەھا سوود بە جیھان دەگەیەنێت، و ھەڵبژاردەیەکی نوێ بۆ گەلی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت کە دەتوانرێت وەکو سەرچاوەیەک لەسەر ڕێگای گەشەپێدان بەکاربھێنرێت. چین ئامادەیە لەگەڵ گەلی عێراق و ھە ڕێمی کوردستان کاربکات بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگا نوێخوازییەی کە لەگەڵ تایبەتمەندی گەشەپێدانی خۆیاندا دەگونجێت و سوودی بەرجەستەی زیاتر بۆ گەلانی ھەردوو لا بەدەستبھێنرێت.   

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەرئەنجامی ئەقڵێکی ھێمن و وردی و لێھاتوویی لە کارکردنی چێشتخانەیەکی ھاوبەشدا، دەرفەت نادات بچوکترین لاوازیەکان تێپەڕن و دەیانکاتە بنەمای سەرەکی بۆ شکست پێھێنانی پرۆژەی پیلان گێڕییە گەورە داڕێژراوەکان، پێشکەوتنی ئامێری تەکنۆلۆژیای بەردەست و چیرۆک (سیناریۆ)ی پێشوەختە ھەرزوو گومانی خستە سەر بینراوی چاوە ئاساییەکان، وایکرد ڕاستی ڕوودانی کارەساتەکان بخرێنە بەردیدی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ). 

دوای بەراوردکاری و بەدووچاو سەیرکردن و گەورەکردنی وردەکاریەکان کە بەچاوی ڕووتەوە نابینرێن، دەرئەنجام شکستەکەی ڕاگەیاند و ساختەیی بونەکەی سەلماند، ئاخر ئەمڕۆ پێشکەوتنە زانستیەکان دەرفەت بە بەردەوامیدانی ماوەی بڕکردنی داتاشینی چیرۆک (سیناریۆ)کان و بابەتەکانی (دیپ فەیک)ی کەمکردۆتەوە و ھەرزوو ڕووی ڕاستی بابەتە دەستکردەکان دەرئەخات و دەیانباتەوە دۆخی سروشتی خۆی، چی بڵێم کە ھاوشێوەی زانست ئارەزووی گەڕان و بنکۆڵکاری دەکات و تا دەرخستنی ڕووی ڕاستی نەسرەوت و لایەنی باشەی ڕووداوەکانی بۆ ھەمووان دەرخست، ئەوەی تەنیا بە یارمەتی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ) دەبینرا ئێستا بەچاوی ئاسایی زۆر بە ئاسانی دەتوانین سەیریان کەین و لێیان تێبگەین. 

کاتیەتی و دەبێت باشتر تێبگەن کە تاقیگە بینایی (میکرۆسکۆپ)ەکان ھەر لەلایەن زیندەوەرزانان بۆ تێگەیشتن لە زیندەوەرە وردەکان و خانە و بەشەبچوکەکانیان بەکارنایەت، بەڵکو بەکاریش دێ و لە توانایدایە چەندین جاریتر ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی تیرۆرکردنی شەھید عەقید ھاوکار جاف و دانپێدانانی بەناو بکەرانی کارەکە و یاریکردنەکان و چیرۆ (سیناریۆ)کەی لەتوپەت بکا و ھەڵوەشێنێتەوە و شکستیان پێ بێنێت. 

دوای بینینی گرتە ڤیدیۆ وردەکاریە ئاست بەرزەکەی ئەم ئێوارەیەی دەزگای دژە تیرۆر دەبێت دووجار سەیرکەی و بگەیتە ئەو بڕوایەی کە بڵاوکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی شەھیدکردنی عەقید ھاوکار جاف لە ھەولێر لەو فیلمە سینەماییانە دەچوو بڕی تێچوەکانیان دەرناکەنەوە و شکست دێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئێستا لەھەموو کات زیاتر، لەناو تەباییەکی سیاسیی گەورەو ناوەندێتی دیموکراسیی راستەقینەدا دەژیت، ناوخۆی خۆی بەجۆرێک رێکخستۆتەوەو یەکخستۆتەوە، کە ماناکانی حزبایەتی و کاری رێکخراوەیی بۆ سەردەمی زێڕین گەڕاوەتەوە.

 لەسایەی ئەو گۆڕانە ناوخۆییە بۆ ھەموو ھەڤاڵێک دەرفەت ھەیە، بەڵام لێپێچینەوەش لەئارادایە، پاداشتی چاکەکردن و بەجێگەیاندنی ئەرکەکان فەراھەمە، ھاوکات سزاش بۆ تەمبەڵی و ملنەدان بەئیشیش پەیڕەو دەکرێت، ئازادی قسەکردن و بەرگریکردن لەکوردستان و یەکێتی لەسەر ھیچ یەکێتیەک دانەخراوە، بەڵام رێگاش نادرێت ھیچ کەس لەدەرەوەی ستراتیژ و ھەڵوێستی یەکێتی قسەو لێدوان بەنەیارەکانمان ببەخشێت، خۆڕێکخستنەوەی لەمجۆرە مەتڵەبێکی یەکێتییانە بوو کە ساڵانێکە کادرو ئۆرگانەکان پێکەوە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حزبایەتی داوای دەکەن.

لەسێبەری سەرکردایەتییە نوێیەکەی ھەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دیموکراسییەتی ناوخۆیی بەپێداچوونەوەی ئۆرگان و دەرفەت بەخشین بەخوێنی تازە، ئەنجامدانی دیداری یەکێتی و گەڵاڵە ‌کردنی نەخشەڕێگای دیدەکان بۆ داھاتووی یەکێتی، گێڕانەوەی بڕیارە چارەنووس سازەکان بەھەموارکردنەوەی پەیڕەویشەوە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، سزادانی رێکخراوە یەکێتییەکان لەپێناو بەدەستھێنانی دڵ و زمانی خوێندکارانی ناڕازیی، لەھەنگاوە دیموکراسییەکان بوون.

کە ئەمجۆرە بەھایانە لەناو ھێزو پارتە سیاسییەکانی تری کوردستان نەبوونەتە فەرھەنگ، ئەمجۆرە لەدیموکراسییەتە ناوخۆییە رەنگدانەوەی لەئاستی حوکمڕانیش بەجێھێشتووەو کاردانەوەی فەرھەنگی دەرفەتدان بەپێشمەرجی لێپێچینەوەو چاودێریکردن گەیشتۆتە شوێنێک کە ھەموو دەزانن بەرزکردنەوەی دروشمی نەھێشتنی "گەندەڵی و تەمبەڵی" بۆتە ستراتیژێکی یەکێتیانەی ناو حکومەت، چونکە ئیتر بەبێ چاودێریکردن و بەدواداچوونی فەرمانگە حکومییەکان ناتوانرێت دیاردەی گەندەڵی و پاشانیش تەمبەڵی بنەبڕ بکرێت.

داواکردنی دیموکراسیی بۆ ناوخۆی حزب و دەستەبەرکردنی ئازادیی لەناو یەکێتیدا بەتەنھا شتێک نیە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یەکێتییەکانی بووێت، بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستان و پرۆسە سیاسیەکەشی کردویەتییە مەرجی سەرەکی ھەموو دانووستانێک.

وەستانەوەش لەبەرامبەر پارتی ھەر بەشێکە لەو ستراتیژە دیموکراسییە، مەگەر رێگریکردن لەسەرھەڵدانەوەی خۆسەپێنی و رەتکردنەوەی پاوانخوازیی، رازینەبوون بەو فۆڕمە لەدەسەڵاتدارییەتی ھەواڵگریی کە کایەی حوکمڕانی پێ بەڕێوەدەبریت، ھاوکات ناڕازیبوون بە ھەڵبژاردنێکی پڕ ساختە لەسایەی یاساو تۆمارێکی ناپاک کە باڵانسی سیاسیی گۆڕیووە، دژ وەستانەوەی سیاسەتی برسیکردنی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی زۆنی سەوز بۆ ئەوەنین کە ھەرێمی کوردستان و سیستەمەکەی بەناوەڕۆک و رەفتار دیموکراسیی بێت نەک بەدروشم و قسە.

ئەم ستراتیژە ئازایانەی سەرۆک بافڵ بەدڵنیاییەوە بۆ پارتی جێگەی شۆک و بۆ پارتە سیاسیەکانی تریش جێگەی ئومێدە، شۆکی پارتی لەوەدایە کە ساڵانێکی زۆرە بەویستی خۆی دەستکاری موقەدەراتی نەتەوەیەک دەکات و بە دەیان گەلەکۆمەی ھەرێمیی سەرقاڵی تێکدانی بارودۆخی کوردستان و تێکدانی پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدادە و بۆی چۆتەسەر، بەڵام بە ستۆپەکەی یەکێتی واخەریکە پارتی ریسی ستراتیژە پاوانخوازییەکەی لێدەبێتەوە خوری. بۆ حزبەکانی تریش ھەڵوێستی یەکێتی جێگەی ئومێدە، چونکە تەنھا سەنگ و قورسایی یەکێتییە دەتوانێ پرۆژەی خۆسەپێنی زیاتری پارتی بەسەر کۆی کایەکانەوە ھەڵبوەشێنێتەوە.

یەکێتی ساڵانێکە لەروانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ئەزموونی کوردستان، تاڕادەیەک بێدەنگەی لەسەرەڕۆییەکانی پارتی کردووە، چونکە ھەر کاتێک سیاسەتێک بەدڵی پارتی نەبووبێت، بەھەڕەشەی شەڕی ناوخۆ و دەست تێکەڵاوکردن لەگەڵ شوێنی تر مەرامەکەی بەدیھاتووە، بەڵام دۆخی نوێ تازەیەو چیتر ئەو ھەڕەشانەی پارتی کەس ناترسێنێت.

ھەرێمی کوردستان بەخۆسەپێنی زیاترو ئاژاوەی زۆرترو بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان پێشناکەوێت، بەڵکو بەدیموکراسیی و دوورکە…
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

١)  گفتوگۆی کوردسات لەتەک کاک شێخ جەعفەر( جێگری سەرۆکی ھەرێم و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی ینک) لە بنچینەدا بۆ رونکردنەوەی ھەڵوێستی یەکێتی و راگەیاندنی " توندی" ھەڵوێستی سیاسی یەکێتیە بەرامبەر روداوێکی دیاریکراو کە لە شاری ھەولێر رویداوە و بریتیە لە کوژرانی ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری و دروستبونی گومان لەسەر چەن کەسێک کەسەر بە یەکێتی نیشتیمانین و حکومەتی (کاک مەسرور بارزانی) دەیەوێ بەپێی یاسا سزابدرێن. 

٢)  وەک دەرکەوت  ئەم گفتوگۆیە ئامانجی خۆی لە ڕاگەیاندنی دیدو لێکدانەوەو سەنگەرگرتنی یەکێتی بەرامبەر پارتی و کابینەی کاک مەسرور  بە باشی پێکاوە؛ بەوەدا کە کۆی میدیاکانی وڵات  و لەوانیش گرنگتر مەکتەبی سیاسی پارتی ھێنایە قسە و لێکدانەوەو کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا...

٣) لەوانەیش گرنگتر قسەکانی جێگری سەرۆک کاردانەوەی خودی سەرۆکی ھەرێمی بەدوای خۆیدا ھێناو بەشێکی گرنگی لە کاتی  دوایین بابەتی دیداری MERI نێوەندی خۆرھەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی) بۆ خۆی داگیر کردو، لەوێدا کاک نێچیروان بارزانی بە ستایڵە دبلۆماسیە ناسراوەکەی ھەوڵێکی ڕۆستەمیانەی دا تا لەو گرژیە کەمبکاتەوە کە لە نێوان دو حزبدا دروستبوەو،  دوای جەختکردنەوەیەکی زۆر لەسەر " تەبایی" و "بەردەوامی"  و پێویستی پەیوەندی ھەردو حزب؛ وەک گلەییەکی"برایانە" لە جێگرەکەی، رایگەیاند کە دەبو کاک جەعفەر ئەو قسانەی لە میدیاکان نەکردایە بەڵکو راستەوخۆ لەگەڵ  خۆیدا بیخاتە بەر باس.

٤)  بەدەر لە گرفت و ناکۆکی سیاسی ھەمیشەیی یان کاتی نێوان یەکێتی و پارتی، بەدەر لە ململانێی دەسەڵات لە نێوان دو حزب لە بەغداو لە کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی جومگە سیاسی و ئابوری و کارگێریەکان کە بناغە و سەرچاوەن بۆ قسەکانی کاک شێخ جەعفەر و بونەتە مایەی ترس و نیگەرانی کۆی خەلکی کوردستان لەوەی کە مەزەندەی ترازان و شەڕێکی نوێ بێتە ئاراوە، لێدوانەکانی جێگری سەرۆکی ھەرێم ھەڵگری چەند ئاماژەو راستی ترن کە واوەترن لە ناکۆکی سیاسی و کارگێری و دەتوانن بە زەقی بەرجەستەی ئەو واقعە سیاسی و کارگێریە ترسناکە بکەن کە لە ھەرێمدا بەرێوەدەچێت.

