دوای ئەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆژەیەکی وڵاتانی عەرەبی پەسەندکرد بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ گەیاندنی ھاوکارییە، مرۆییەکان بە کەرتی غەززە، عێراق دەنگی بە بڕیارەکە نەدا و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، لە بەرامبەریشدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رونکردنەوەیەکدا ھۆکاری دەنگ نەدانی عێراقی بەو بڕیارە ئاشکرا کردووە.
سەحاف رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق بەھەموو شێوەیەک لەگەڵ راگرتنی شەڕ و گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانە بۆ کەرتی غەززە، بەڵام ئەو بڕیارەی بۆ ئاگربەست لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا، چەند خاڵی بڕگەیەکی تێدایە پێچەوانەی ئەو یاسایەیە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵانی رابردوودا دەریکردوە بۆ قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، بۆیە دەنگیان پێنەداوە.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناوی سەرخستنی گەلی فەڵەستین بۆ یەکەمجار داوا لە ھەموو لایەنەکانی ناو حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بڕیارێک لە بەرژەوەندی گشتی نەک تایبەتی خۆیان بدەن و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری ئەو داواکارییەشی ئەوەیە لە ھێرشەکەیدا بۆ سەر غەززە ئەمریکا پشتیوانی رەھای ئیسرائیلە، لە ھەمانکاتیشدا لەکاتی داخستنی باڵیۆزخانەکەدا داوای پاراستنی ئەندامانی دیپلۆماسی ئەمریکا دەکات تا لەلایەن میلیشیاکانەوە بە ئامانج نەگیرێن.
رێبەری رەوتی سەدر ھۆشداریش دەدات کە ئەگەر وەڵامی داواکارییەکەی نەدرێتەوە ھەڵوێستی دیکەی دەبێت، جەختیشدەکاتەوە کە نابێت بە پاساوی ھاوکاری ئابوری لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکا داواکارییەکە پشتگوێبخرێت، چونکە بێدەنگی بەرامبەر دۆخی فەڵەستین، عێراق دۆخە بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و قبوڵکردنی ھاورەگەزبانی و ھەژاری دەبات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە تەلەفۆن لەگەڵ جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا قسەی کرد و ھەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و لەندەن و پرسی فەڵەستین کرد.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی زلھێزەکان و وڵاتانی ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ئەو پێشێلکارییانەی کە ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات.
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، داواشی کرد یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ھەمیشەیی و دادپەروەرانە بۆ دۆزی فەڵەستین.
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ كام لە كاندیدەكانی یەكێتی پێشینەی بەعسی بوونیان نییە و پابەندی سەرجەم مەرجەكانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیان بۆ كاندیدبوون هەبووە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکەکە لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کۆبووەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئاستەنگییەکانی بەردەم سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق کراوە و تیادا جەختلەوەکراوەتەوە، پێویستە سیستەمەکە بە تەواوی عێراقدا بڵاوبکرێتەوە.
بەپێ راگەیەندراوەکە، عەلی عەلاق جەختیلەوەکردووەتەوە، کە پشت بەستن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری عێراق و داواشی لە ھاوڵاتییان کردووە، لە بری پارەی نەختینە کارتی بانکی بەکاربھێنن.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەم ھەفتەیە سیستمی بەرگریی مووشەکی تاد لە سعودیە و سیستمی مووشەکیی پاتریۆتی دژە فڕۆکە لە کوەیت و ئوردن و عێراق و سعودیە و قەتەر و ئیمارات جێگیر دەکات.
رۆژی سێشەممە پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوە سیستمی بەرگریی تاد و سیستمی مووشەکیی پاتریۆتی دژە فڕۆکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بۆ پاراسانی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی، ھاوکاتە دەستپێکردنەوەی ھێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.
ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێپەڕێت و پێویستە ھەمووان بە ئاراستەی بەدیھێنانی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ھەموو بوارەکاندا کار بکەن و بە زمانی گفتوگۆ و دانوستان کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن نەک بەکارھێنانی بژاردەی سەربازیی و ھەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکتر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بە ئاراستەی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەدیھێنانی سەقامگیری ھەرێمیی، لەو چوارچێوەیەشدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھاوبەشێکی سەرەکییانە.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختی لە گرنگی رۆڵی ژمێریاران و وردبینیکاران کردەوە لە باشترکردنی دۆخی ئابووری وڵات لە ڕێگەی پەرەپێدان و بەھێزکردنی سیستمی ژمێریاری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، ھەروەھا پێویستی دابینکردنی شارەزایی پێویست بۆ فەرمانبەران لە ئەنجامدانی کارەکانیان و ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە بە شێوەیەک کە شەفافیەتی لێ بێتەدی و ئاستی کارگێڕی بەرز بکاتەوە.
