ئەدهەم بارزانی لەدوای کۆچی دوایی دایکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "سێ ساڵە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان منی دەربەدەر کردووە و نەمتوانی بەر لە کۆچی دوایی دایکم جارێکی دیکە بیبینمەوە".

ئەدهەم بارزانی رایگەیاندووە، "ھەر وەک ئاگادارن شەش کاتژمێر پێش ئێستا دایکم چووە بەر رەحمەتی خوای گەورە، کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق منی ئاوارە و دەربەدەر کرد لەسەر سێ بەیاننامەی سیاسی کە رەئی جیاواز قبوڵ نەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیەدا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە".

ئەدهەم بارزانی لە درێژەی راگەیەنراوەکەیدا باس لەوەدەکات، لە رێگای بافڵ تاڵەبانییەوە هەوڵدراوە جارێکی دیکە دایکی ببینێتەوە بەڵام بە مەرجی ئەوەی پاسەوانی لەگەڵدا نەبێت.

دەقی قسەکانی ئەدهەم بارزانی:

کوردستانیانی  بەرێز 

ھەر وەک ئاگادارن ٦ کاتژمێر پێش ئێستا دایکم  چو بەر رحمەتی خوای گەورە ،کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق منی ئاوارە و دەر بەرکرد لە سەر سێ بەیانییە سیاسی کە رەئی جیاواز قەبول نەکرا  ، پێم نە کرا لەم ماوەیە دا ئەم  دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لە گەل کرد گوتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە .

بەرێزان :

خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنۆسێت لە رێگای ئەوەوە پەیوەندی کرا بە  ھوشیار زێباری خالی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە رێگا بدەن ئێمە ئەم شەو تەرتیبات ئەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خوی لە مەسیفی و بۆ دواین جار لە ناو کفن دا رۆمەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک رۆژ پرسە دەگەرێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی بە دەستی بەعسیەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەرێن .

لە ولامی دەستپێشخەریەکەی بەرێزیان دا دەلێن مانع نیە بێتن بەلام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ من دایناون لە گەلی دا بن و بە ھەڕەشەکانی سەروکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لەگەل ئەوەش  نابێت کەس لە گەلی بێت و  پێویستە بە تەنیا بێت ، لە حالەتێک دا  کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و  حوکمی گرتنی منیان  دەرکردووە بە مادەی ٢١  یاسای تێک دانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان،

ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا  بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای دھوک و ھەولێر لە دەستی  داگیر کران دایە، ئایە بەم شێوەیە ولامی ھەموو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە.

بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چم کرد بۆ دایکی ئەو

دەستیان داوە بە تەلەفون کردن بۆ خەلک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە گوتمانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خوتان  ئەمەرجەتان قەبول دەکرد؟

ئەدھەم بارزانی