٥)  گفتوگۆی کاک شێخ جەعفەر لە کوردسات، مەسەلەی ناکۆکیە سیاسیەکانی دو حزبی دەسەلاتداری تێپەراند کە بە راشکاویەکی زۆر جەریئانە، پەنجەی خستە سەر بابەتێکی "وجودی"، کە مەسەلەی ئیدارەدان و کارگێری وڵاتە و قوڵتر و رادیکاتر لە ھەر سیاسیەکی دەسەڵات  ئەو مەسەلەیەی ئاشکراکرد کە ساڵەھای ساڵە کەسانی ئۆپۆزیسیۆن و نارازی و دلسۆزی ئەم وڵاتە باسی لێدەکەن و لە رێگای خەباتی مەدەنی و سیاسی و پەرلەمانی و میدیاییەوە جەختی لێدەکەنەوە، بەلام بێسود و بێئەنجام و بەدەستی بەتاڵ و بە دڵی شکاو ئیزندراون یا سەرکوتکراون.

٦) کاک جەعفەر زۆر بە راشکاوی و ڕوونی باس لەوە دەکات کە لەم وڵاتەدا ئەسڵەن مرۆڤ وەک مرۆڤ نرخی نیە، میللەت ھیچ نیە بەلایانەوە... ئەوەیان لا گرنگە چیان دەس ئەکەوێ و چۆن دەسەلات ئەپارێزن.. واتە دەسەلات ئاگای لە کەس نیە و ھەرکەسە خەریکی بەرژەوەندی خۆیەتی.. بە مانایاکی تر دەیەوێ بە ھەموان بڵێ کاتێک قیەم و مۆرالی سیاسی لە سەری سەرەوەی دەسەڵات  نیە و، کەسانی پلەیەک خەریکی فرۆشتنی نەوت و سەروەتی ولاتن ئیتر دەبێ رودانی ھەر شتێک(  لەوانەش شەڕو پێکادان) ئاسایی بێت، سەرنجراکێش ئەوەیە کە کاک شێخ بە گشتی لەسەر دەسەلات قسە ئەکات و پارتی و یەکێی جیا ناکاتەوە.

 خۆی وتەنی:
٧) " ئەوەی کە من دەیبینم... ئەوەی کە وجودی نەبێ لە بەرنامەدا، لە مەبدەئی ئەمانەدا خەڵکە... پێویستی بە مناقشە نیە  ئەوەی ئەمڕۆ ئەیبینی لە قیادەی کوردا.. ئەوەی کە  وجودی نەبێ لە معادلات  و بەرنامەدا میللەتە.. ئەوەی ئەیبینی لە قیادەی سیاسی ئەوەیە چەندیان دەست ئەکەوێ، چۆن دەسەڵاتەکە ئەپارێزن.. ئەو ئەوەی دەوێ.. میللەت چیە؟
نابینم شتێ ھەبێ لە ناخی ئەمانەدا، لە مەبدەئی ئەمانەدا، لە بەرنامەی ئەمانەدا پێی بڵێی میللەت... "( تکا دەکەم سەیری بەرنامەکەی بکەنەوە.

٨) چەن ساڵیکە ژمارەیەک لە زاناو بیرمەندانی جیھان ھۆشداری لەوە دەدەن کە سەرمایەداری ولیبرالیزمی نوێ( وەک قۆناغی ئێستای) لە قەیراندایە.  ڕای ئەو زانایانە گەیشتۆتە ئەو رادەیەی کە پییان وایە لە ئاستی سیاسەتدا ھەلتۆقینی کەسانی وەک پۆتین و ئەردۆغان و ترامپ و ژیپینگ و بۆلسۆنارۆ و جۆنسۆن، سەرخان و توێکڵی سەرەوەی ئەو دۆخە ئابوریەیە کە لەم قۆناغە پڕ کێشەو بنبەستەدا کاپیتالیزمی مۆدێرن  پێویستی پێیەتی و، بەناچار ئەم سیستمە پەنا بۆ کەسانێک دەبات کە نە بروایان بە مافی مرۆڤ و پرەنسیپە سەرەکیەکانی لیبرالیزمی کلاسیک ھەیە و نە  ئامادەن مل بەو یاساو رێسایانە بدەن کە پرەنسیپە بنچینەییەکانی لیبرالیزم داوای دەکات و لەسەری دامەزراوەو جەختی لێدەکاتەوە...

ئەم قۆناغە لەسەرمایەداری کە بیرمەندێکی فەرەنسی ناوی ناوە " چاخی ھیچوپوچی"، لە چەن دیاردەیەکدا خۆی دەبینێتەوە کە بریتین لە : پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، سوکایەتی بە کەمایەتیەکان، سپیکردنەوەی پارەو ھەلاتن لە باج و گومرگ، مافیاگەری و دژایەتی سیستمی دەولەت، بێبایەخکردنی یاساو پەرلەمان و سیستمی دادوەری، مۆنۆپۆلکردنی سەرمایە لە دەس گروپی بچوک، دانانی کەسانی عەقڵ مامناوەند بۆ کاری دەولەتی و پەراوێزخستنی کەسانی بەتواناو زیرەک،.... 

٩)  ھەر لەو دیدەوە بیرمەندێکی تر پێی وایە ئەم قۆناغە لە شکستی لیبرالیزمی خۆرئاوایی ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە کە بە ھۆی فەوزای بیۆتەکنەلۆژی و چلێسی و بەرندەبونی سەرمایەدارە خاوەن دەسەلاتەکانەوە بێنرخبونی ئینسان بچێتە ئاستێکی تۆقێنەرترەوە، ئەو بیرمەندە کە کتێبەکانی بە ملیۆن ژمارەیان لێ فرۆشراوەو وەرگێردراوە لەسەر ئەو بۆچونەیە کە پێدەچێ قۆناغێک بێتە پێشەوە قڕکردن و فەوتاندنی ملیۆنی یان سەدان ھەزاری ئینسانەکان بە بەھانەی ئەوەی کە ئەو مرۆڤانە بێکارەن یان " ناپێویست" ن بۆ کۆمەڵ، فرێبدرێنە دەریاوە یاخود بەجۆری تر لەناو ببرێن... ( ھەراری لاپەرە)

١٠)  لەو پێودانگەی سەرەوە بۆ دۆخی سەرمایەداری جیھانی و، بە پێی ئەو پەیوەندە توندەی دەسەلاتدارانی ھەرێم و بنەماڵە دەسرۆیشتوەکانی ھەیانە بە سەنتەرەکانی بڕیاری سیاسی لە پایتەختە ناودارەکانی جیھان و ناوچەکە، دەشێ بگەینە گومانێکی نزیک لە یەقین کە ئەو دۆخی پاتاڵکردنەی کۆمەڵی کوردستان و وەلکردنی میللەت و دەرکردنی لە " معادەلات" ی خزمەتگوزاری و چاکسازی دا،، ھەروەھا پێشبرکەو ماراسۆن بەدوای بەرژەوەندی شەخسی و بنەمالەیی و گروپیدا لەسەر بناخەی ھەبونی دەسەلاتێکی نیمچە شەرعی و بەدوور لە رەزامەندی خەڵک، رێک تەسلیمبونی پێشوەختەیە بە بەرنامەی کاپیتالیزمێکی درندەو فاشیستی و بان یاسایی کە شێخ جەعفەر وتەنی " ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە میللەت و خەلکە.

١١) دۆخی کوردستان بەدەر نیە لە دۆخی جیھانی و تاقمی دەسەلاتداری کورد غەریب نین بە سەنتەرە جۆراوجۆرەکانی بریار لە ئەمریکاو جیھانی خۆرئاوا... جیھانی خۆرئاواو ئەمریکاش بەدەر نین لە ئامێزگرتنی جۆرەھا نێوەندو سەنتەری ترسناکی دروستکردنی بریار بۆ ئامانجی شەیتانی و وەحشیانە.. دەکرێ ئەم دیدگایە توێژینەوەی زیاتری تیا بکرێت و وردتر لەم بابەتە بکۆلرێتەوە، بەلام ئەوەی روونەو ھەمو ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان(بە راستەقینەو نیمچە راستەقینەیەوە) سالەھایە باس لەم " بەئاژەڵکردن" و وەلکردنەی کۆمەڵگای ئینسانی کوردستان دەکەن و وەدەنگھاتنی یەکێک لە فیگەرە ھەرە سەرەکیەکانی دەسەلاتی کوردستان بۆ وتنی راستیەکان بەو زەقی و رەقیە، ددانپیانانی بەو راستیەی کە میللەت ھیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و لە مەبدەئی دەسەلاتداران و بەرنامەیاندا نیە کە ئەسلەن بیریشی لێبکەنەوە، دەبێ بمانخاتە قۆناغێکی تری لێکدانەوە کە جیاوازە لە قۆناغەکانی پێشو چ لە ئاستی بیرکردنەوەو چ لە ئاستی کردەی سیاسی..

من وەک خۆم سپاسگوزاری کاک شێخ جەعفەرم کە بەو زمانە راشکاو و روونە ئەو راستیانەی وت کە ساڵەھای ساڵە بە جۆر و شێوازو ستایلی جیاواز وتراون و جەختیان لێکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەش  بۆچونی خۆی خستە روو.  بابەتی دادگاییکردنی سەرۆک کۆماری پێشووی بەستۆتەوە بە گۆڕانی حوکمڕانی لە عیراق و، کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی. لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا کەپێی وترا رژێمی سەدام لە ئەنفالدا ئێوەی بەئامانج گرتوە وەک شایەتحاڵ بەشداری دەکەیت لەدانیشتنەکانی دادگادا؟.
 لە وەڵامدا سەرنجی دادگاو رای گشتی و یاساناسانی بۆلای خۆی راکێشا. مام جەلال وتی:-(کاتێک دادگا بانگم بکات ئامادە دەبم) ئەم دەستەواژەیە، 'دادگا بانگی بکات' لەمەغزادا چەندین خوێندنەوەی نوێ لەژیانی سیاسیی، بەتایبەتی پێگەی سەرۆک کۆماری عیراق هەڵدەگرت بۆ ئەو ساتەوەختە. چونکە ئەمە یەکەم جاربوو سەرۆکێک لەماوەی زیاتر لە سی و پێنج ساڵی رابردووی ئەم وڵاتەدا بەئاڕاستەیەک قسە بکات, کەدەرخەری ئەوەبێ هیچ بەرپرس و دەسەڵاتدارێک چیتر لەعیراقی دوای بەعس و دیکتاتۆریەتدا لەسەرووی دادگاو یاساوە نابێت. سەروەریی یاسا پارێزراو بێت و هەمووان لەبەردەم یاسادا یەکسان بن. لەنزیکترین کاردانەوەدا بۆ ئەم دەستەواژەیەی بەکاری هێنا. جەعفەر موسەوی سەرۆکی دەستەی داواکاری گشتی دادگاکە رایگەیاند: مانای ئەوەیە عیراق خێری بەسەردا باریوە. کە مام جەلال بەم دەربڕینە رێز لە دادگا و یاسا دەگرێت. ئەمە با ببێتە بنەما بۆ ھەمووان. هەروەها وتی: یەکەم کەسیش کەئەمەی خستە چوارچێوەی دەستەواژە راستەقینەکەیەوە، مام جەلال بوو. بۆ سەرۆک کۆمارێک کەهەموو تەمەنی لەخزمەت ئازادی و  بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکاندا بەخەرج دابێت. بەسەختترین رێگای خەبات لەشاخ و شیاوترین شێوازی سیاسی و  دیبلۆماسی بۆ دژایەتیکردنی دیکتاتۆریەت گرتبێتە بەر، دەبێ بەو جۆرە هەڵوێست بنوێنێ.
مام جەلال مافپەروەر بووەو لەڕێگای ھەڵبژاردنی ئازادی گەلانی عیراق بوە سەرۆکی عیراق. ئەگەر وەکو شایەتحاڵیش بەشداری دادگای بکردایە ئاسایی دەبوو, چونکە خۆی کەسێکە رێبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی شاڵاوی ئەنفالی کردوەو؛ لەنزیکەوە لەگەڵ خەڵکدا ژیاوەو هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر. وەک کەسێکی ئاساییش زەرەرمەند بوەو، ماڵیشی وەک ھەزاران خەڵک و شایەتحاڵەکانی تر رووخێنراوە. 