سەرۆککۆمار باسی گرنگی ڕۆڵی سەندیکای ژمێریاران وردبینیکاران لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی بەتاڵان براوی نیشتمانی، جەختیشی لە پێویستی گرتنەبەری شێوازێکی ژمێریاری ورد و زانستی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گرنگی پرۆسەکانی ژمێریاری کردەوە بۆ پاراستنی ئابووری نیشتمانی لە گۆڕانکارییەکان کە ھەڕەشە لە ئابوری زۆرێک لە وڵاتان دەکەن.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی سەندیکای ژمێریار و وردبینیکاران ئاماژەی بەوەدا، کە سەندیکا ھەنگاوی گرنگی ناوەو و کاریش دەکات بۆ ڕاھێنانی تواناکانی گەنجان لە بواری ژمێریاری و وردبینی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەڵی.
عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، پەیوەندی لەنێوان کشانەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن ئیئتلافەکەیەوە ھەیە، چونکە پڕۆسەی سیاسی بەبێ سەدر تەواونییە و ئەو ھەڵبژاردنەشی ئەنجام دەدرێت ھەڵبژاردن نییە بەڵکو بیدعەیە.
وتیشی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەتمەندێتی تیایە بۆ بەڕێوەبەردنی ماڵی شیعی و ئامانجی لێکترازانیان نییە.
سەربارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و حەماس وتی، فەڵەستینییەکان روبەڕوی ئازار و دوژمنایەتی دەبنەوە و ئیسرائیلیش رێزی لە بڕیاری چارەسەری دوو دەوڵەتی نەگرتووە، ھەروەھا پێشنیازی چەندین لوتکەیان کردووە بۆ راگرتنی ئاڵۆزییەکانی غەززە.
ھۆشداریشیدا، عێراق زیانی گەورەی بەر دەکەوێت ئەگەر جەنگەکە فراوانتر ببێت، ھێرشی گروپە چەکدارییەکانیش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا یاساکانی جەنگ لە غەززە ناگۆڕێت.
سەڵاح زینی تەمیمی، ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە رەوشێکی ئەمنی قورس و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، بابەتی نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکانیش لە عێراق ھەستیارە و دەزگا ئەمنییەکان بە رۆڵی خۆیان ھەستاون، بۆیە بەدووری دەزانن ئەو نێردە دیپلۆماسییانە بکرێنە ئامانجی ھێرشی مووشەکی.
وتیشی، بوونی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە چوارچێوەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندایە و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی "مەدا"ی عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردبووەوە، رەوشەکە زۆر ھەستیارە بە تایبەت دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ھەندێک لایەنیش ترسیان ھەیە لەوەی بەھۆی ئەو ھێرشانەوە ئەمریکا سزای عێراق بدات.
سەرچاوەکە راشیگەیاندبوو، پێشبینیدەکرێت ئەو ھێرشانە فراوانتر بن و باڵیۆزخانەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیکە لە عێراق بگرێتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنەکە بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاند، تائێستا ٤٦١ کەس کە کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخراونەتەوە، ٥٤یان بەھۆی بوونی تاوانی پێشوەختە و ٢٤٠یان بەھۆی بوونی لێپرسینە لەسەر دادپەروەری لەسەریان.
بە وتەی جومانە غەلای، ئەو ژمارەیەی دیکەش کە دوورخراونەتەوە، بەھۆی بوونی بەڵگەنامەی ساختە و لێکۆڵینەوە لەسەریان لە دەستەی دەستپاکییەوە بووە.
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق جەختیشیکردووەتەوە لەوەی، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و ھیچ نییەتێک بۆ دواخستنی نییە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، بۆ دوو مانگی داھاتوو ٧٠٠ ملیارەکە لە خۆیدا رەوانەی ھەرێم دەکرێت و ھیچ گرفتێکی بۆ دروست نەبووە، لەمانگی ١٢شدا پاکتاویی دارایی لە نێوان ھەرێم و بەغداد دەکرێت و دوای پاکتاوی داراییش پشکی ھەرێم لە ئینفاقی فیعلی خەرج دەکرێت.
وتیشی، دیوانی چاودێری دارایی ھەردوولا راپۆرتی خۆیان لەبارەی وردبینی فەرمانبەرانی ھەرێم ئامادەکردووە و بەم نزیکانە وەفدی ھەردوولا لەبارەی پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم جارێکی تر کۆدەبنەوە.
لەبارەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕو، عێراق و تورکیا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، لەئێستاشدا تاکە کێشەی بەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تێچووی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکانە، دوای رێککەوتنیش لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە ماوەی ٣٠ رۆژدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بەسەرپەرشتی د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وۆرکشۆپێکی لەبارەی گۆڕانی کەشوھەوا ئەنجامدا.
وۆرک شۆپەکە کە بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار و وەزیری ژینگە، بەڕێز نزار ئەمێدی، سەرۆکی دیوان، بەڕێز کامیل دلێمی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەرپرسانی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر ئامادەبووان سورەتی فاتیحەیان خوێندن بۆ گیانی پاکی شەھیدانی عێراق و فەلەستین.
سەرۆککۆمار وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بە کاریگەرییە گەورەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و قەیرانی ئاو لەسەر ژینگە و کشتوکاڵ کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ھۆکارەکانی کەمی ئاو بەھۆی چەند فاکتەرێکی بنچینەیی پەیوەستن بە کەشوھەوا و کەمی بارانبارین و بەرزی پلەی گەرما و وشکەساڵی و بە بیابانبوون، کە ئەم ھۆکارانە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی مرۆڤەن و ئاماژە بەوە کرد کە ھەوڵێکی بێ ووچان ھەیە بۆ بەکارھێنانی ئاوی باران وبەفر لە ناوچەکانی ھەرێم و گلدانەوەی لە بەنداوەکان لە ڕێگای کۆکردنەوەی ستراتیژی و دروستکردنی بەنداو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ھۆکاری دیکەی کەمی ئاو پەیوەندی بە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقەوە ھەیە کە دەکەونە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکانی و وڵاتانی سەرچاوەکانی ئاو کۆنترۆڵی بڕی ئەو ئاوە دەکەن کە لە ڕێگەی ڕووباری دیجلە و فورات و لقەکانیانەوە دەڕژێنە وڵاتەوە، ئاماژەشی بەوەدا کە ھیچ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی یان دووقوڵی نییە بۆ ڕێکخستنی دابەشکردنی ئاوی ڕووبارەکان لە نێوان وڵاتاندا .
د.لەتیف ڕەشید جەختی لەوەشکردەوە، کە عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کە سەرچاوەی ڕووبارەکان و لقەکانیانی تێیدا، ھەوڵدەدات پشکێکی دیاریکراو و دادپەروەرانە بەدەست بگات کە پێداویستییە ئاوییەکانی دابین بکات، ھەروەھا ھەوڵی بەدەستھێنانی پلانەکانی کارپێکردنی ئەو وڵاتانە دەدات لە بەنداو و پڕۆژەکانیان لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات کە نابێت کاریگەری لەسەر پشکی عێراق ھەبێت.
سەرۆککۆمار ھۆکاری سێیەمی کەمی ئاوی دەستنیشانکرد وەک پێویستی باشترکردنی بەڕێوەبردنی بەکارھێنانی ئاو بەگرتنەبەری ڕێگا مۆدێرنەکانی ئاودێری و کشتوکاڵ و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری و بڵاوکردنەوەی کلتوورێکی نوێی بۆ پاراستنی ئاو ئەمەش لەڕێگای بەرنامەی فێرکردن لە خوێندنگەکاندا بۆ خوێندکاران لە تەمەنێکی بچووکەوە بۆ ئەوەی فێری بەفیڕۆنەدانی ئاو بکرێن.
ھەروەھا نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا ئاماژەی بەکاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا لەعێراقدا کرد بەھۆی زیادبوونی وشکەساڵی و بە بیابانبوون و خۆڵبارین و خراپبوونی زەوی و کەمبوونەوەی زەویە کشتوکاڵییەکان و لەدەستدانی سیستمی ژینگەیی و کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئابوورییەکانیان وەک زیادبوونی ھەژاری و کۆچ لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان کە ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاو و خۆراک و ئاسایشی کۆمەڵگە، ھەروەھا وەزیری ژینگە ڕایگەیاند کە وەزارەتی ژینگە کاری زۆری کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانە، چونکە ھەوڵە نیشتمانییەکان بەڕێوە دەبات بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا، بەتایبەتی دوای ئەوەی عێراق بە فەرمی بەشداریکرد لە ڕێکەوتننامەی پاریس بۆ کەشوھەوا، لە کاتێکدا بەڵگەنامەی ھاوبەشیەکانی نیشتمانی عێراقی تەواو کرد کە بە چەتری کارەکانی کەشوھەوا تا ساڵی ٢٠٣٠ دادەنرێت .
