عەلاوی: فراوانبوونی جەنگی ئیسرائیل و حەماس زیانی گەورەی بۆ عێراق دەبێت
لاڤە
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٩٠٣
عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، پەیوەندی لەنێوان کشانەوەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن ئیئتلافەکەیەوە ھەیە، چونکە پڕۆسەی سیاسی بەبێ سەدر تەواونییە و ئەو ھەڵبژاردنەشی ئەنجام دەدرێت ھەڵبژاردن نییە بەڵکو بیدعەیە.
وتیشی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەتمەندێتی تیایە بۆ بەڕێوەبەردنی ماڵی شیعی و ئامانجی لێکترازانیان نییە.
سەربارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و حەماس وتی، فەڵەستینییەکان روبەڕوی ئازار و دوژمنایەتی دەبنەوە و ئیسرائیلیش رێزی لە بڕیاری چارەسەری دوو دەوڵەتی نەگرتووە، ھەروەھا پێشنیازی چەندین لوتکەیان کردووە بۆ راگرتنی ئاڵۆزییەکانی غەززە.
ھۆشداریشیدا، عێراق زیانی گەورەی بەر دەکەوێت ئەگەر جەنگەکە فراوانتر ببێت، ھێرشی گروپە چەکدارییەکانیش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا یاساکانی جەنگ لە غەززە ناگۆڕێت.