کاتێک حوکمی لەسێدارەدان بۆ سەدام حسێن دەرچوو لەسەر دۆسیەی دوجەیل. بەپێی حوکمە بەرکارەکانی یاسا لە عیراقدا دەبێت سەرۆک کۆمار واژۆی ئەو حوکمە بکات. 
کە حوکمی لەسێدارەدانەکە دەبرێتە بەردەم سەرۆکی عیراق مام جەلال، واژۆی بڕیارەکە ناکات. دیارە لەبەر دوو ھۆکار خۆی لە شوێنی جیاجیادا ئاماژەی پێکردوە.
یەکەم:  لەسەردەمی پێش رووخانی رژێمی سەدام، مام جەلال وەک پارێزەر ئیمزای لەسەر لائیحەیەکی نێودەوڵەتی کردوە بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان لە جیھاندا ھەڵبوەشێتەوە. لەچاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقی ئەوسەت جەخت لەو خاڵە دەكاتەوە.
دووەم: وەک جێگری سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرناسیۆناڵی جیھانی. وەک چەترو رێکخراوی سەرجەم حزب و پارتە سۆسیالدیموکراتەکانی جیھان، گونجاو نەبوو. وەک خۆشی دەڵێ لەبەر ئەوەی من ئیشتراکیم تەحەفوز ئەکەم و ئەو ئیشە بۆ دوو جێگرەکەم بەجێدێڵم.
کاتێک مام جەلال بەو هەڵوێستەوە بیروبۆچوونە راستەقینەکانی خۆی لەسەر پرۆسەی دادگایی سەدام و سەرانی تری رژێمەکە دەردەبڕێت، دەبێتە جێگای مشتومڕی ھەمە لایەنە لە دونیای عەرەب و، رای گشتی عیراق بەتایبەتی. میدیاکان ئەو ھەڵوێستە کۆنەی سەدامیان تازە کردەوەو باس دەکردەوە لەبارەی مام جەلالەوە کە بڕیاری لێبوردنی بۆ ھەموو کەسانی دژ بە رژێمەکەو موعارەزەی کوردستانی و عیراقی دەردەکرد. لە خواری بڕیاری عەفوەکەدا دەنوسرا ئەم لێبوردنە تەنیا جەلال تاڵەبانی ناگرێتەوە. واتە تەنیا کەسێک دەرفەتی ژیان و مانەوەی نەدرابێتێ لەعیراقدا لەلایەن سەدام و رژێمی بەعسەوە مام جەلال بووە.
ئەوەش دەرخەری ئەوەبووە رژێمەکەی سەدام حسێن لەیەکەم ھاتنە سەر دەسەڵات لە کودەتای سەربازی دوانەی ( بەکر - سەدام)لە ١٧/تەموز/١٩٦٨ ەوە، مام جەلالی بەمەترسی گەورە لەسەر دەسەڵاتەکەی زانیوە. تواناو رێبەرایەتیکردنی ئەویان بۆ وەرچەرخان لە عیراق لایان شتێکی دیراسەکراوو چاوەڕوانکراو بووە. لەبەر ئەوەش هەر کاتێک ئەو لێبوردنە ساختەیەی ساڵانە لەبۆنەکانی بەعس و موناسەباتەکانی خۆیاندا بۆ (یاخیبوان) دەریان دەکرد. لەدوا دێڕی (عافوات) ەکانیاندا ئەو دێڕە دەنوسرا (ئەم لێبوردنە هەموو کەسێک دەگرێتەوە لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات تەنیا جەلال تاڵەبانی نەبێت). وەک شایەتحاڵێکی ناو رووداوەکانی ئەنفال و هەم وەک شکایەتکارێک لەسەر ئەو ستەمانەی دەرهەق بەخودی خۆی و  گەل و نەتەوەکەی کرا، بەبۆچوونی من ئاسایی بوو مام جەلال بچێتە بەردەم دادگا.
بەڵام نەچوو. لە شوێنێکی تردا مام جەلال لەبارەی دادگایی سەدام حسێن و رۆڵی دادگاییەکە پرسیاری لێ کرا، لە وڵامدا وتی 'من وەک سەرۆک کۆمار ھەرچۆن و بەھەر بارێکدا قسە بکەم لەوانەیە کاریگەری لەسەر رەوشی دادگاکەو بابەتی سەربەخۆیی دادگاکە دابنێ. بەڵام دادگایی کردنی ئاشکرای سەدام حسێن یەکێکە لە ئاماژەکانی گۆڕانکاری'.
لە سەردەمی خەباتی شاخیشدا کاتێک دادگای شۆڕش سزای ئیعدامی دەرکردبێت بەدەگمەن مام جەلال وەک رابەری شۆڕشی نوێ واژۆی کردوە.
ئەو ساتەوەختەی حوکمی لەسێدارەدان بۆ سەدام دەرچوو لە شەقامەکانی بەغداو شارەکانی تر شەڕێکی خوێناوی لەنێوان سونەو شیعە بەرپابووبوو لە ژێر ناوی ئیرھاب و دەسەڵات!
مام جەلال لەم مەسەلەیەدا دور بین و ورد بوو، نەیدەویست کێشەی قوڵ و مێژوویی  لەنێوان سونەو کورد دروست ببێ، لەکاتێکدا دەیزانی ئەگەر بڕیاری دادگاش واژۆش نەکات سەدام ھەر لە سێدارە دەدرێت و شیعەکانی کاربەدەست مەبەستیان بوو رۆژێ زووتر کۆتایی بەژیانی بھێنرێت.
ئەو خۆ بەدورگرتنەی لە ئیمزاکردنی حوکمی لەسێدارەدانی سەدام دوربینی مام جەلالی دەرخست و ستایشی ھەڵوێستی کرا، لەبەرامبەردا تووشی رەخنەش نەبوەوە. نە لە کوردستان و عیراق، نەلەئاستی جیھانی عەرەبیش.
چونکە شۆڤێنیەتی عەرەبی نیگەران بون بە بڕیاری لەسێدارەدانی سەدام.
نەک ھەر ئەوە بۆ لەسێدارەدانی تارق عەزیز جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،  مام جەلال لە رێگەی کەناڵی فرانس ٢٤ ی فەرەنسیەوە بەمیدیاکانی جیھانی راگەیاند ئیمزا لەسەر حوکمی لەسێدارەدانی ناکات. وتی لەبەر ئەوەی تەمەنی لەحەفتا ساڵ تێپەڕی کردوە.
تارق عەزیر لەبەر ئەوەی مەسیحی بوو دەوڵەتی ڤاتیکان بە رەسمی داوای لە عیراق کرد، لە سێدارە نەدرێت.
رووسیاش ئەو داوایەیان کردبوو سزاکەی بگۆڕدرێت.
جگە لەم بابەتە چیرۆکی زۆر لەنێوان مام جەلال و سەدام وەک دوو نەیارو دوژمنی  مێژوویی ھەبووە.
دوو ھەفتە پێش رووخانی سەدام لە ٢٠٠٣/٣/٢٦ نامەی بۆ مام جەلال نارد کە پشتگیری ئەمریکیەکان نەکات لە رووخاندنیدا، لە نامەکەدا باسی ئازایی مام جەلال دەکات لە بڕیاردا. ھەروەھا زمانی نامەکە ھەڕەشەی دیبلۆماسیانەی تێدایە کە ئەگەر لە( باکور) ەوە ھاوکاری ئەمریکیەکان بکەن عاقیبەتی باش نابێت.  مام جەلال لە ٢٠٠٣/٤/٤ پێنج رۆژ پێش کەوتنی، وڵامی نامەکەی سەدام دەداتەوەو، بۆی دەنوسێ" بیستم و دواتر نامە ھەڕەشە ئامێزەکەتانم خوێندەوە کە بۆ منتان ناردبوو، ھەرچەندە بە ئاواتەوە بووم نامەکەتان بەمەبەستی ئاشتبونەوەی نیشتمانی بوایە، لەسەر بنەمای کۆتایی ھاتنی دکتاتۆریەت و دامەزراندنی حوکمێکی دیموکراسی پەرلەمانی فیدراڵی فرەیی لە عیراق. بەداخەوە ئێوە دەرسی پێویستتان لەکارەسات و ماڵوێرانی وەرنەگرتوە. کە بەھۆی دیکتاتۆریەتی سەرەڕۆوە بەسەر گەلی عیراق و ئابوریەکەی و سوپاو قەوارەکەو شەڕی ناوخۆو ھەرێمایەتی و جیھاندا ھات. ھەڕەشە کردنتان بۆش و پووچە. چونکە سەرکردایەتی ھاوبەشی کوردی رایگەیاندوە کەلە موسڵ و کەرکوکەوە ھیچ جەبھەیەکی باکور نیە. دواتر ئێوە بە درێژایی حوکمتان گشت جۆرە زوڵم و دوژمنکاریەکتان دژ بەگەلی کوردستان کردوە، کە باپیرانتی حەواندەوە، کاتێ والی بەغدا لەسەردەمی عوسمانیدا، ھەڕەشەی لەناوبردنی لێکردن. ئێوە وەک یەکەم حاکم کە دەستی بۆ چەکی کیمیایی بردبێ دژی گەل و ھاونیشتمانی خۆی، چووە مێژووەوە. بە ئاشکرا شانازیتان بە چالاکیەکانی ئەنفالەوە کرد. کە تاوان و دوژمنکاریەکی قێزەونی لەمێژوودا بێ وێنەیە. ھێزەکانی ئێوە گشت گوندو شارۆچکەیەکی کوردستانی عیراقی وێران کرد.......ھتد
بەڕێز سەدام حسێن گەر ئێوە دڵسۆزی بەرگریکردنن لە عیراقی مەزن ئەوە بەجەنگی ماڵوێرانکەری دۆڕاو کە ئەنجامەکەشی روون نابێ، بەڵکو بەوە دەبێ کە دەست لەکار بکێشنەوەو دەستبەرداری حوکم ببن و بیدەنە دەست وەزارەتێکی نیشتمانی ھاوپەیمانی گەل و نیشتمان، کەلە شەڕی دیکتاتۆری رزگاری بکات. بەم جۆرە کۆتایی بەژیانی سیاسی خۆت بھێنی.....
سڵاو لەو کەسەی رووی لە روناکیە.
مام جەلال ٢٠٠٣/٤/٤".. 
ئەوەبوو ئەمریکاییەکان بەشێک لە بینا گرنگەکان و دامەزراوەکانی بەغدای پایتەختیان وێران کرد ئینجا سەدام لە ٢٠٠٣/٤/٩ بەجێی ھێشت و چووە کونەوە.
سالار مەحمود

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لەسادەترین لێکدانەوەو تێگەیشتندا بۆ ھاوکێشەی یەکلای کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق روونە یەکێتی بەھەر نرخێک بێت براوەی پڕۆسەکە و پارتیش بەھەر جۆرێک بێت بۆ جارێکی دیکە بەدەستی بەتاڵ  گەڕایەوە ھەولێر ، بۆ زۆرینەمان پرسیارە جەوھەرییەکە ئەوەیە بۆچی پارتی لەم پڕۆسەیەدا خۆی بەدۆڕاو نیشان نادات ! لەکاتێکدا بۆ دوو خولی سەرۆکایەتی کۆمار شکستی گەورەی بەرکەوتووە و نەیتوانی کاندیدەکانی بگەیەنێتە کۆشکی سەلام.

لەم خولەدا کابتنی سەرەکی کەشتیەکەی یەکێتی «بافڵ جەلال تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کورستان بوو ھەر لەسەرەتای گێمەکەوە لە پرسی سەرۆک کۆماردا زۆر بەووریایی و سیاسەتێکی دووربینانە کەشتییەکەی بەرە ئامانجەکەی جوڵە پێکرد, ھەرچەندە کەم نەبوون ئاڵەنگاری و بەربەستەکان تەنانەت ھەندێک جار فشارو ھەڕەشەی نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی و نێوخۆیی دەگەیشتە ئاستێکی ئاڵۆزو بگرە مەترسیدار بەڵام کابتنی کەشتییەکە بەوپەڕی ئارامی و بێ گوێدانە فشارو ھەڕەشەو دەستێوەردانەکان بەردەوام بوو لە ئاراستەکردنی کەشتیەکەی بۆ گەیشن بەدواین خاڵی ئامانجەکەی لەکۆتایشدا ھەر ئەوەی کردوو شکستی بە کاندیدی پارتی ھێناو سەرکردەیەکی تەکنۆکرات و خاوەن ئەزمون و بیری تاڵەبانی کردە سەرۆک کۆماری عێراق کە ھیچ یەکێتییەک ھێندەی تاڵە مویەک گومانیان لە دڵسۆزییەکەی نییە بۆ  رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال کە ئەویش «د.لەتیف رەشید»ە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ، بەمەش کابتنی کەشتییەکە توانی زیرەکانە گرەوەکە بباتەوە و بەڕەکە لەژێر پێی رکابەرەکەی «پارتی» دەربھێنێت و پۆستی سەرۆک کۆمار لەم خولەشدا لەبەرژەوەندی حزبەکەی یەکلایی بکاتەوە، لە کاتێکدا لەسەرەتای ئەم کابینەیەی عێراق زۆرێک پێیان وابوو ئەم جارە ئەستەمە یەکێتی لەم دەست بادانەدا لە پارتی بباتەوە و سەرکەوتوو بێت.

 بۆ من وەک میدیاکارێک جێگەی تێڕامان بوو حزبێکی خاوەن ئەزموونی ٧٦ ساڵەی وەک پارتی دوای زیاتر لە ساڵێک لە ململانێ بۆ بەدەستھێنانی  پۆستی سەرۆک کۆمار و شکست ھێنانی دوو کاندیدی, ھێشتا خۆی بەبراوە بزانێت و خۆی بکات بە خاوەنی سەرۆک کۆماری ئێستا و تەنیا دڵی بەوەخۆش بێت و وانیشانی بدات رێگری کردووە کاندیدێکی یەکێتی پۆستەکە بۆجاری دووەم بەدەست بھێنێتەوە ، لەکاتێکدا بۆ یەکێتی ھیچ جیاوازییەکی نەبوو لەنێوان «د.بەرھەم ساڵەح  یان د.لەتیف رەشید» کامیان ببنە سەرۆک کۆمار چونکە جگە لە ناوەکانیان ھیچ جیاوازییەک لە پێناسەی یەکێتی بوونیاندا نییە، پارتی بەم گەمەی کە کردی وویستی وا نیشانی بدات کە توانای گۆڕینی ھاوکێشەکانی ھەیەو لە ئەنجامدا ئەگەر پێی چاک نەکرێت پێی تێک دەدرێت!

