یاریدەری سەرۆکی حکومەت لەوبارەیەوە دەڵێت، بەردەوامی ھێرشەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان و شاری ھەولێر، بۆ فشار خستنە سەر حکومەی ھەرێمە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافەکانی ببێت.
شارەزایەکی بواری ئابوریش ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامبوونی ھێرشە موشەکییەکان، کاریگەری لەسەر کاری کۆمپانیا بیانییەکانی بواری نەوت دەبێت، کە لە ھەرێم کار دەکەن.
بەشێک لە گەنجانی شارەکە دەڵێن، جگە لەوەی حکومەت دەرگای دامەزراندنی داخستووە، پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەتیش، نەیانتوانیووە ئەو بۆشایە لە کفری پڕبکەنەوە.
ڕەوشی بێکاری لە کفری لە کاتێکدایە، پێشتر قەزاکە یەکێک بووە لە شاڕێگەکانی بازرگانی نێوان عێراق و شام.
ئەو چەک فرۆشانەش کە پێشتر مۆڵەتی ھێزە ئەمنییەکانیان ھەبووە، باس لەوە دەکەن، پێویستە حکومەت خۆی چەکەکان بکڕێتەوە، بەو پێیەی زۆرترین چەک لای ھاوڵاتیانە نەک چەک فرۆشەکان.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، چاولێکەری و سەیرکردنی ڕێگەکانی تاوان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە، ھۆکارێکی دیکەی زیادبوونی تاوانە.
کاری قاچاخیکردن بە بەرھەمە نەوتییەکان لەلایەن باندە قاچاخچییەکانەوە، حکومەتی عێراقی ھەراسانکردووە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەڵمەتێکی بۆ رێگریکردن لە قاچاخی سوتەمەنی و کەرەستە نەوتییەکان دەستپێکردووە.
تەرمی ئەو گەنجە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی تەق تەق دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، لەسەر روداوەکەش لایەنە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان لە ھاوڕێکانی دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن تا راستی روداوەکە و خنکانی گەنجەکە ئاشکرا بکرێت.