پڕۆژەی جووت سایدکردنی رێگەی ھاملتۆن دەستیپێکردەوە
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە بڕکەی لە رەمەزاندا هەرجارە و بابەتێکی پەیوەست بە رۆژوو و مانگی رەمەزان باس دەکەین، ئەمڕۆش باس لە باشترین جۆرەکانی شەربەت دەکەین کە لەگەڵ رۆژانی رۆژوودا سود بە جەستە دەگەیەنێت.
بچۆ سەر بەشی تەندروستیی سایتی کوردسات نیوز بۆ بینینی سەرجەم بڕگەکانی "لە رەمەزاندا"
رۆژووەوانان بەهۆی بەرۆژووبوونەوە ماوەی نزیکەی 14 کاتژمێر دوور دەبن لە خواردنەوەکان، کە جەستە بە شێداری دەهێڵنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش باشترە کە لەدویا رۆژووشکاندن ئەو جۆرە خواردنەوانە بخۆنەوە کە سوود بە جەستە دەگەیەنن و بە شێداری دەیهێڵنەوە.
پزیشکەکان باس لەوە دەکەن، باشترین شەربەتەکان ئەوانەن کە بە سروشتی و لە ماڵەوە دروست دەکرێن.
ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەو میوانەی کە تایبەتن بەو وەرزەی مانگی رەمەزانی تێدایە، گونجاوترین هەڵبژاردەن بۆ ئەوەی بکرێن بە شەربەت و بخورێنەوە.
دەشڵێن، بەدەر لە میوەی ئەو وەرزە، باشترین هەڵبژاردن خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ، شوتی، سێو، کیوی، گێلاس، شیلک و لیمۆیە. چونکە هەریەک لەو میوانە رێژەیەکی باش ئاویان تێدایە و دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، بوونی هەروەها تێکەڵکردنی چەند جۆرێکی میوە بەیەکەوە بۆ شەربەت یەکێکی دیکەیە لە هەڵبژاردە گونجاوەکان.
بەدەر لەوانەش دەتوانیت لیمۆ لەگەڵ خەیار، یان نەعنا بهاڕدرێت و بخورێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی گرفتیان لە گەدەیاندا هەیە، دەبێت ئاگادار بن لە خواردنەوەی ئەم جۆرەیان.
هاوکات، خواردنەوەی ئاوی گوێزی هندیش وزەی تەواو دەدات بە جەستە و پێست و جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیرمام لە کۆبوونەوەدا.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی کوردستانە.
نوێدەکرێتەوە...
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، باسكردنی دابەشبوونی عیراق پیلانگێڕیە و پرۆژەی ئیسرائیلە و پێویستە پارێزگاری لە یەكپارچەیی وڵات بكرێت.
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بە فەتوای مەرجەعی شیعەكان و خوێنی هێزە ئەمنیەكان بەسەر تیرۆردا سەركەوتوون و لە ئێستادا دووچاری ئاڵنگاری بوونەتەوە، بەڵام بەهۆی هۆشیاری گەنجەكان پارێزگاری لە وڵات دەكەن.
وتیشی، باسكردنی دابەشكردنی عیراق پیلانگێرییە و پرۆژەی ئیسرائیلە و لەساڵی هەشتاكانەوە باس لەو بابەتە دەكرێت و پێویستە هەموولایەك پارێزگاری لە یەكپارچەیی وڵات بكرێت.
دەشڵێت، وەزیری دەرەوەی سوریا وتویەتی عیراق بەهێزە و ئەزمونی سیستمی دیموكراتی هەیە.