کەوابێت بۆچی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پڕۆسەیەدا خۆی بەدۆڕاو نیشان نادات! لەکاتێکدا بۆ دوو خولی سەرۆکایەتی کۆمار شکستی گەورە و کەمەر شکێنی بەرکەوتووە ، لە سادەترین وەڵامدا پارتی دوای چەندین رێکەوتن و پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لە دیاترینیان ھاوپەیمانی سێ قۆڵی"سەدر,سونە,پارتی" ھێزی سەرکەوتنی کاندیدەکانی «ھۆشیار زێباری و رێبەر ئەحمەد»ی نەبوو ئیدی چۆن ھێزی ئەوەی ھەیە کاندیدێک لە دەرەوەی حزبەکەی بسەپێنێت بەتایبەت تێکۆشەرێکی دیاری لایەنی رکابەر ، کەواتە روونە ئەوەی روویدا وویست و خواستی لایەنەکانی دیکەی عێراق بوو نەک پارتی ، کە لەبەر ھەر ھۆکارێک بوبێت تەنانەت ئەگەر وەک کاردانەوەیەکیش بوبێت لە بەرامبەر خۆراگری و پێداگیرییە بەردەوامەکانی کابتنی کەشتییەکەی یەکێتی لە کۆتا ساتەکاندا ھەندێکیان پەیمانی خۆیان گۆڕی بەڵام نەک دژی یەکێتی بەڵکو ھەر لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بڕیاریاندا و وەک ھەمیشە لە پرسی سەرۆک کۆماردا پارتی ھیچی دەست نەکەوت و بەدەستی بەتاڵ گەڕایەوە ھەولێر, بەناچاریش بۆ شاردنەوەی شکستەکەی و راگرتنی سۆزی لایەنگرانی و ھێشتنەوەی دەرگایەک بۆ بەشداریکردنی لە کابینەکەی "محەمەد شیاع سودانی" خۆی بە دۆڕاو نیشان نادات و دوای ئەم ھەموو مێووژ تەڕبوونە ھێشتا دەیەوێت بڵێت بەھێزی ئەو سەرۆک کۆماری نوێ ھەڵبژێردرا, ئەرێ کەسێک نییە پێیان بڵێ ئەو ھێزە کاریگەرەتان بۆچی بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکانی خۆتان بەکار نەھێنا و لەدواین ساتدا کاندیدی دووەمیشتان دوای دڵنیابوونەوە لەسەرنەکەوتنی کشاندەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەگەر گرنگترین خەسڵەتی وزە، دروستکردنی ھێز بێت ئەوا گرنگترین خەسڵەت بۆ سەرکردە، کۆکردنەوەی گەل و نیشتیمانە. 

بەھاوڕێ کردنی نەیار و دوژمنەکان، دەبێتە ھۆی نەمانی دوژمنایەتی و تێکشکاندنیان، بە شێوازێکی ئاشتیخاوازانە و بونیادنەر و بەرھەمھێنەرانە، کە دەتوانێت دۆستایەتی دروست بکات. پاشان، دوژمنایەتی نەھێلێت و ئەو وزە و کاتەی لە دوژمنایەتیدا بەھەدەر دەدرێت لە خزمەتی خەڵک و شارستانیدا دەبێت. ئەمەش کرۆکی فکری سەرۆک مام جەلالە بۆ یەکگرتووی.

وەڵامی سەرۆک مام جەلال بۆ توندوتیژی، یەکگرتووی بوو کە ئەمەش دەبووە ھۆی سەقامگیری، وەڵامێکە بۆ کۆتایھێنان بە گەندەڵی و بێ سەروبەری و پاشان دروست بوونی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی.

ھەروەھا کلتوری سیاسی "ھەمووی بۆ من،" لە سەردەمی سەرۆک مام جەلالدا کۆتایی ھات و ھەرێمی کوردستان بووە شوێنێک کە جێی ھەموو بیرو باوڕێکی تێدا دەبێتەوە. لە زۆرینەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چەندین حزب، کتێب، سایت، فکر ھەن بە یاسا قەدەغە کراون، بەڵام لە کوردستان و عێراق ئەمە بوونی نییە. چونکە سەرۆک مام جەلال وەک پارێزەرێکی یاسای لە گرنگی ئازادی و یاسا دەگەیشت.

جیاکەرەوەی ھەموو سەرکردە مەزنەکانی مێژوو، ھەر لە جەنگیز خانەوە، ھەتاوەکو ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک و ڤلادمیر لینین و سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کۆکردنەوەی گەلەکەی یان ھاوبیرەکانی بووە. گرنگی جەنگیزخان لە مێژوودا داگیرکارییەکانی نیە، بەڵکو کۆکردنەوە و یەکخستنەوەی گەلەکەیەتی کە تیمۆجینی کرد بە جەنگیز خان. وەک چۆن ئەمە ڕاستە بۆ بیسمارک کە ئەڵمانیای لە ٣٠ شانشین و میرنشینەوە کرد بە ئەڵمانیا و یەکیخستنەوە.

سەرۆک مام جەلالیش بە کۆکردنەوەی یەکەم، کورد و دووەم، پێکھاتە جیاوازەکانی عێراق، ڕێگەیەکی نوێی دەست پێکرد و فکری تەبای و یەکگرتووی لە ناوچەکەدا دروست کرد.  ئەو جیاوازیەی لە نێوان خەتە ئاینی و سیکۆلار و ھێزە نیشتمانییەکاندا دروست بوو لە جەنگی ساردا، بە ڕێگەی سەرۆک مام جەلال کاڵتر کرایەوە و لە عێراقدا. چەند ھێزێک لە کوردستاندا کە تەنانەت حکومەت و پەرلەمانیان بە نەگونجا و "ناشەرعی" دەزانی بە ھەوڵی سەرۆک مام جەلال بەژداری حکومەت و پەرلەمانیان کرد و کوردستان زیاتر کۆکرایەوە.

ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە بۆچی تا ئێستا لە ئاستی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش کورد دابەشە؟

ڕێگەی سەرۆک مام جەلال بۆ یەکگرتن دورو درێژە و پرۆژەیەکی تەمەنی نیە بەڵکو وەک فکرێک و سیاسەتێک، دەبێت نەوە دوای نەوە پەرەی پێبدرێت و وەک ستراتیژێکی درێژخایەن سەیر بکرێت. ھەروەک چۆن لە کوردستان بیری یەکگرتنی سەرۆک مام جەلال بووە ھۆی دروستبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای چەنین ھەوڵ و پاش بڵاو بوونەوە و قبوڵکردنی ئەم فیکرە. دەبێت بەو شێوەیەش کار بکرێت بۆ بڵاو کردنەوەی لە ناو کورد لە ھەموو شوێنێک.

مەرج نیە یەکگرتن، یەکگرتووی جوگرافی بێت و ئەمەش یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی ئەم بیرکردنەوەیە، کە زۆر زیاتر لەگەڵ ئەم سەردەمەدا دەگونجێت. ئەویش سەردەمی تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا و کرانەوەی زیاتری بەربەستەکانە. بەم شێوەیە دوو گروپ دەتوانن بە ھەموو جیاوازییەکانیانە یەکبگرن و ھێزی یەکگرتوی خۆیان بەکار بھێنن بۆ خزمەتکردنی وڵات. 

سەرۆک مام جەلال کوردی ھەرچوار پارچەکەی کۆ دەکردەوە بە بێ ئەوەی ھاوکێشە جیۆپۆلەتییکیە حەساسەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تێکبدات و گەلەکۆمە لە کوردستان بکرێت.

ھەروەھا چەندین شوێن ھەن کە دابەش بوون، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی فکرێکی لەباری یەکگرتن توانیویانە یەک بگرن. کۆریا لە سەدەی یەکی زاینییەوە چەند شانشینێکی وەک گۆگۆرییە و بایکجێ و سیلای تێدابوە و لە سەدەی حەوتدا یەکی گرتوەتەوە و پاشان لە دوای جەنگی جیھانی دووەم دابەش کرا بۆ کۆریای باکور و باشور بەڵام ھەتاوەکو ئێستاش بیرۆکەی یەگرتن لە ناو کۆرییەکاندا ھەیە ئێستا وەزارەتی یەکگرتنەوەی ھەردوو کۆریەکە لە کۆریای باشور ھەیە و ھەر ئەو فکرەیە کە یەکگرتنەوەی ئەو دوو وڵاتە لە داھاتوودا ئاسانتر دەکات.

گرنگە کەوا فکری مام جەلال کورد کۆبکاتەوە، بەڵام تێگەیشتنی جیاواز نەبێتە ھۆی دابەشکردنی. بەدۆستکردنی نەیار و دوژمنەکانمان و ئەم کارەش بە سیاسەتی ورد و پلان دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت، ھەر وەک چۆن سەرۆک مام جەلال دەڵێت، ھاوڕێیەتی ئەوە دەکەین ھاوڕێیەتیمان دەکات و دوژمنایەتی ئەوە دەکەین دوژمنایەتیمان دەکات. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(كەسێك میوزیك ناخی نەهەژێنێت هەرگیز متمانەی پێ‌ مەكە)

ویلیام شکسپیر لە شانۆیی بازرگانی ڤینیسیا

دەوترێت ئاستی پێشکەوتنی میللەتان بە میوزیکەکەی دەپێورێت، ھیچ میللەتێکیش نییە کە خاوەنی میوزیکی خۆی نەبێت، و لەو سۆنگەیەشەوە دەشێ بوترێ میوزیک دیاردەیەکە لەگەڵ بوونی مرۆڤدا یەکانگیرە، پەیوەندیی شیعریش بە میوزیکەوە پەیوەندییەکی تێکچڕژاوە، و ئەو فاکتەرانەی کە مرۆڤ بەرەو میوزیک کێش دەکەن ھەمان ئەو فاکتەرانەش دەبنە پاڵنەری وتنی شیعر، و لە راستیدا شیعر ریتم و میوزیکی وشەیە.

ھێمن موکریانی لە پێشەکیی دیوانی تاریک و رووندا دەڵێت لە وڵاتی ئێران دیوانی حافزی شیرازی لەژێر قورئاندا دادەنێن، وەک ئاماژەیەک بۆ کاریگەریی وشە ، گەلی کوردیش لەو بەھرەیە بەدەر نییە و نمونەی کەڵە شاعیرانی وەک نالی گەواھیی ئەم قسەیەیە.

بەڵام ئەفسوس کە ئێمە خاوەنی کەڵە شاعیرێکی وەک نالی و ھونەرمەندێکی پابەندی وەک عەدنان کەریم و میوزیسیانێکی زرنگی وەک کارزان مەحمود بین و بێ پشتیوانییەکی ئەوتۆ ئەفراندنێکی وەک ئەلبومی (شار) مان بە بێ بەرامبەر پێشکەش بکەن،   دوای دوو رۆژ لە بڵاوکردنەوەی ڤیوی لە یوتیوبدا نەگاتە١٠٠٠.

گەلی ئازەری یەکێکن لەو گەلانەی ناوچەکە کە خاوەنی خەرمانیکی دەوڵەمەندی میوزیکن و لە مۆزەخانەی میوزیکی باکۆی پایتەختدا زیاتر لە ١٥٠ ئامێری خۆیانیان نمایش کردووە. 

ئیڵنارە عەبدوڵڵایێڤا، یەکێک لە خانمە گۆرانیبێژە دیارەکانی ئازەربایجان، لە کۆنسێرتێکی بە شکۆدا بەخێرھاتنی ئامادەبوان دەکات کە لە چەندین وڵاتەوە بۆ ئەو کۆنسێرتەی ئەو ھاتوون، دەڵێت: من سپۆنسەرم نییە، سپۆنسەری من ئێوەن کە پاڵنەری داھینانەکانی ئێمەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەڕی ساردی نێوان دوو جەمسەری جیھانی؛ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ( سەرمایەداری و سۆسیالیستی) واقعێکی ناجێگێری لە زۆربەی جیھانی دەرەوەی ئەم دوو بلۆکە دروست کرد. جیھانی دەرەوەی ھەردوو بلۆکی رۆژھەڵات و رۆژئاوا، جگە لەوەی لە نێوخۆدا ناجێگیر، ئالۆز و دواکەوتو بوو، لە ڕوی دەرەکییەوە بەردەوام تووشی دەستێوەردانی ناڕاستەوخۆی سیاسی، سەربازی و ئەمنی دەبوویەوە. 

لە ‌دۆخێکی وادا زۆر لە نەتەوەکان و گەلانی بندەست بە سوودوەرگرتن لە ململانێی ھەژموونی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا توانییان خەباتی ڕزگارییخوازیی نیشتمانیی خۆیان پەرە پێ بدەن، تەنانەت ھەندێکیان بەرەو ئازادی یان بە سەربەخۆییی سیاسی گەیشتن.

بەڵام بە دامرکانەوەی ململانێی نێوان بەرەی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و ڕوخانی جەمسەری سۆسیالیستی، واقعی دەستێوەردان و ھاوکاری جیھانی زلھێزەکان بۆ جیھانی سێیەم، بزوتنەوە ڕزگارییخوازەکانی ئەم نێوچانە گۆڕانکاریی گەورەیان بەسەردا ھات و تا ئاستێکی بەرچاو سنوردار کران. گۆڕانە دینامیکیەکانی ململانێکان زۆر بەڕونی لە بزوتنەوە ڕزگارییخوازەکانی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت لای کورد و فەلەستینییەکان، وەدەرکەوت.