دواتر سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، کامیل دلێمی وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە کاریگەرییە گەورەکانی گۆڕانی کەشوھەوا لەسەر ژیان و تەندروستی مرۆڤ لە ئێستا و داھاتوودا کرد. بەڕێزیان گوتیشی ئەو گۆڕانکارییە کەشوھەوایەی ڕووبەڕووی جیھان دەبێتەوە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی، دەبێتە ھۆی لەمپەرخستنە بەردەم دەیان ساڵی پێشکەوتن لە بواری تەندروستیدا، بەتایبەتی کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەردەکەوێت لە ئەو مەترسییانەی کە بەھۆی ئەم خراپبوونە ژینگەییە سەختەوە دروست دەبێت، کە بەھۆی بەرکەوتنی بە شەپۆلی گەرما و بارانبارینی ناڕێک و وشکەساڵی و کەمی ئاو و کەمبوونەوەی ڕێژەی شوێنە سەوزەکان و زیادبوونی شۆرەکات و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بارودۆخی ئابووری وڵاتەوە وەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بەو دۆسیانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە بەگوێرەی لە پێشینەکانی ئاسایش و سەقامگیری و ئاو و کەشوھەوا.
پاشان چالاکییەکانی وۆرکشۆپەکە بەچاودێری بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بەڕێز سەگڤان جوندی دەستیپێکرد وبەگفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی ژمارەیەک پسپۆڕی پەیوەندیدار بە گۆڕانی کەشوھەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و پێشبینییەکانی کەشوھەوا لە عێراق و ھەروەھا بەشدارییە نیشتمانیەکانی عێراق و ئاڕاستەکانی کرداری کەشوھەوا لەخۆگرت، جگە لە ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ کۆنفرانسی داھاتوو لە وڵاتی ئیمارات .
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دوو بڕیاری لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە دەکرد.
لە بڕیاری یەکەمدا ھاتووە، فەرمانبەرانی پلە ھەشت و نۆ و دە کە ھیچ دەرماڵەیەکیان نییە، بەرێژەی ٥٠٪ی مووچەکانیان دەرماڵەیان بۆ دەبەسترێت.
لە بڕیاری دووەمیشدا ھاتووە، ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان ملیۆنێک دینار یان کەمترە، بڕی ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەکانیان زیادە کرێت.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
بە شانازی و خۆشحاڵییەوە بە بۆنەی رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێکردنی پەیماننامەکەیەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و جەختیش لە بەدیھێنانی ئامانج و پلان و پرنسێپەکانتان دەکەینەوە و دەستخۆشیتان لێدەکەین لە بەدیھێنانی ئومێد بۆ جیھان تا ھەمووان بتوانن چێژ لە ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام وەربگرن.
ئەم دەرفەتە بەھەل دەزانین بۆ ئەوەی دڵنیاتان بکەینەوە کە پشتیوانتانین تا بەدیھێنانی دادپەروەری و پەرەپێدانی مرۆیی و زیادکردنی دەرفەتەکانی ژیان بەتایبەت بۆ گەنجان و ژنان.
لەم ڕۆژەدا خۆشحاڵین کە ھاوبەش وھاوڕاتانبین لە گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لەم ھەلومەرجە سەختەی کە ئەمڕۆی دونیامان پێیدا تێدەپەڕێت، ھەروەھا دڵنیاشین لەھەوڵەکانتان بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ لیقەوماوان و کۆتاییھێنان بە دوبەرەکی.
دەمانەوێت نیگەرانی خۆمان دەرببڕین سەبارەت بە قەیرانەکانی کەشوھەوای ھەسارەکەمان، بەتایبەتی ئاو و گەرمبوونی جیھان، و ھاوسۆزین لەگەڵتان بۆ بەدیھێنانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان .
ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ئێوە و پێشکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازین.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان
د. لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆککۆماری عێراق
باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چەند بەڵگەیەک بڵاوبووەتەوە لەبارەی دۆسێی سپیکردنەوەی پارە لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەردوو ھاوسەرەکەی لە رێگەی ھەژمارە بانکییەکانیانەوە کە ھەموویان باڵەگەی سەلمێندراو و راستن، ھەرچەندە نوسینگەکەی حەلبوسی ئەو زانیارییەی رەتکردووە و رایگەیاندووە کە ئەو بەڵگانە ساختەن.
وتیشی، لەئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق وەک دەستەی دەستپاکی و لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بنەمای بەڵگەکان لێکۆڵینەوە ھەژمارە بانکییەکانی حەلبوسی و ھەردوو ھاوسەرەکەی دەکەن لە بیلاڕوسیا و ئوردن، بەڵام چونکە دۆسییەکە لەسەر حەلبوسییە، تائێستا ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە ئامادەنین بەرەسمی زیانیارییەکان بڵاوبکەنەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجام.