باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق: سودانی ھاوبەشێکی سەرەکیمیانە لە بەدیھێنانی سەقامگیری ھەرێمیی
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٦٩
ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیاردا تێپەڕێت و پێویستە ھەمووان بە ئاراستەی بەدیھێنانی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ھەموو بوارەکاندا کار بکەن و بە زمانی گفتوگۆ و دانوستان کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن نەک بەکارھێنانی بژاردەی سەربازیی و ھەوڵدان بۆ سڕینەوەی یەکتر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بە ئاراستەی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەدیھێنانی سەقامگیری ھەرێمیی، لەو چوارچێوەیەشدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ھاوبەشێکی سەرەکییانە.