 سەبارەت بە ململانێی عەرەب-ئیسرائیل بە نەمانی یەکێتیی سۆڤێت، وەک ھێزێکی پشتیوانی گەلی فەلەستین و سەرجەم بەرەی عەرەبیی دژ بە ئیسرائیل و بەھێزبوونی سیاسی، ئابوری، سەربازی و تەکنۆلۆژیی ئیسرائیل، متمانەیەکی لای جووەکان دروست کرد کە چیتر عەرەب و فەلەستینیەکان ناتوانن ھەڕەشەی جددی بۆ سەر وڵاتەکەیان دروست بکەن، بۆیە باشتر وایە ئاشتییان لەگەڵدا بکەن، ھەرچی فەلەستینییەکانیشن بەھۆی نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی لە پشتگیرییکردنیان، ناچار قبوڵی ئەو کەتووارەیان کرد کە پرۆسەی ئاشتی لەسەر بنەمای ھەبوونی دوو دەوڵەت سەرپێ بخەن، کە دەمێک بوو نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٨ وە،‌ پێشنیاری بۆ خستبوونەڕوو.

 سەبارەت بە بزوتنەوەی ڕزگارییخوازیی کوردستانیش، ھەرچەندە دۆخەکە لەسەر کوردیش کاریگەری دیاری ھەبوو، بەڵام بە ئاراستە جیاواز و بەپێی کەتوواری دەوڵەتان جیاوازی ھەبوو. لە عێراق بەھۆی لاوازی و گەمارۆی نێودەوڵەتیی دژ بە عێراق دوای پەلاماری ١٩٩١ی بۆ سەر کوێت، لەم پارچەیەی کوردستان، توانرا دەسەڵاتێکی نیمچەسەربەخۆ پێکبھێنرێت، ھێزە ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان کە پێشتر یارمەتیدەر و ھاوکاری کوردستانی عێراق نەبوون، بوونە پارێزەری ئەم ناوچەیە. بەمەش باشووری کوردستان توانی خۆی بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ خۆی ڕابگرێت و ئەم ئەزموونەش بوو بە بنەما بۆ ڕۆڵی ئێستای ھەرێمی کوردستان لە عێراقی نوێدا. بەڵام بە لاوازبوونی ڕۆڵی مێژوویی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و دەرکەوتنی بەھێزی ئێران و تورکیا لە ناوچەکە و لاوازی ڕۆلی عێراق لە پاراستنی سنورەکانی، ھەنووکە شیرازەی پاراستنی سی ساڵەی ھەرێمی کوردستان لاواز و کەم بەھا بووە و پێویستی بە داڕشتنەوە ‌و پیاچوونەوەی نیشتمانیی ڕاستەقینە ھەیە.

 دەربارەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش (ئێران)، پێش ڕووخانی یەکێتیی سۆڤێت، ڕوونتر دوای ڕاوەستانی شەڕی عێڕاق و ئێران، ئەم بزوتنەوەیە پاڵپشتی سەرەکی خۆی (کە عێڕاق بوو) لە دەست دا. کوردانی ڕۆژھەڵات جیاواز لە پارچەکانی دی زووتر لەو واقعە ھەرێمی و نێودەوڵەتییە نوێیە تێگەیشتن و بەڕەچاوکردنی دۆخی ئەزموونی نوێی باشووری کوردستان (عێراق) ھەموو جۆرە چالاکییەکی چەکدارانەیان ڕاگرت و دوورەپەرێزییان لە سنوورەکان کرد.

ھەرچەندە بزوتنەوەی باکووری کوردستان لە سەرەتاکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو بە سوودوەرگرتن لە پشتگیریی سوریا و نێوچە ئارامەکانیان لە سنووری تورکیا، ھەرێمی کوردستان ھەڵکشانی گەورەی بەخۆوە بینی، بەڵام ئەو کاتەش پێشبینیی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان، ھانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەنقەرەی دا، بە ناوبژیوانی سەرۆک مام جەلال، لە ساڵی ١٩٩٣دا گەرچی کوورتمەوداش بوو، ئاگر بڕێک ئەنجام بدەن و بەرەو ئاشتی ھەنگاو ھەڵگرن. ھەرچەندە ئەم ھەوڵە بە ھۆکاری جیاواز شکستی پێ ھێنرا، بەڵام ئەو ڕاستیەی سەلماند کە دۆخی ھەرێمی و نێودەوڵەتی چیتر بۆ خەباتی چەکداریی درێژخایەنی کوردان گونجاو نابێت، بە تایبەت پاش گووشاری ئەنقەرە بۆ سەر دیمەشق (ساڵی ١٩٩٨) و دەرپەڕاندنی ئۆجەلان لە سوریا و پاشان دەستگیرکردنی لە کینیا.

  بۆ دوو دەیەی دواتر، پاش لەدەستدانی پاڵپشتی ھەرێمی بۆ پارتی کرێکاران و بەھێزبوونی زیاتری سەربازی و ئابووریی تورکیا، بزوتنەوەی چەکداری پەکەکە زیاتر بێھێز و کەمکاریگەر مایەوە و بەشی ھەرە زۆری ھێزە سەربازییەکەی بۆ دەرەوەی تورکیا کشاندەوە، بەمەش لای ئەنقەرە چیتر پەکەکە وەک ھەڕەشەیەکی سەربازیی گەورە بۆ سەر تورکیا نەما و زۆربەی ھەرە زۆری ھێزەکانی لە سنوورەکانی تورکیا دو‌رکەوتنەوە، بەم شێوەیە پەکەکە دوای نزیکەی ٤٠ ساڵ لە خەباتی چەکداریی بێوچان، کەوتە دۆخێکەوە کە ھێزە چەکدارەکەی ھەنووکە ئەوەندەی ھەوڵی خۆپاراستن و مانەوە دەدات ئەوەندە توانای دەسپێشخەری سەربازی و کاریگەریی سیاسی و ستراتیژی نەماوە.

لەبەردەم ئەم واقعە ستراتیژییە نوێیەدا، وەک دەردەکەوێت کوردستانیان (چ لە کوردستانی عێراق یان ئێران یان تورکیا) پێویستیان بە داڕشتنەوەی بەرنامەی کاری سیاسی و ئەمنی خۆیانە، کە ڕەچاوی ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر ھێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا ھاتووە، بکەن. گرنگە سنور و توانا و ئەرکی نوێ بۆ ھێزی نیشتمانیی خۆیان دیاری بکەن، بڕیار لەسەر شێوەی خەباتی سیاسی وپاراستنی ئاسایشی کوردستانی لەسەر بنەمای پارسەنگی ھێزی سیاسی و سەربازی نوێ و دروستکردنی ھاوپەیمانیی نوێ و شێوەی نوێی تێکۆشانی خۆیان بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنگە لەمڕۆژەدا یادی زۆر گرنگتر ھەبن لە رۆژ ژمێری مێژودا، بەڵام بەندە ئاگاداری سێ یادم ئەوانێش شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلولی  خەباتی دیموکراسیی رزگاریی گەلی کوردستان، دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و پەلاماری تێرۆریستان بۆ سەر ھەردو تاوەری سەنتەری بازرگانیی جیھان لە نیویۆرک.

شۆڕشی مەزنی ئەیلول کە ھەڵسەنگاندن و روانینی جیا جیای لەبارەوە کراوە و دەکرێت ،روانین و بۆچونەکان  جیاوازن لەسەری ،وەرچەرخانێکی گرنگ بو لە خەباتی کۆمەڵانی خەڵک بە رابەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ وەدەستھێنانی مافە مرۆیی و دیموکراسیی و نەتەوەییەکانی .ھەرچەندە  فاکتەری شۆڕشەکە   شەڕی دەرەبەگایەتیی بو لەگەڵ حکومەتێک بە ناوەڕۆک دەرەبەگ و بەرواڵەت بۆرژوازیی ،بەڵام بیانویەکی باش بو تا خەباتگێڕانی ئەوێ رۆژێ   رەوتەکەی بگۆڕن  و ببێتە شۆڕشێکی رزگاریخواز(ئەوەش بۆچون و لێکدانەوەی زۆری لەبارەوە کراوە و دەکرێت کە ئایا وەختی شۆڕش بو؟! ئایا رێبەرانی پ د ک ھەمویان کۆک بون لەسەر وادەی ھەڵگیرساندنەکەی ).بەگشتی شۆڕشەکە تاکە  بزوتنەوەی چەکداریی -جەماھیریی بو کە لەو قۆناغەدا بتوانێت لانی کەمی مافەکانی گەلی کوردستان بە حکومەتە یەک  لە دوایەکەکانی  عێراق  بسەلمێنێت ،جارێک بە لامەرکەزیی  جارێکی تریش بە ئۆتۆنۆمیی،تاکە بزوتنەوەش بو کە کوردی بەشەکانی تریش ھیوای لەسەر ھەڵبچنن.  ھەرچەندە شۆڕشەکە   لە وێستگەیەکدا کۆتایی ھات ،بەڵام ماکی شۆڕشەکە بەزیندویی مایەوە و جارێکیتر شۆڕش ھەڵگیرسایەوە.ئەمجارەیان بەرابەرایەتی ی ن ک   و دواتر ھێزە رەسەنەکانی تر ،کە درێژخایەنیی شۆڕشەکە بوە فاکتەری  بەدیھێنانی ئامانجەکانی گەلی کوردستان لە نێو دەستوری عێراقی نوێدا کە ئەویش تا ئێستا نەخەمڵیوە .

دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیش بە دەستپێشخەریی ی ن ک لە دوای راپەڕینی ئازار-مارس/١٩٩١ وەرچەرخانێکی گرنگ بو لەسایەی ئازادیی تازە بەدیھاتوی بەشە رزگاربوەکەی کوردستان .

 سەرگوزشتەی دامەزراندن و کارکردنی تەلەفزیۆنی گەلی  کوردستان  زۆر دورو درێژ و پڕ ھەوراز و نشێوە وەک یەکێتییەکەی ،بۆیە بە سەدان سەعات و دەیان کتێب تەواو نابێت .گێڕانەوەی ھەر رۆژێکی کارکردنی کادیرەکانی لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ  بۆ خۆی چیرۆکیکی دورو درێژی لێ دێتە بەرھەم  . ئامێری سادە ، جێگە و رێگەی سەرەتایی ،توانای مادیی کەم ،بەڵام ئەقڵ و شارەزایی  زۆر و  دانسقە  و پشتیوانییە لێ بڕاوانەکەی سەرۆک مامجەلال ئەو وەرچەرخانە  مێژوییەی لێ ھاتە بەرھەم کە لە یادی شۆڕشێکی جەماوەریی وەک شۆڕشی مەزنی ئەیلول  مژدەی  لەدایکبونی یەکەمین تەلەفزیۆنی کوردیی گەیاندە ناوچە نزیک و دورەکان ،یەکەم میوانیش رابەری مەزنی کوردایەتیی سەرۆک مامجەلال بو کە پەیامێکی گرنگی  گەیاند بە کۆمەڵانی خەڵک و حکومەتی ئەوسای عێراق و تیایدا ئەرک و فەرمان و ھەڵوێستە سیاسییە نەگۆڕەکەی ی ن ک و بزوتنەوەی رزگاریی و دیموکراسیی گەلی کوردستانی لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانەوە دیاریکرد وەک چۆن پەیامی راپەڕین لە ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە گەیشتە ئەوپەڕی کوردستان و بەغدای ھەژاند .

تەلەفزیۆنەکە کە بەندە  لە نێوان مانگی نۆفامبری ١٩٩٢-حوزەیرانی ١٩٩٤ خزمەتم تیادا کردوە، بە خاوەن زمانێکی ستانداری پاراوی کوردیی راگەیاندن،پیشەیی بون لە گەیاندنی ھەواڵ و زانیاریی و ھوشیارکردنی کۆمەڵ لە بوارە جیاجیاکان ،بەناوبانگ بوە بە ئێستاشییەوە.  

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان  بوە فاکتەرێک کە  چاوی لێ بکرێت و چەندین تەلەفزیۆن و کەناڵی تریش لەو سەردەمە سەختەدا بێنە مەیدانی کاری میدیایی .TGK ھەر کادیرانی راگەیاندنی سەر بە ی ن ک کاریان تیادانەدەکردبەڵکو روناکبیرانی دەرەوەی ئەڵقەی حزبایەتیی  بە ماڵی خۆیانیان زانی و ئێستاش  بەھەمان شێوەیە،ئاخر ی ن ک ئەوێ رۆژێ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی بە ئەرکی خۆی زانیوە بێ جیاوازیی بیرکردنەوەیی سیاسیی.

پەلاماردانی تێرۆریستانی القاعیدە بۆ سەر ھەردو تاوەری بازرگانیی جیھان لە  یانزدەی سێپتامبری ٢٠٠١یشدا  مێژوی
سیاسەتی دنیای گۆڕی و  ئەمریکا سیستمی تاک جەمسەریی زیاتر بوە چوەسەر تا خۆی سەرکردایەتیی جیھان بکات بۆ رەواندنەوەی ھەڕەشەی تێرۆریستان  کە لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئەو سەرکردایەتییەی ئەمریکا بەردەوامە .یانزدەی سێپتامبری ٢٠٠١   بوە فاکتەرێک کە لەھەر جێگەیەکی جیھاندا  تێرۆری ئیسلامیی ھەبێت ئەمریکا بێ سێ و دو بە ھەڕەشەی دەزانێت بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و ئاشتیی و ئاسایشی جیھان  .

