لە ماوەی دوو مانگدا شارەوانیی قەزای کەلار بەو سیستمە چوار کیلۆمەتری لە ناوەندی شەقامەکان سەوزکردووە و پلانیان وایە ناوەندی ھەموو شەقامەکانی قەزاکە بەو سیستمە سەوز بکەن.
دایکی یوسف دەڵێت، دووپشک بە کوڕەکەیەوە داوە بەڵام دواجار تەندروستی خراپ بووە و بەو ھۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی پۆلیسی راپەڕین ١٥ ملیۆن و ٢٣٠ ھەزار دۆلار قەرز لای سلێمان ھەڵشۆییە و وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، کەیسەکە ئاڵۆزە.
شارەوانی قەزاکەش ئاماژە بەوە دەکات بە ھۆی کێشەی نێوان بەڵێندەری پێشوو کە نەیتوانیبوو پارکەکە سەوز بکات لێی وەرگیراوەتەوە و لە ئێستادا ڕادەستی وەبەرھێنەرێکی دیکە کراوە بۆ ئەوەی پارکەکە سەوز بکرێتەوە.
پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، ئەو ڕووبارە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر ھەیە تا بتوانن بیکەنە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و ئەوەش کاتی زۆری دەوێت.
ئەو کتێبخانەیە زیاتر لە ٤٠ ھەزار سەرچاوەی کتێب لەخۆدەگرێت و کتێبەکان بە ھەر چوار زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانین.
بڕیاریشە لە ھەنگاوی دووەمدا بە تانکەر ئاو بگەیەنرێتە ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان ھەیە.
شارەزایانی ئابوری دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنی و پێداویستییەکان تا ڕادەیەک جیھانییە، بەڵام بەھۆی باج و ڕسوماتی حکومەتەوە، نرخەکان زیاتر بەرزبوونەتەوە.
بەرپرسانی تەندروستی کەرکوکیش پێیانوایە نەخۆشی کۆلێرا لە ھەموو شتێکی پیسەوە سەرھەڵدەدات، بەڵام ھەموو خواردن و خواردنەوەیەک سەرچاوەی ئاوەکەی پاک بێت ئەوا نەخۆشی کۆلێرا لە ناو دەبات.