وەک چۆن ھەمو سیاسەت و ھەنگاوێک دولایەنەیە و خەڵکی تریش قسەی ھەیە ،ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆی ئەمریکا بەدڵی ئەو دەوڵەت و ھێزانە نییە کە رۆژانێک دەست رۆیشتو بون لە بڕیارەکاندا بۆیە  ئەمریکا لە روانگەی تێزی ئاسایش بۆ ھەمو جیھان  بەگژ روسیای ئۆلیگاریشەکاندا دەچێتەوە تا رێگە نەدرێت ئەو دەوڵەتە دیکتاتۆر و چاو چنۆکە  کۆسپ بخاتە بەردەم  سیاسەتی جیھانیی دوای یانزدەی سێپتامبر .

پیرۆزە یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و یادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ،مردنیش بۆ تێرۆری ئیسلامیی و ھەر تێرۆرێکی تر لە ھەر جێگەیەکی ئەم جیھانەدا بن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ڕازی بوونی ھەردوولا لەسەر زۆربەی بابەتەکان، ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا گەیشتوەتە یەک خاڵ ئەویش بابەتی لێکۆڵینەوەی ئاژانسی ئەتۆمە لە سێ شوێن لە ئێراندا کە پاشماوەی ئەتۆمی تێدا دۆزراوەتەوە.

ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەوە ڕیکدەکەوێت کە ئێران چالاکییە ئەتۆمیەکانی بوەستێنێت و ئەمریکیکاش ئەو سزایانەی پەیوەندی بە مەلەفی ئەتۆمی ئێرانەوە ھەیە ھەڵبگرێت، بەڵام ئاژانسی ئەتۆم دەلێت ئێران ڕێگەر نادات بزانین کە ئەو یۆرانیۆمەی دۆزراوەتەوە ڕەھەندی سەربازی ھەیە، واتە بۆ چەکی ئەتۆم بەکار دەھێنرێت یاخود نا.

ئێران دەڵێت ئەگەر ئەوان ڕێکەوتنەکە ئیمزا بکەن، کە ١٢٠ رۆژ ماوەی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ڕێکەوتنەکەیە و ئەو مەلەفەی ئاژانسی ئەتۆم دانەخرێت ھیچ سزایەک لانابرێت. بەمشێوەیەش ئێران و ڕابەری ئێران کە ھاوتای پۆستەکەی لە جیھاندا نیە ، توشی شەرمەزاری دەبن. وا دەردەکەوێت کە ئێران خۆی ملکەچی خواستی ئەمریکا کردوە لە کاتێکدا ئێران ھەمیشە دروشمی دژە ئەمریکا بەرزکردووەتەوە.

ڕێکەوتنەکە تێگەیشتنێکی سیاسییە نەک ڕێکەوتنێکی یاسای، ھەر لەبەر ئەمە ئێران جەخت لە کۆتای ھێنان بە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی ئەتۆمی دەکاتەوە، چونکە جێبەجێ کردنەکەی دەکەوێتەوە سەر ئێران و ئەمریکا. بۆیە ئەگەر لە ڕێکەوتنەکەشدا بنوسرێت ئەمریکا دەبێت سزاکان لابدات ھەتاوەکو ئاژانسی ئەتۆم مەلەفەکانی دانەخات ئەمریکا ناتوانێت سزاکانی لابدات چونکە ئەمە پرۆسەی سیاسی و یاسای ئەمریکایە. 

ئاژانسی ئەتۆم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی کردوە بە لێکۆڵینەوە لەو سێ ناوچە و کۆتا جار ئێران ڕێگری لێکردون و ئاژانسی ئەتۆم ئاماژەی بەوە کردوە کە یەکێک لەو ناوچانە شاری مەریوانە لە ئێران کە بە ناوچەی تاقیکردنەوە ناوی بردوە.

بە گوێرەی ویکیلیکس و رۆژنامە جیھانییەکان سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆم چەندین جار چاوی بە سەرکردەکانی ئیسرایل کەوتوە پێش ئەوەی لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا کۆبێتەوە. و ئەنجومەنی بڕیاردانی ئاژانسەکە لە ژێر ھەژموونی وڵاتانی ڕۆژاوادایە و ئیسرایل کاریگەری زۆربەھێزی بەسەریانەوە ھەیە و ئەمەش ھۆکارێکە ئێران بە لێکۆڵینەوەی ئەو ئاژانسە ڕازیی نیە و لەم ماوەی دوایدا دەری کردن لە وڵاتەکەی.

لە ئێستادا ئەم بابەتە تاکە بابەتە کە ڕێگری لە ڕێکەوتنەکە دەگرێت. سەرەڕای ئەوەی فشارێکی زۆر لە سەرۆکی ئاژانسی ئەتۆمی دەکرێت کە بابەتەکە دابخات وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥دا کرا، بەڵام چونکە ئاژانسی ئەتۆمی ٢٢ وڵاتی ئەندام دەبێت ھەموو دەنگ بدەن لەسەر بابەتەکە بڕیاری لەو شێوەیە قورس دەکات و ئیسرایل لەم بابەتەدا زۆرکاریگەر بووە کاتێک نەیتوانی کۆشکی سپی قایلل بکات. لە ساڵی ٢٠١٨ کاتێک موساد فایلێکی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ کرد، ترەمپ قایل بوو بەوەی لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە.

لەم دوایاندا دەیبینین کە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئیسرایل سەردانی ئەمریکا دەکەن نەک دیپلۆماتەکان و سیاسییەکان، چونکە ھەواڵگری ئیسرایل دەیەوێت بەو زانیاریانەی ھەیەتی کۆشکی سپی قایل بکات کەوا ئێران بەم زوانە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و ئەتۆمەکانی دەشارێتەوە. ھەندێک لە بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردوە ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی لەناو نابات بەڵکو دەیانبات بۆ ڕوسیا تا ڕێکەوتنەکە ئێکسپایەر دەبێت. ئێران ئێستا خاوەنی ٣٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراوە.

ھەروەھا ڕێکخراوی ئەیپاکی تایبەت بە پەرەپێدانی پەیوەندی ئیسرایل و ئەمریکا پارەیەکی زۆر بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەداتە ئەو کەسانەی لە ئەمریکا خۆیان ھەڵدەبژێرن و پشتگیری ئیسرایل دەکەن. ڕۆژنامەی گاردیان نوسیویەتی کەوا لەم ساڵدا ئەیپاک ٢٤ ملیۆن دۆلاری خەرج کردوە بۆ سەرنەکەوتنی ئەو کاندیدانەی ڕەخنە لە ئیسرایل دەگرن. پەیدابوونی چەندین دەنگ دژی ڕێکەوتنی ئەتۆمی تەنانەت لە ناو دیموکراتەکانیش کە پارتەکەی بایدنە ئەوە دەردەخات کەوا ترسیان لەوە ھەیە پارەی ئیسرایل دژیان بەکار بێت و لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتودا سەرنەکەون.

میدیاکانی ئیسرایل ڕایانگەیاند کەوا لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرایلدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل ڕایگەیاندوە کە ھەڵمەتێکی چڕیان دژی ئیمزاکردنی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی دەست پێکردوە و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بون.

ھەروەھا یەکێک لە دانوستانکارە ئەوروپیەکان لە گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاندوە کەوا ئێران ھەوڵدەدات کە ھیچ وشەیەکی گوماناوی لە ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکەدا نەمێنێت و ئەمریکاش بە ئاسانی دەتوانێت چارەسەریان بکات. مەبەست لەمەش وشەی داخستنی یان کۆتایی ھێنان بە لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی ئەتۆمە.

بەڵام ڕۆژی ھەینی، ئەمریکا ئەوەی ڕاگەیاند کەوا بابەتی ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمییەوە و ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا دوو بابەتی جیاوازن، ئەمەش بەو واتایەدێت کەوا ئەمریکا داواکارە لە ئاژانسی ئەتۆم بابەتەکە دابخات. بەمەشدا دەردەکەوێت کەوا ئەمریکا دەسەڵاتی ناچارکردنی ئاژانسەکەی نیە. ھەروەھا ئێران و ئەمریکا لەم بابەتەدا یەکدەگرنەوە و ڕونتر دەبێتەوە کەوا ئیسرایل ڕێگری سەرەکییە لە بابەتەکەدا.

ئەمریکا ناتوانێت بە بێ ڕەزامەندی ئاژانسی ئەتۆم ڕێکەوتنەکە بکات چونکە ئەو ڕێکخراوە سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەگرتوەکانە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێکخراوە ئەمریکا لە شەرعیەتی خۆی دەدات و متمانەی لای ھاوپەیمانەکانی لاواز دەکات وەک چۆن لە ڕوخاندنی سەدام حوسیەندا ھەموو ھەوڵێکیدا بۆ قایلکردنی ئەنجومەنی ئاسایش. پاشان ئەمریکا دامەزرێنەر و پاڵپشتی ئەم ڕێکخراوانەیە و سیستەمی جیھانی کە ئەمریکا ئەندازیارەکەیەتی ئەم ڕێخراوە نێودەوڵەتییان چاودێری دەکەن و بەڕێوەیدەبەن.

دواین وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا لەوەدا ئەمریکا و ئەوروپای نیگەران کردوە کە ئێران داوای گەرەنتی زیاتر دەکات و گەرەنتیەکانیش پەیوەندی بەوەوە ھەیە چ کاتێک ئاژانسی ئەتۆم لێکۆڵینەوەکانی کۆتای پێدێنێت، چونکە بەبێ کۆتای ھاتنی ئەو لێکۆڵینەوانە ھیچ سزایەک لەسەر ئێران لانابرێت و ئێران لەبەر ئەو ھۆکارە لەگەڵ ئەمریکا ڕێک دەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مێژووترین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بوو لە دوای کۆنگرەی چوارەمی ئەم حزبەوە، کۆبوونەوەیەک پێکەوەیی و یەک بڕیاری و یەک ھەڵوێستی و ...ئینجاش، بە گفتوگۆی چڕی ھەڤاڵانەوە، دەریچەی ڕێکخراوەیی و دیموکراتی بۆ داھاتووی حزبی شەھیدان، پەسەند کرد.

کۆبوونەوە لەسەر دوو دینگەی پتەوی دەربەستی و بەرپرسیارێتی ئاماژەی پتەوبوونەوەی ریزەکانی یەکێتی بۆ دوور و نزیک . دۆست و لایەنگر و پەیوەندارانی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراق نارد و دووپات کردەوە. 

-دینگەی یەکەمیان: لە بازنەی فراوانی رێکخراوەیی یەکێتییەوە، لە راو سەرنج و پێشنیاز و رەخنەی کادیران و تێکۆشەرانی یەکێتییەوە ، لە دیداری بەرفراوانی ھەزاران ھەڤاڵی دێرین و نوێوە دەستی پێکرد کە لە بەھاری ئەمساڵ تا جەنەراڵ دیدار لە کۆتایی مایسی رابردوو، قسەیان دەربارەی یەکێتییەکەی خۆیان کرد و گەڵاڵەی ھەموو ڕاو راز و نیازیان بەسەر سیانزە سێکتەردا دابەشکرد و ئەمرۆش ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەر ھەموویانی پەسەند کرد.

واتا دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەن سڵاوی سەرکردایەتی یەکێتی بوو بۆ رەنجی بیرکردنەوە و لێکدانەوەی چەند مانگەی جەماوەری فراوانی ئەم حزبە لە سەرتاسەری کوردستان ، لەگەڵ پەسەندکردنیشی دامەزراوە و ئۆرگانە حزبییەکانی راسپارد رێوشوێنی جێبەجێکردنی بدۆزنەوە و کاری لەسەر بکەن .

ئیتر لەمرۆوە (٢٨/٨/٢٠٢٢)  کتێبی دیدار کە پوختکراوەی راسپاردەی سەرجەم لیژنەکان دەگرێتەخۆی، لە پاڵ پەیڕەو و پرۆگرام، دەبێتە ڕێنوێنی ئۆرگانەکان و ھەڤاڵانی یەکێتی بۆ کار و تێکۆشان تا دیداری داھاتوو کە ئەنجومەن بریاری دا وەک دیاردەیەکی دیموکراتی حزبیانە و بۆنەیەک بۆ ئەبدەیتکردنەوەی پەیوەندی یەکێتی بە جەماوەر و دەستەبژێری کوردەوارییەوە، ساڵانە ساز بکرێت.

-دینگەی دووەمیان: پتەوکردنەوەی یەک ئاراستەیی و یەک بڕیاری و یەک ھەڵوێستی ئەنجومەن، بۆ ئەوەی یەکێتی ریزەکان لە سەرکردایەتییەوە شۆڕ بێتەوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان ، بەجۆرێ وا بێت کە ئیتر سەرکردایەتی پێشرەوی ئەرک و بەرپرسیارێتی ستراتیژی حزبەکە بێت و بەو پتەوی و تۆکمەیی و یەکێتییەوە دەرەقەتی ئەرکەکانی قۆناغ بێت کە ئەمڕۆی کوردستان و عێراق پێویستی بە سیاسەتی بنیاتنەرانەو ژیرانەی حزبەکەی مام ھەیە و لە تەقویمی رووداوەکانی ماوەی رابردووش ئەم راستییە بە روونی و رەوانی دەرکەوتەوە.

چونکە دۆخی ئەمڕۆی پرۆسەی سیاسی عێراق و دۆخی ناوخۆی کوردستانیش نیشانی دەدا گەلێک پێویستی بە دەستپێشخەری و ھەڵوێستەکانی یەکێتی و سەرۆکایەتییەکەی ھەیە. 

 جا بەخۆشحاڵیەوە ھەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ ئەم پێویستییە حزبی و نیشتمانییە وابوو کە لەگەڵ ویستی یەک بڕیاری و یەک ھەڵوێست و ئاراستەی ژیرانەی نزیکەی ساڵی رابردوو وێک بێتەوە، بۆیە بە پەرۆشی و بەرپرسیارێتییەوە ھەموارەکانی پەیرەوی ناوخۆی پەسەند کرد، سیستمی نا کارا و شپرزەیی ھاوسەرۆکایەتی ھەڵوەشاندەوە و ھەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵبژارد تا ئەرکەکانی قۆناغی داھاتووش تەواو بکات و متمانەی سەرکردایەتی و قاعیدەی یەکێتی بۆ خێر و خۆشی کوردستان بخاتەگەڕ و چاکسازییەکانی درێژە پێبدا کە ئەم چاکسازی و خۆڕێکخستنەوە و خۆتوندوتۆڵکردنەوەیە رەزامەندییەکی گشتی و جەماوەری بەدەست ھێناوە و دەھێنێت ،ئەمەش لە کاتی بە تەنگەوەھاتنی گرفت و داخوازی خوێندکاران، لەکاتی بڕیارەکانی لەپرسینەوە لە دەستدرێژی کردنە سەر ماڵ و موڵکی گشتی و زۆر بڕیاری تریش، بە روونی دەرکەوت .

ھەر بەڕاستی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەبەر ئەوەی بنتەمەڵی 
( دیموکراسی و قاعیدەی فراوانی ئەندامان) و (یەک تیمی) جێگیرکرد، بووە وێستگەیەکی نوێ لە ژیانی حزبایەتی یەکێتی کە تامی سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال دەدا و بۆنی خۆشی چەپکەگوڵەکەی لێ دێت کە چەپکە گوڵی :دەربەستی و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ،ھەڵسەنگاندنی ورد و ژیرانە، دەستپێشخەری و خاوەندارێتییە لە ئیرادە و داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرئەنجامیش کارێکی چاک و باشیکرد کە بە دەنگدانی دیموکراتی ئەم ئەمانەتە مێژووییە بە ئایندەی گەشی کوردستان سپارد . 

پیرۆزە لە یەکێتییەکان، لە سەرکردایەتی یەکگرتوو و بە ئیرادەی یەکێتی و پیرۆزە لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کە ڕاسپێردرا ئەرکە قورسەکە تەواو بکات و گەرەکە ھەموو یەکێتییەکان، لە ھەموو ئاستەکاندا، پشتیوانی بن بۆ خزمەتی میللەتەکەمان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی ئەو ولاتانەی کە تورکیا پەیوەندیەکانی لە ئاستێکی باشەوە بەرەو ئاستێکی خراپ بردووە لە یانزە ساڵی رابردوودا زیاترە لەو دۆستانەی کە بەدەستی ھێناوە. یەکێک لەو وڵاتانەی لە یانزە ساڵی رابردوو لە پەیوەندیەکی دۆستانەوە گۆڕا بۆ دوژمنکارانە سووریایە. 

لە ماوەی ٢٤ سالی رابردوودا تورکیا و سووریا چەندین جار پەیوەندییەکانیان لە ئاست و دۆخێکی باش بەرەو دۆخێکی ئالۆز و تەنانەت بەرەو دەستوەردانی نا ڕاستەخۆ و ھەڕەشەی بەکار ھێنانی ھێز ١٩٩٨ لەلایەن تورکیا ھەنگاوی ناوە، ھیچ کاتێک ئالۆزی پەیوەندیەکانیان نێوان تورکیا-سووریا نەگەیشتۆتە ئاستی ١١ ساڵی رابردوو جگە لە سالی ١٩٩٨، ھەروەھا ماوەی تێکچوونی پەیوەندیەکانیان ھێندەی نەخایاندووە.

 لە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەل ئیمارات و سعودیە و ولاتانی تر، پاش دوو ساڵ لە گفتوگۆی نێوان ھەواڵگری سووریا و تورکیا، ڕەنگە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوو لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بە ئامادەبوونی ڤلادیمیر پوتن، بەشار ئەسەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببنەوە. 

ھەر چەندە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی ڕەتکردەوە چونکە بەشار ئەسەد یەکێک نیە لە بانگێشتکراوانی لووتکەی شانگەھای، بەڵام ئاماژەی بە نیەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان کرد، کە تورکیا ئامادەیە بێ مەرج دەست بکەنەوە بە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، "ئایا بەو خێراییە ھەموو شت لە "کن فیکون" ێکدا ئاسایی دەبێتەوە؟" 

پەندێکی تورکی ھەیە دەلێت "ھاوڕێی کۆن ھەرگیز ناتوانێت ببێتە دوژمن،" ڕەنگە ئەمەش بۆ پەیوەندی داھاتووی تورکیا-سووریا ڕاست بێت بەلام قورسە وا بە زوویش ببنە دۆست.

 گەرچی ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە لە میانەی وتارێکیدا بە مەبەستی دەربڕینی نیەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەل سووریا وتی "ئێمە دوژمنی ھیچ ولاتێک نین و دەمانەوێت پەیوەندیەکی باشترمان ھەبێت لەگەل ھەموواندا" گۆڕینی وتاری توندی ئەردۆغان لە داواکردن بە گۆڕینی ئەسەد و ڕژێمەکەی بەرەو وتارێکی نەرم لەژێر فشاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیادایە بە تایبەت بابەتی ئاوارە سوریەکان کە نزیکەی ٤ ملیۆنن و ترسی ئەردۆغان لە ھەلبژاردنەکانی سالی داھاتوو پێوە دیارە کە گرنگترین ھەلبژاردنی ١٠٠ ساڵی رابردووە لە مێژووی تورکیادا، بەڵام لەگەل ئەوەشدا تورکیا لە گرنگی ئۆپۆزسیۆن سووریا باش تێدەگات و ھەر وا بە ئاسانی دەستبەرداریان نابێت، ئەردۆغان لەوە باش تێدەگات قومارچی ئاقڵ گرەو لەسەر زۆرترین ئەگەر ئەکات نەک کەمترین. 
 
لە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان، ئۆپۆزسیۆنی سووریا ھەر زوو ھاو ئاواز لەگەل تورکیا دەستی بە لێدوان کرد، سالم مەسلەت، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا مەرجەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەشێکی خستە ڕوو بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی نێوخۆی سووریا. 

ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەل سعودیە و ئیمارات جیاوازە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەل سووریا دا ڕەنگە بە ڕووکەش پەیوەندیەکان ئاسایی بکرێنەوە بەلام لە ئەرزی واقیعدا بەھەمان شێوە نابێت گەر ڕووش بدات ئەوا ئەو پرۆسەیە زۆر بە خاوی بەڕێوە دەچێت. 

ڕەنگە خالی بەھێز و جیاکەرەوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان تەداخولی راستەوخۆی ڤلادیمیر پوتن بێت، لە ئێستادا ھەوڵی نزیک بوونەوە لە تورکیای ئەردۆغان ئەدات 
کە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکان شەڕی ئۆکراینە، کە جارێکی تر وای کردووە پوتین و تەنانەت رۆژئاواش لەوە تێ بگەن تورکیا دەکرێت رۆڵی یەکلاکەرەوەی ھەبێت لە ململانێکردنی ڕۆژئاوا لەگەل ڕووسیادا، بەو ھۆیەوە پوتین بانگھێشتی ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئاسایشی نێوان ڕوسیا و چین دەکات کە وا بریارە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران و ئەمریکا لەسەر ئەوە کۆکن کە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی ٢٠١٥ زیندوبکەنەوە و ھیچ داوایەکی تریان نەبێت و فشاری ئەوروپا بۆ زیندوکردنەوەی ڕێکەوتنەکە لە ھەموو کاتێک نزیکترە. بڵاوکردنەوەی وردو درشتی ڕێکەوتنەکە لە میدیا ئێرانییەکاندا کە پێدەچێت لە دەنگی علی باقری بێت، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ڕۆژاوا.

ھەروەھا میدیاکانی ئیسرایل ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە ئیسرایل ھەموو ھەوڵێک دەدات ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕێکنەکەوێت و ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کەوا ڕێکەوتن نزیکە و بڕیارە ئەیال ھولاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئیسرائیل سەردانی ئەمریکا بکات و ئەمریکا قایل بکات کە ڕێكنەکەون. 

ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا و یاخود بلۆکی ڕۆژاوا دەبێتە ھۆی ئەوە نرخی نەوت بە ڕادەیەکی بەرچاو داببەزێت و لە ماوەی شەش مانگادا ١٥ بۆ ٢٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک داببەزێت. بۆیە ئەمریکا کە شکستی ھێنا لە قایلکردنی سعودیە بە دابەزاندنی نەوت و ئێستە بە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ھەمان دەستکەوتی دەبێت.

لە دوای جەنگی ئۆکراین نرخی بەنزین لە ئەمریکا سێ ھێندە زیاد بووە و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەنگدەرە ئەمریکیەکان ھەیە چونکە لە سەدا ٩١ی ئەمریکیەکان ئۆتۆمبێلی تایبەتیان ھەیە و ھەڵبژاردنی کۆنگرێس نزیکە، ھەر بۆیە بایدن و دیموکراتەکان دەیانەوێت بە کەمتردنەوەی نرخی بەنزین و ئەو کاڵا سەرەکییانەی زۆر بەکار دەھێنرێن لە لایەن خەڵکەوە دەنگ بەدەست بھێنن و لە کاتێکدا ترەمپ بەھێزە و بایدن بە ھۆی نەخۆشیەوە جەماوەری کەمیکردوە. 

ئەوروپا کە زۆرینەی سیاسی و شیکەرەوە و ئابوری ناسەکان ڕایدەگەیەنن دەچێتە پایز و سزتانی تاریکەوە باتەیبەتی دوای کەمکردنەوەی گاز و وزەی ڕوسیا و گرانبوونی وزە و ھەموو کاڵاکان بەتایبەتی بەنزین و گاز کە ڕاستەوخۆ گاریگەری لەسەر ژیانی تاکی ئەوروپی ھەیە. بە جۆرێک ئەوروپا پێشنیازی ئەوەی کردوە دەبێت ڕێگە بدرێت لە ماڵاندا پلەی گەرمی نزمتر بکرێتەوە بەھۆی کەمی وزەوە، واتە ئەگەر پلەی گەرمی ڕێگە پێدراو ١٥ سیلیزی بێت دەبێت لەمەولا ٥ سیلیزی یاسای بێت.

ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکدان و لاوازکردن یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی لە کاتێکدا ھەندێک وڵات دەبێت تەنھا لەبەر یەکێتی ئەوروپا پەیوەندی خۆی لەگەڵ ڕوسیا تێکبدات و ئەو حکومەتانەی کە بەدەنگی خەڵک ھاتوونەتە سەر حکوم لە ھەڵبژرادندا شکست دەھێنن بەھۆی گرانی و نالەباری وڵاتەکانیان، ھەربۆیە ئەوروپا ھەموو کارێکی کردوە بۆ ڕێکخستنی ئێران و ئەوروپا. وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا زیاتر و زیاتر لەلایەن گەلەکانیانەوە فشاریان دەخرێتەسەر بۆ ئەوەی سیاسەتێکی جیاواز لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ھەڵبگرنەوە. وەک چۆن بەریتانیا لە یەکێتیەکە ھاتەدەرەوە. 

ھەرچەندە ئێران ئەو گەرەنتیەی پێ نەدراوە کە ئیدارەکانی داھاتوی ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکەدا دەمێننەوە بەڵام ئیدارەی بایدن بەڵینی داوە کە تا سالی ٢٠٢٤ لە ڕێکەوتنەکەدا بێت و ئێرانیش دەستبەرداری ئەو مەرجەی بووە، چونکە دوو ساڵ و نیو کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئیران بتوانێت ئابوری خۆی ڕێکبخاتەوە و ئەو پارە زۆرانەی کە بلۆک کراون بگەڕێنێتەوە وەک ئەو حەوت ملیار دۆلارەی کە کۆریای باشور بلۆکی کردوە. 

گرنگی جیۆستراتیژی ئێران وای کردوە کەوا ئەمریکا بۆ بەزاندنی ڕوسیا بیەوێت ئێران لە ڕوسیا دور بخاتەوە بە تایبەتی لە کاتێکدا ڕوسیا بەڕووی ڕۆژاوادا داخراوە و ئێران و ڕوسیا تاکە دەرەچەی ڕوسیان بۆ دەرەوە. مۆسکۆ دەیەوێت درۆن و چەکی ئێرانی بکرێت و ئێرانیەکان بڕیارە مەشق بە فڕۆکەوانی رووسی بکەن.

ھەروەھا تەشەنەسەندنی کێشەی چین و ئەمریکا لەسەر تایوان تا ڕادەی جەنگ وای کردوە کە ئێران بۆ ئەمریکا گرنگتر بێت بەتایبەتی بەھۆی ئەو وزە زۆرەی ئێران بۆ چینی دابین دەکات و بە داشکاندنێکی زۆرەوەیە و نزیک بوونەوەی ئەمریکا لە ئێران کارتێکی ئاڵتونی دەبێت بۆ ئەمریکا بەرامبەر چین. ھەروەھا چین دەیەوێت ئێران لە خۆی نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لاواز بکات و ئەمریکاش تایوان بەو شێوەیە لە باشور و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دژی چین بەکار دەھێنێت.

لە جەنگی ساردا تاوەکو سالی ١٩٧٩ ئێران یەکێک بوو لە وڵاتە سەرکیەکانی وەستانەوە دژی یەکیتی سۆڤیەت و ھاوپەیمانێکی زۆر بەھێزی ئامریکا بوو، بەڵام لە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمریکا ناچار بوو لەگەڵ ھەنێک ھۆاکریتر پەیوەندی خۆی لەگەڵ چین تا ساڵێ ١٩٧٩ زیاتر لەگەڵ چین ئاسای بکاتەوە بۆ لە دەستدانی ئێران. 

کەواتە ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا لە ھەموو کاتێک نزیکترە و بە ڕێکنەکەوتن ئێران زیاتر و زیاتر ھاریکاری چین و ڕوسدیا دژی ئەمریکا دەکات و نە ئەمریکا و نە ڕۆژاوا ئەمەیان ناوێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەوەی روودەدات بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە، لە رێگای میکانزمی زاتی و بەمەبەست لەلایەن ھەندێک لایەنەوە،  یاخود بەھۆی میکانزمی بابەتی لەلایەن ھەندێک پێکھاتەی سیاسی دیکەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ھەمان ئەنجام دەستدەکەوێت. بەلایەنی کەمەوە سێ ئاماژە و ئامراز و جووڵە ھەن کە رۆژ لە دوای رۆژ کەڵەکە دەبن:

یەکەمیان جەمسەرگیرییەکی بەرفراوان لە نێوان ھێزە سیاسییەکانی عیراقدا دروست دەبێت، کە درزێک دروست دەکات کە رەنگە پرد و دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندی دۆستانە و ئاشتیانە لە نێوان ھێزە سیاسییەکان و بەتایبەت سەرکردەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان مەحاڵ بێت.

 بۆ یەکەمجار لە ژیانی سیاسی مۆدێرنی عیراقدا، ئەم ئاستە لە بایکۆت و رووبەڕووبوونەوەی زارەکی و شەخسی لە نێوان سەرکردە سیاسییەکانی عیراقدا دروستبێت، ئەو رووبەڕووبوونەوانە کەشێکی "تۆقاندنی مەدەنی"ی دروستکرد کە دواتر عیراقی بەرەو جۆرێک لە دیکتاتۆری برد.

 ھەروەھا ئاماژەی روون بۆ بێتوانایی ھێز و کەسایەتییە سیاسییەکان لە رێکەوتن لەگەڵ یەکتر، لە ئاستە جیاوازەکاندا ھەیە.  ئەم ھێزە عیراقییانە بەزەحمەت میکانیزمێک دەدۆزنەوە بۆ رێکەوتن لەسەر کەسایەتییە سیاسییەکان یان ھی دیکە، بۆ پۆستی سیاسی یان ئیداریی.

 کاتێک ئەوە روودەدات، پرسیارەکە رەوا دەبێت سەبارەت بە ئەگەری رێکەوتن و سازان لەسەر ستراتیجی داھاتووی عیراق، بەتایبەتی کە ژمارەیەکی زۆر لە مەلەفی قورس بەڕێوەیە و پێویستی بەچارەسەرە، ھەر لەدۆسێی ململانێی ھەرێمییەوە بگرە تا دەگاتە دۆسێی گەندەڵییەکان کە لە ھەموو لایەکەوە دەیخنکێنێت، تاوەکو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی ژینگەیی خنکێنەر.
 ئاستی سێیەمی قەیرانی ئێستای عیراق، جێگرتنەوەی گۆڕینی دامەزراوە و میکانزمی دیموکراتی و سەردەمیانە بە میکانزمی ناشەرعی وەک ئامرازی فشار. زۆرێک لە ھێزە سیاسییەکانی عیراق پێیانوایە شەقام رێگایەکی کاریگەرە بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و خواستی سیاسی، ھەر ئەو ھێزانەن کە  سڵیان نەکردۆتەوە لەپەیوەندی ئیقلیمی و ھەڕەشەکردن و توندوتیژی و تەنانەت خیانەتکردن.

 ئەم واقیعە نوێیە رەنگە ھانمان بدات یان ئەم پرسیارەمان بھێنێتە پێش؟ دواتر چی!، کوا دیموکراسی و ئەو بناغە بابەتییانەی کە عیراقی مۆدێرن لە رێگەیەوە دروست دەبێت؟  ئایا ھەموو ئەم بارودۆخانە دەبێتە ھۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەئەزموونی وڵاتان ھەبووە، کە تێکەڵەیەک لە قەیرانی ئەھلی و جەماوەری و نەتەوەیی دروستکردووە کە چەندین وڵاتی وێران کرد و داھاتووی کۆمەڵگاکانیانی بەرەو لەناوچوون برد؟

 لەم چوارچێوەیەدا ئەوەی کە روودەدات، رەنگە ھەقی ئەوەمان ھەبێت بپرسین کە لەو نێوانەدا رۆڵ و کاریگەری ھەرێمی کوردستان لە عیراقدا چییە؟

 سەرەتا داوا لە ھێزە سیاسییە کوردییەکان بکرێت، بەتایبەتی لە روانگەی تواناو وزەی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەو جەمسەرگیری و ململانێ کراوەیەی کە لەناوخۆی عیراقدا ھەیە و تا چەند ئەمە کاریگەری لەسەر پێگەی فیدراڵی ھەرێم لە دەسەڵاتی ناوەندی لە عیراق ھەیە، ئەگەری رەواندنەوەی مەترسی ئەو جۆرە قەیرانە سیاسیانە لەسەر دەستکەوتی خەڵکی کوردستان، ئینجا سیاسی بێت یاخود ئابووری!!.

بەھۆی دۆخە دەستوورییەکەی و پێگەی جیۆپۆلەتیکی خۆیەوە ھەرێمی کوردستان ناتوانێت لەسەر رێڕەوێکی درێژخایەنی ململانێی سیاسیی و ھەمیشەیی و جەمسەرگیری بێت، بەتایبەتی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان کە نوێنەرایەتی زۆرینەی جەماوەری کوردستان دەکەن.

 بەم مانایە پێویستە کوردستان، مۆدێلێک یان نموونەیەک بێت بۆ عیراق بۆ تەوافوقی سیاسی و پایەیەکی بەھێز بێت بۆ یاری دیموکراسی.  بە جۆرێک کە یەکڕیزیی و یەکدەنگی سیاسی ناوخۆ لە کوردستان فاکتەری سەرەکی بێت تاوەکو ھەرێم بتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی لە نێوان ھێزە سیاسیەکانی عیراقدا بگێڕێت، لە ئاستە جیاوازەکانی جیاوازی و ململانێ ناوخۆییەکانیاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتییەکە بە خۆی و ئاڵای وڵاتەوە بە شێوەیەکی عەفوی وتی: ئەگەر مام جەلال بمابایە دۆخەکە وا نەدەبوو.
چونکە قسەکەی بەرنامە بۆ دارێژراو نەبوو، چونکە لە دڵەوە  و بۆ تەقدیری عیراقی سەردەمی سەمام ئەمان بوو. نەیوت جەلال تاڵەبانی، نەیوت سەرۆک. وای وت وەک چۆن کوردێکی خۆمانی دەیڵێ: مام جەلال.
ھاوڵاتییەکە خۆپیشاندەرە، لایەنگری حزبەکانی حوکمرانە، رەخنەشی ھەیە کە شەھادەشی لە ماڵەوە کەوتووە و بێ کار و بێ کارەبایە وەک خۆپیشاندەری ناڕازی لەم سەری بەسرەوە تا ئەوسەری مەدینەی سەدری بەغدا، چونکە قسەی ئاست لە دڵەوە بۆ دڵە، ڕاستەوخۆ دوای گلەیی و گازندە وتی: ئەگەر مام جەلال بمابایە وەزع وای لێ نەدەھات.
رووی قسەی خۆپیشاندەر لە کەناڵێکی غەیری میدیاکەی حزبی مام جەلال بوو، رووی لە عیراق و عیراقییەکان بوو.
حەسرەتی خۆرسکانە بوو، بۆ زەمانی مام جەلال کە لە عومری درێژی وڵات زۆریش زەمەنێکی کۆن نییە تا بگوترێ نۆستالیجیایە
ھی تەقریبەن دەساڵ و قسوری  پێش ئێستایە.
زەمەنێک کە شیعە و سونە و کوردیش ھەر شیعە و سونەو کوردی ئێستا بوون، بەڵام مام جەلالێک ھەبوو کە خۆی تەرخانی بەرژەوەندی وڵات کردبوو. (سەمام ئەمانێک) ھەبوو کە وێنەکانی دەساڵی پێش ئێستا دەڵێ رۆژێ لە نەجەف و رۆژێ لە بەغدا و یەکی تر لە کەرکوک بوو. رۆژێک لای سەماحەتی ئایەتوڵلا سیستانی دیداری ھەبوو بۆ تەگبیری نیشتمانی و رۆژێکی تریش لەگەڵ سەماحەتی موقتەدا سەدر راوێژی ھێنمایەتی و بەشداری پرۆسەی سیاسیی بۆ پێشنیاز دەکرد.
ئەو کاتەش شیعە چەند حزب و چەند فرقە و چەند رەوت بوون بەڵام گشتیان سواری یەک سەفینەی نەجاتی عیراق دەبوون.
ئەوساش گشتیان دینی و دیندارو خاوەن ئاڵا فرە رەنگ بوون.
بەڵام وڵاتەکە بەشی گشتیانی دەکرد. سوننە پەرێشان و بریندار بوون و وەک ئێستا نەبوون. بەڵام شیعە و سوننە وێرای ناکۆکی ھیوایەکیان ھەبوو بۆ ئایندە و مام جەلالێکیان ھەبوو کە گشت سەرکردەکانیانی لەسەر خوانی ئاشتی و (تیکەی راوچی) ماسی مەسکوفی بەغدادی کۆ دەکردەوە.
ئەوساش عیراق کێشەدار  و شەڕ و شۆڕی تێدا بوو. ئیرھاب و قاعیدە و موقاوەمە دایڕزاندبوو.
بەڵام ھیوایەکی ھەبوو بۆ دوارۆژ، پەرۆشێکی ھەبوو کە ئەم رۆژە ناخۆشانەش تێدەپەڕن.
ھێزی چەکداری سەد دەوڵەت و میلشیای فرەی تێدابوو، بەڵام مام جەلالی ھەبوو کە شەرق و غەربی لە پێناو عیراقییەکان لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆدەکردەوە.
ئەوسا گەنجی دانەمەزراو و کارەبای بڕاو و خزمەتگوزاری کەم و کورت بە گەشبینی و نەخشە ڕێگای دواڕۆژ سپێردرابوو . کە خەڵک دەیزانی چەندە ئاڵۆز بێت سەرۆکێک ھەیە، مام جەلالێک گرێ ئاڵۆزەکان دەکاتەوە و گرژی و گیری و گازەکان خاو دەکاتەوە.
ھاوڵاتییەکی بێ بەرژەوەندیان دواند شەرحی حاڵی کرد وەک ئەوەی ھەیە: ئەگەر مام جەلال لە کایەدا بوایە وا ڕوی نەدەدا.
ئێستاش ئەگەر عیراقییەکان بیانەوێ سیحری چارەسەر لە کەلتوری مام جەلالدایە.
سەمام ئەمانی عیراق ماڵئاوایی کردووە. بەڵام لێی ئاسانتر نییە کە نەخشە ڕێگای مام جەلال ڕێنوێنیان بێت.
پێکەوەیی و سازان و گفتوگۆ، پێک سەلماندن و حساب بۆ ھەموو شتێک و کەسێک و لایەنێک کردن میراتی ئاوەدانی سەرۆک مام جەلالە بۆ ھەموو عیراقییەک، ئەو میراتە کەلتورێکی کەڵەگەتە لە دوورەوە بانگی ھەموان دەکات لە دەوری کۆببنەوە: ئەوە زەردەچەوەی نھێنی خاوکردنەوەی ناکۆکییەکان. مێزی گفتوگۆی سەرۆک مام جەلال جێی ھەمووانی تێدا دەبێتەوە.
تیکەی راوچی و ھەنگوین و گوێزی ھەورامان و ئێوارە خوانێکی سەر سفرەی مام جەلال کەفیلی ملح و زاد، نان و نمەکی دۆستایەتی ھەمووان بوو ئەو کەلتەرە ھەرماوە. ئەو ماڵە ھەر ئاوەدانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...56789...11